پارتی کۆمۆنیستی کوردستان - کەکەپە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-08-29-14:12:00 - کۆدی بابەت: 6423
پارتی کۆمۆنیستی کوردستان - کەکەپە

ناوه‌ڕۆك

کەکەپە

پارتی کۆمۆنیستی کوردستان یان کەکەپە (بە کرمانجی: Partiya Komunistê Kurdistan) پارتێکی سیاسیی کۆمۆنیستی کوردەکانی باکووری کوردستانە و دامەزرێنەر و سەرۆکەکەی محەمەد بارانە.

ئەم پارتە لە ساڵی ١٩٨٢ـدا وەکوو لقی کوردی حیزبی کاری کۆمۆنیستی تورکیا (TKEP) دامەزراوە، لە ساڵەکانی نێوان ١٩٨٠ ھەتا ١٩٨٢ لقی کوردستانی ئەم حیزبە لەژێر ناوی ڕێکخراوی کوردستانی سەربەخۆ چالاک بوو، لە ساڵی ١٩٩٠ـدا پارتی کۆمۆنیستی کوردستان بوو بە حیزبێکی سەربەخۆ.

بەپێی بەرنامەی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان، ئامانجی ئەم پارتە دامەزراندنی کۆماری سۆسیالیستیی گەلی کوردستانە، ڕۆژنامەی سەرەکیی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان دەنگێ کوردستانە و ھەروەھا خاوەنی کۆمیتەیەکە لە وڵاتی ئەڵمانیا.

پارتە کوردییەکانی باکووری کوردستان

زانیاری گشتی

ناوی کوردی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان
کورتکراوە کەکەپە
سەرۆک محەمەد باران
دامەزراندن ١٩٨٢
بیری سیاسی چەپی ڕادیکاڵ


سەرچاوەکان



761 بینین