گیتار

له‌لایه‌ن: - ڕابەر محەمەد - به‌روار: 2021-11-11-14:41:00 - کۆدی بابەت: 7162
گیتار

ناوه‌ڕۆك

گیتار چییە؟

گیتار (بە ئینگلیزی: guitar) ئامێرێکی میوزیکی ژێدارە کە بۆ یەکەم جار لە وڵاتی ئیسپانیا لە سەرەتاکانی سەدەی ١٦ـی زاینیدا دروستکراوە، وتراوە لە ئامێرێکی دێرینتر لە خۆی دروستکراوەتەوە کە ناوی (Guitara Latina) بووە و لە چوار تاڵی ژێی پێکهاتبوو، گیتار لە سەردەمی پێشوودا باریکتر بوو لە گیتاری مۆدێرن و (کەمەرێکی بێدەنگتر)ـی هەبوو بەبەراورد بە گیتاری ئێستە، ئەو گیتارە کۆنانە پەیوەست بوون بە ئامێرێکی میوزیکی شێوە گیتاری کە ناوی (Vihuela) بووە و لە ئیسپانیادا لەگەڵ ئامێری (Lute)ـی ئەورووپیدا ژەنراوە.
ئامێرەکە لە بنەڕەتدا هەشت ژێی هەیە، سێ دانەی یەکەم جووتن و ئەوانەی تر تاکن، دەنگی ئامێرەکە لە ملی گیتارەکەوە دەست پێدەکات و بە ژێیەکاندا (پردەکاندا) بەرەو لاشەی گیتارەکە دەچێت، پردی گیتار کە لاشەی گیتاریشی پێدەوترێت بە دار نەخشێنراوە، لە سەدەی ١٦دا گیتار چوار میلۆدی هەبوو بەم شێوەیە: C-F-A-D کە میلۆدی ناوەندی هەردوو ئامێری (Lute) و (Vihuela)ـە.

گیتار بەشێوەیەکی فراوان لە میوزیکی میللی و فۆلکلۆردا دەژەنرێت لە چەندین وڵاتی جیهاندا، لە شێوە میوزیکی جازدا (Jazz) بەشێکە لە میلۆدییەکە یان هەندێک جاریش بەشێوەی سۆڵۆ دەژەنرێت (بەتەنها گیتارەکە)، لە کۆنسێرتە میللیەکاندا کە زیاتر لەگەڵ ئامێری دیکەدا دەژەنرێت، گیتارەکە دەنگی بەرزترە بەبەراورد بە سۆڵۆکە.

گۆڕانکارییەکان

لە سەدەی ١٦ تا سەدەی ١٩ هەندێک گۆڕانکاری ڕوویاندا لە ئامێرەکەدا کە زیادکردنی ژێیەکی تر بوو بۆی لە ١٦٠٠ـدا، لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٨ دا ژێی شەشەمیش زیادکرا، پێش سەدەی هەژدەش دوو ژێ دانرا لە گیتارەکە و میلۆدییەکە کرا بە (E-A-D-G-B-E)، سەری گیتارەکە کە شێوە کەمانچەیی بوو لە ١٦٠٠ـدا بە سەرێکی تەختی کەمێک چەماوە جێگەی گیرایەوە، هەروەها لە  سەدەی ١٩ـدا برغو دانرا بۆ جێگیرکردنی سەری گیتارەکە، شوێنی دانانی پەنجەکان لە لاشەی گیتارەکەیە و لەسەرەتای سەدەی ١٩ـەوە کەمێک جێیەکەی بەرزکرایەوە و بەرەو قەراغی ئامێرەکە بردرا، لە سەدەی ١٩ـەیەمدا جەستەی گیتارەکە بەهەمان شێوە بە گۆڕانکاریدا ڕۆیشتووە و دەنگەکەی گڕێتییەکەی زیادیکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا بڵاوبوونەوەی دەنگەکەی زیاتر کراوە و قەراخەکەشی تەنک کراوەتەوە.

جۆرەکانی گیتار

• ١٢ ژێی.
• دوو گورزە.
• جارانای مەکسیکی. (پێنج گورزە)
• چارانگۆی باشووری ئەمریکا. (پێنج گورزە)
Lyre Shaped لە سەدەی ١٩ـەیەمدا دروستکراوە و بەکارھێنراوە.
Metal Strung Guitar لە ئاهەنگە فۆلکلۆریەکاندا بەکارهاتووە.
• سێلۆ کە شێوە کەمانچەییە.
Hawaiian کە سەری گیتارەکە بە فشاری کانزایەک ڕاگیراوە و دەنگێکی خۆشتر و میلۆدییەکی ڕێکتری هەیە.
• گیتاری کارەبایی میلۆدی و دەنگی ئامێرەکە بەتەواوی پشت دەبەستێت بەو کارەبایەی کە دەنگەکە چەند هێندە دەکات و ژێیەکان دەلەرێنێتەوە.

برەوپێدەرانی گیتار

پاش ئەوەی کە هەردوو ئامێری (Lute) و (Vihuela) بەرەو نەمان چوون، گیتار لە سەدەی ١٧ لە نێو خەڵکیدا بەرەو پێشچوو، لە نێوان سەدەی حەڤدە و سەرەتای سەدەی نۆزدەدا ئامێرەکە بە نافەرمی مایەوە تا لە ئەورووپادا ناسرا لەلای:
- گاسپەر سانز لە ١٦٧٤ـی زاینی.
- ڕۆبێرت دێ ڤیسزێ لە ١٦٥٠-١٧٢٥ـی زاینی.
- فێرناندۆ سۆر لە ١٧٧٤-١٨٣٩ـی زاینی.
- جۆزێف کاسپەر مێرتز لە ١٨٠٦-١٨٥٦ـی زاینی.
- سپاینارد فرانسیسکۆ تارێگا لە ١٨٢٥-١٩٠٩ـی زاینی کە ناوی لەگەڵ گیتاری مۆدێرندا هاتووە و لەگەڵ باچ و مۆزارتدا بناغەی کۆنسێرتیان داناوە.
- لە سەدەی بیستەمدا ئەندرێس سیگۆڤیا گیتاری بردە نێو کۆنسێرتی ئامێرەکانی مۆسیقاوە، هەروەها هەیتەر لۆبۆس و مانوێڵ دی فاڵا کاری زیاترییان بۆ کرد و پەرەیاندا بە بەکارھێنانی گیتار لە نێو کۆنسێرتەکاندا.

لە بەناوبانگترین گیتار ژەنەکانی جیهان

- جۆرج بێنسۆن.
- ئێریک کلاپتۆن.
- چێت ئاتکین.
- ئالان هۆڵدسۆرد.


سەرچاوەکان



2641 بینین