ژمارەی زمانەکانی جیهان

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-08-24-21:17:00 - کۆدی بابەت: 6398
ژمارەی زمانەکانی جیهان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا 

زیاتر لە حەوت ھەزار زمان لە جیھاندا ھەیە، ھەر زمانێک مێژوویەکی تایبەت بە خۆی ھەیە، و ھەندێک زمان ھەن زیاتر بەربڵاون لە زمانەکانی دیکە، جێی ئاماژەیە جیاوازی ڕاستەقینە لەنێوان زمان و شێوەزاردا جیاوازی سیاسییە.


زۆرترین زمانە بەربڵاوەکان لە جیھاندا

  • ئیسپانی 
  • ئینگلیزی
  • ڕوسی 
  • ھیندی 
  • عەرەبی
  • چینی 
  • پورتوگالی
  • پەنجایی (لە ھیندستان) 
  • بەنگالی 
  • ژاپۆنی 

زۆرترین ئەو زمانانەی گفتوگۆیان پێدەکرێت لە جیھاندا

زۆرترین زمانە بەربڵاوەکان لە دەوری جیھاندا بەپێی ژمارەی قسەپێکرانی ئەمانەن: 

١- زمانی ئیسپانی و قەشتالی: ژمارەی قسەپێکەرانی زمانی ئیسپانی بە نزیکەیی ٤١٧ ملیۆن کەس، زمانی ئیسپانی لە ھەموو ناوچەکانی جیھاندا بەربڵاوە، و بە زمانی فەڕمی ٢١ دەوڵەت دادەنرێت، زۆربەی دانیشتوان لە مەکسیک بە ئیسپانی قسەدەکەن.

٢- زمانی ئینگلیزی: زمانی ئینگلیزی بە زۆرترین ناوچەی جیھاندا بڵاوبووتەوە، ژمارەی قسەپێکرانی دەگاتە ٥٠٨ ملیۆن کەس، وە بە زمانی فەرمی ٨٣ وڵات و ناوچە دادەنرێت. 

٣- زمانی عەرەبی: زمانی عەرەبی زمانی فەرمی ٢٦ دەوڵەتە، ژمارەی قسەپێکرانی دەگاتە ٢٨٠ ملیۆن کەس، لە نیمچە دورگەی عەرەب و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و چەندان وڵاتی دیکەی ئیسلامی قسەی پێدەکرێت.

٤- زمانی چینی: ژمارەی قسەپێکرانی زمانی چینی دەگاتە زیاتر لە ملیارێک کەس، زمانی فەمی بەشی سەرەکی چین و ماکاو و سەنگافورە و تایوان و ھۆنگ کۆنگە.

٥- زمانی ھیندی: زمانی ھیندی کۆمەڵەیەکی یەکگرتووە لە زمانی ھیندوستانی، یەکێکە لە زمانە فەرمییەکانی ھیندستان و پاکستان، و ژمارەی قسەپێکرانی ٤٨٧ ملیۆن کەس.

٦- زمانی پورتوگالی: زمانی پورتوگالی زمانی ڕەسەنی ئەنگۆلا و (الرأس الأخضر - Cabo verde) و موزەمبیک و تیمۆری ڕۆژھەڵات و پورتوگال و بەڕازیلە، زمانی فەرمی نۆ دەوڵەتە، و ٣٤ دەوڵەتی دیکە قسەی پێدەکەن، ژمارەی قسەپێکەرانی زمانی پورتوگالی دەگاتە ١٩١ ملیۆن کەس.

٧- زمانی بەنگالی: زمانی بەنگالی زمانی فەڕمی وڵاتی بەنگلادیشە، و ھەشت وڵاتی دیکە قسەی پێدەکەن، ژمارەی قسەپێکەرانی زمانی بەنگالی دەگاتە ٢١١ ملیۆن کەس.


سەرچاوەکان



2746 بینین