ناوهڕۆك
زەعیم سدیق کێیە؟
سدیق موستەفا کە بە زەعیم سدیق دەناسرێت (بە عەرەبی: الزعيم صديق مصطفى). یەکێکە لە فەرماندەکانی سوپای عێراق و خەڵکی شاری مووسڵە. کۆلێجی سەربازی لە مووسڵ خوێندووە.
دەسەڵات
زەعیم فەرماندەی تیپی پێنجەمی سوپای عێراق و دواتریش تیپی ٢٠ـی سوپای عێراق بووە لەدوای کودەتای ڕەمەزانی ١٩٦٣. لە ماوەی دەسەڵاتیدا چەندین تاوانی دژ بە کوردانی باشووری کوردستان ئەنجام داوە و دەیان کوردی کوشتووە. بەرپرسی کارەساتی نۆی حوزەیرانی سلێمانییە.
دوای ئەوەی لەگەڵ میلیشیاکانی حەرەس قەومی تێوەدەگلێت لە جووڵانەوەی ١٩٦٣/١١١٨ـدا لەلایەن سەرکۆماری وڵاتەوە لە سوپا دووردەخرێتەوە.
سەرچاوەکان
949 بینین