ئابووریی تورکیا

له‌لایه‌ن: - ماریا عەبدولڕەحمان - به‌روار: 2022-01-29-14:29:00 - کۆدی بابەت: 7731
ئابووریی تورکیا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تورکیا شوێنێکی جوگرافی جیاواز و گرنگی هەیە، سنوورەکانی ئاسیا و ئەورووپا بە ڕێگایەکی ئاوی بەناوی گەرووی بۆسفۆرس دەبەستێتەوە و دەکەوێتە نێوان رۆژئاوای ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا، سنووری لەگەڵ وڵاتانی (سووریا، عێراق، ئێران، یۆنان، گورجستان، بولگاریا، ئەرمەنستان و ئازەربایجان) هەیە.

ئەنقەرە پایتەختی فەرمی، سیاسی، کارگێڕی دەوڵەتەکەیە و لە ڕووی فراوانی ڕووبەرەوە بە سێیەمین گەورەترین شاری تورکیا هەژماردەکرێت، ئیستەنبووڵ گەورەترین شاری تورکیایە و حەوتەمین شاری گەورەی جیهانە لە ڕووی دانیشتوانەوە، بەپێی ئاماری ساڵی 2021 ژمارەی دانیشوانی تورکیا 82,482,383 کەس بووە، موسڵمانان ڕێژەی 99,8٪ ی کۆی دانیشتوان پێکدەهێنن.

دراوی تورکیا

لیرەی تورکی دراوی فەرمی وڵاتی تورکیایە و بە (TRY) هێما دەکرێت، یەک لیرە یەکسانە بە 100 قروش.

ئابووری تورکیا

لە ساڵی 1923 ئابووری تورکیا گەشەی بەخۆیەوە بینیوە، لەژێر ڕۆشنایی "سیستمی ئابووری" کە لەلایەن کەرتی تایبەت و دامەزراوە حکوومییەکانەوە داڕێژرا بوو، ئەمە بووە هۆی ئەوەی پشت بەستنی ئابووری لە کەرتی کشتوکاڵییەوە بگوازێتەوە بۆ کەرتی خزمەتگوزای و پیشەسازییەکان و بووە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و پاڵپشتیکردنی زیاتری کەرتی پیشەسازی و گەشەکرنی خێرای ئەو وڵاتە، ئەو داهاتەی کە بەدەستی دەهێنا لە چاککردنی بەندەر و هێڵە ئاسنینەکان بەکاری دەهێنا، سەرەڕای دامەزراندنی پیشەسازییە گرنگ و سەرەکییەکان، تاکوو ساڵی 1950 تورکیا هیچ پشتگیریی و هاندانێکی لایەنی دەرەکی نەدەکرد بۆ کاری وەبەرهێنان بە هەمان شێوە بازرگانی دەرەکی ڕۆڵی سەرەکی نەبووە لە ئابووریدا.
لە ماوەی ساڵانی نێوان (1975-1980) ئابووری تورکیا ڕووبەڕووی هەڵئاوسانێکی گەورە و بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری بووەوە لەگەڵ ئەوەشدا کورتهێنان لە بودجەی گشتی ڕوویدا، ئەمەش بووە هۆی هاندانی لایەنە پەیوندیدارەکان بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە سیاسەتە ئابوورییەکاندا بکەن و لە هەمان کاتدا دەستیان کرد بە هاندانی وەبەرهێنانی دەرەکی و کاری بونیادنانی دامەزراوەی هاوبەش و گرنگیدان بە کەرتی هەناردە کردن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەڵئاوسانی ئابووری تاکوو ساڵانی نەوەدەکان بەردەوام بوو، بە جۆرێک هەڵئاوسانەکە لە ساڵی 1997 گەشتە (%100) بەهۆی ئەم دۆخەوە داوای هاوکاری و دەستێوەردانی لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کرد، بەمەش توانرا ڕێژەی هەڵئاوسان نزم بکرێتەوە و بەرەوپێشچوونێک لە ئابووری هاتە ئاراوە، قۆناغێکی نوێ دەستیپێکرد تاکوو تورکیا بووەوە یەکێک لە ئابووریە بەهێزەکانی جیهان.

