چەند ڕێگایەکی کەسە سەرکەوتوەکان بۆ بەسەر بردنی کات

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-09-02-14:58:00 - کۆدی بابەت: 6471
چەند ڕێگایەکی کەسە سەرکەوتوەکان بۆ بەسەر بردنی کات

ناوه‌ڕۆك

چەند ڕێگایەکی کەسە سەرکەوتوەکان بۆ بەسەر بردنی کاتە بەتاڵەکانیان

١. وەرزش کردن: ڕاهێنانی جەستەیی گرنگە بۆ هەردوو باری تەندروستی جەستەیی و دەروونی. وەرگرتنی نیو کاتژمێر لە دوای کارکردن یان لە کۆتایی هەفتەدا دەتوانێت پاڵ بە خوێنەوە بنێت و ئەندۆرفینەکانت دەربپەڕێت و ڕۆحت ببوژێنێتەوە، ماسولکە دروست دەکەیت، کالۆری دەسوتێنیت، وە ئۆکسجین بۆ مێشکت دەنێرێت و ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ هەستکردن بە ئازادی پاش ڕۆژێکی فشاراوی.

٢. خوێندنەوە: خوێندنەوە توانایەکی هەمیشەییە، و کەسانی سەرکەوتوو هەرگیز واز لە خوێندنەوەی کتێبی نوێ ناهێنن، چی خەیاڵی بێت یاخود نا، کتێبەکان یارمەتیت دەدەن لە تێگەیشتنێکی گەورەتر بۆ جیهانی دەوروبەرت، ئەوان تۆ بە کاراکتەری نوێ، ژینگەی نوێ، کەلتووری نوێ، فەلسەفەی نوێ و بیرۆکە نوێکان ئاشنا دەکەن و تەنانەت لەوانەیە یارمەتیت بدەن لە دروستکردنی لێهاتوویی نوێ (ئەگەر بەلایەنی کەمیش، چیرۆکی خەیاڵیش بخوێنیتەوە).

٣.  وانە وەرگرتن: نابێت خوێندن لە کۆلێژ بوەستێت،  نابێت سنوردار بکرێت بە دامەزراوەکان، سەرکەوتووترین کەسەکان لە جیهاندا ئەوانەن کە پابەندن بۆ ئەوەی هەرگیز واز لە خوێندن نەهێنن، ئه‌وان به‌ به‌رده‌وامی ئەزموون زیاد ده‌كه‌ن بۆسه‌ر سیڤیه‌كانیان هه‌روه‌ها فێری بابه‌تی نوێ دەبن له‌ جیهانی ده‌وروبه‌ریانه‌وه‌. دۆزینەوەی خولەکانی فێربوون (وانە وتنەوە) زەحمەت نین، ئەگەر تۆ کاتژمێرێک کاتی بەتاڵت هەبێت لەگەڵ خەتێکی ئینتەرنێت، ئەوا دەتوانیت دەستبکەیت بە فێربونی ئەزموونێکی نوێ.

٤. کاری خۆبەخشی: خۆبەخشی، گرنگ نییە لە کوێ یان چۆن ئەنجامی بدەیت، بۆ تۆ و کۆمەڵگەکەت سوودبەخشە، ئەگەر یارمەتی پاککردنەوەی ڕێگای گشتی بدەیت، کار لە چێشتخانەیەک بکەیت، یان ڕێنوێنی دابین بکەیت بۆ کۆمەڵێک لە گەنجە پیشەگەرەکان، کاتەکەت بەرەو ڕێگایەکی درێژی باشترکردنی کۆمەڵگای دەوروبەرت دەڕوات، پڕۆفیشناڵەکان(پیشەگەرەکان) بۆ سەرکەوتن هەست بە گرنگی گەڕانەوە بۆ کۆمەڵگا دەکەن، وە هەست بە دڵخۆشی زیاتر دەکەن بەهۆی ئەوەوە، هەروەها ئەزموونێکی بەبەهایە، بە کەسانی تر ئاشنات دەکات کە بەشێوەیەکی تر دەتوانێت یارمەتیت بدات پیشەکەت بەرەو پێشەوە ببەیت.

٥. بەکارهێنانی تۆڕی پەیوەندی: چەندین چالاکی پەیوەندیکردن و یەکدیناسین بوونی هەیە لە دەرەوەی کاتەکانی ڕۆژانەدا. کە پێکهاتووە لە نانی بەیانی لە کۆتایی هەفتەکان و کاتی خواردنی هەمەجۆر و کاتی کۆبوونەوە و گفتوگۆ کردن کە زۆر جار خواردن و خواردنەوەی لەگەڵدایە، کەسی سەرکەوتوو هەوڵدەدات لەو شوێنە ئاسوودەیەی خۆی بێتە دەرەوە کە ئەمەش وەک هەوڵدانێکە بۆ ناسینی کەسی نوێ، بێ گوێدان بە هەر هەلومەرجێکی پیشەیی کە ڕێگربێت بۆ ئەو هەوڵدانە.

٦. هەبوونی خولیا: لەلایەکی ترەوە، دۆزینەوەو بەدواداچونی خولیایەک، یەرمەتی هێوربونەوەی فشارەکانت دەدات، کارەکەت بخەرە بەرچاو، وە ئەزموون دروستبکە کە تەواوکەری ئەوانەبن کە بەکاریان دێنیت لە کاردا.

٧. بەسەربردنی کات لەگەڵ هاوڕی و خێزان: ئەگەر دەتەوێت لە ژیانت سەکەوتوبیت ئەوا دەبێت پەیوەندیە تایبەتەکانت لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانت لەپێشەوە دابنێیت، گرنگ نییە کە چەند دەتەوێت سەرکەوتوو بیت و بەخێرایی بەسەر پەیژەکەدا سەربکەویت، ناتوانیت هاوڕێ و خێزانەکەت فەرامۆش بکەیت تا ئەوەی دەتەوێت بەدەستی بێنیت، ئەگەر کاتە بەتاڵەکەت بەم شێوەیە بەسەر نەبرد، ئەوە مانای ئەوە نییە کە هیچ هەلێکت نییە بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت، هەرچۆنێک بێت، شوێنکەوتنی(پەیرەوکردنی) هەندێک لەو ڕێگایانە دەتوانێت تواناکانت باشتر بکات، ئەقڵیەتیت باشتر بکات، و تۆڕی پەیوەندیت فراوان بکات بۆ ئاستەکان کە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەل لە شوێنی کارەکەتدا.


سەرچاوەکان



793 بینین