ئالفرێد ئادلەر

له‌لایه‌ن: - کاوان کامەران - به‌روار: 2022-02-14-13:45:00 - کۆدی بابەت: 7826
ئالفرێد ئادلەر

ناوه‌ڕۆك

ئالفرێد ئادلەر کێیە؟

ئالفرێد ئادلەر (بە عەرەبی: الفرید أدلر،  بە ئینگلیزی: Alfred Adler) لە 7/2/1870ـدا لە دەوروبەری ڤیەننا لەدایکبووە، لە دوای ئەوەی ساڵی لە 1895دا پزیشکی تەواو کرد وەک پسپۆڕی بیناییەکان دەستبەکار بوو دواتر بووە پسپۆری پزیشکی مێشک و دەمار، تا لە کۆتاییدا بوو بە پزیشکی دەروونی. هەروەها ئادلەر لە نێوان ساڵەکانی 1902 بۆ 1911 لەگەڵ پزیشکی بەناوبانگی نەمساوی سیگمۆند فرۆید کاری کردوە، لە نێوان ساڵەکانی 1919 بۆ 1934دا دەرمانخانەی تایبەت بە منداڵان دانا، ڕاهێنانی بە مامۆستا و دایک و باوکان دەکر دەربارەی دەربارەی ئەوەی کە چۆن پەرستاری بۆ ئەو مانداڵآنە بکەن کە توشی تێکچونی دەماری بوون. لە ساڵی 1934دا ئادلەر چووە نیویۆرک، لە 28/5/1937دا کۆچی دوایی کرد.

لە دوای ئەوەی لە ساڵی 1911دا ڕاجیایی دەکەوێتە نێوان ئادلەر و فرۆید دەربارەی کۆمەڵێک چەمکی دەروونشیکاریی ئادلەر قوتابخانەیەکی تایبەت بە خۆی بونیاد دەنێت کە بڕوای وایە ئەو هێزەی مرۆڤ دەجوڵێنێتەوە هێزی هەوڵدانە بۆ دەسەڵات، بەواتایەکی تر بزوێنەری ژیانی مرۆڤ هەوڵدانە بۆ خۆزاڵکردن بەسەر ئەوانی تردا. قوتابخانەکەی ناونا دەروونناسی تاکگەرایی و لە سەردەمی ئەمڕۆدا بە دەروونناسی ئادلەری ناسراوە.

تیۆرییەکانی

لە نوسینەکانی ئادلەردا هاتووە هەموو مرۆڤێک لە سەردەمێک لە سەردەمەکانی ژیانیدا هەست بە کەمییەک دەکات، ئادلەر باوەڕی وایە هەموو تاکێک لە هەوڵی ئەوەدایە بەسەر ئەم هەست بەکەمی کردنەدا زاڵ ببێت، یەکێکی تر لە بیرۆکەکانی بریتییە لەوەی کە ئەو پێی وایە شێوەی ژیانکردنی مرۆڤ لە تەمەنی چوار بۆ پێنج ساڵی  جێگیر دەبێت، باوەڕ وایە کاسایەتی و شێوەی ژیانی ئادلەر لە تیۆرییەکانیدا ڕەنگیان داوەتەوە.

تیۆریی هێزی کۆمەڵایەتی

تێوریی هێزی کۆمەڵایەتی جەخت دەکاتەوە لە گرنگی هێزە کۆمەڵایەتییەکان و کاریگەرییان لەسەر دیاری کردنی ڕەفتار، چونکە باوەڕی وایە هەموو بە تایبەتمەندییەکەوە لەدایکبووە پێی دەوترێت گرنگی دانی کۆمەڵایەتی، هەر ئەم تایبەتمەندییە وا لە تاک دەکات بتوانێت لەگەڵ مرۆڤەکانی تردا بگونجێت، بەرژەوەندی کۆمەڵگا دەخاتە پێش بەرژەوەندییە تاکەکەسییەکانیەوە، لە ئێستادا ڕاکانی ئادلەر بەشێکە لە تیۆریاکانی دەروونناسی و جێبەجێکردنەکانی.  

گرنگترین کتێبەکانی

- سروشتی مرۆڤ
- سایکۆلۆژیایەک بۆ ژیان چۆن دەژیت
- زانستی ژیانکردن
- دەروونناسی تاکگەرایی
- بەرژەوەندی کۆمەڵایەتی ئاستەنگییەک لە بەردەم مرۆڤایەتیدا
- دەستووری دەماری (هێڵە گشتییەکانی دەرونناسی تاکگەرایی بەراوردکاری و چارەسەری دەروونی)
- کێشەکانی دەمار
- تێگەشتن لە سروشتی مرۆڤ


سەرچاوەکان



740 بینین