تورکیا چۆن گەشەی کرد لە ڕووی ئابوورییەوە؟

- دوای ساڵی 2002 حکومەتی تورکیا توانی تەواوی قەرزە کەڵەکەبووەکانی بداتەوە، سەرەڕای ئەمەش توانی قەرز بداتە بانکی نێودەوڵەتی.

- لە ساڵی 2012 بەرهەمی ناوخۆی تورکیا لە (180 ملیار دۆلار)ـەوە بەرزبوویەوە بۆ (800 ملیار دۆلار)، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی داهاتی تاکە کەسی لە کۆی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ پێنج هێندە بەرزببێتەوە، بەرەو پێشچوونێکی گەورە لە کەرتی بازرگانی ڕوویدا بە جۆرێک توانرا بە قەبارەی (300ملیار دۆلار) هەناردە بکرێت، بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو لە بەهای دراوی تورکی ڕوویدا.

- بەهۆی سیاسەتە ژیرانەکانییەوە توانی ڕووبەڕووی هەڵئاوسان ببێتەوە و هانی وەبەرهێنەرانی دەرەکی و ناوخۆی بدات.

- لە چەندان پیشەسازی جیاواز نزیکەی 30 هەزار کاری بەرهەمهێنانیان دەستیپێکرد.

ڕیزبەندی تورکیا لە ڕووی ئابوورییەوە

وڵاتان لە ڕووی ئابوورییەوە بە ڕەچاوکردنی چەند پێوانەیەکی تایبەت و دیاریکراو پۆلێن دەکرێن، ئەم  پۆلێن کردنەش دەگۆڕێت بەپێی گۆڕانی پێوەرەکان، بەڵام ئابووری تورکیا لە هەموو پێوەرەکاندا پۆلێنکاری بۆ کراوە، ئابووری تورکیا لە ڕیزبەندی (13)ـە هەمی ئابووری جیهاندایە لە ڕووی کۆی بەرهەمی ناوخۆییەوە، ئەم بەهایە یەکسانە بە هێزی کڕین لە ئابووریدا لە ساڵی 2017 ئەم هێزە گەشتە نزیکەی (2.186 تریلیۆن دۆلار).
ئابووری تورکیا لە ڕیزبەندی (16)ـە هەمی ئابووری جیهاندایە لە ڕووی گەشەی ڕاستەقینەی کۆی بەرهەمی ناوخۆییەوە بە جۆرێک لە ساڵی 2017دا گەشتە نزیکەی (7.4%) بە بەراورد بە ساڵی 2016 کە گەشتبوویە (3.2%)، ئابووری تورکیا لە ڕیزبەندی (57)ـەمی ئابووری جیهاندایە لە ڕووی کۆی داهاتی خەزنکراوی نیشتیمانییەوە و ڕێژەی (25.2%)ی بەرهەمی ناوخۆی پێکدەهێنێت، داهاتی تاکە کەسی لە ساڵی 2017 بەرزبوویەوە بۆ (27هەزار دۆلار).

ئابووری تورکیا پشت بە چی دەبەستێت؟

لە تورکیا چەندین پیشەسازی جۆراوجۆر بوونیان هەیە کە ڕۆڵی گەورە و گرنگ دەبینن لە پاڵپشتیکردنی ئابووری نیشتیمانی ئەوانیش (پیشەسازی لۆکە، ئۆتۆمبێل، ئامێرە کارەباییەکان، تووتن، کوتاڵ، جل و بەرگ، کانزاکان، بەرهەمی پلاستیک، بڵاوبوونەوەی چالاکی کشتوکاڵییەکانی وەک چاندنی سەوزەوات، دانەوێڵە و میوەجات لەگەڵ ئەمانەشدا دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی وەک (ئاسن، زیو، خەڵووزی بەردین، قوڕقوشمتورکیا چەندین شوێنی گەشتیاری گرنگ و ناوازەی هەیە و بووەتە وڵاتێکی پێشکەوتوو لەم بوارەدا و ئابووری ئەم وڵاتەی بوژاندووەتەوە.


سەرچاوەکان



2300 بینین