ئامینە کاکەباوە

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-04-03-23:50:00 - کۆدی بابەت: 8129
ئامینە کاکەباوە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئامینە کاکەباوە (بە ئینگلیزی: Amineh Kakabaveh)، سیاسەتمەدارێکی بە ڕەچەڵەک کوردە، لە ساڵی ٢٠٠٨ـەوە ئەندام پەرلەمانی سویدە، ئامینە لە ٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٠ لە گوندی (تورجان)ی سەر بە شاری سەقزی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، کاتێک دەبێتە ١٣ ساڵان فەرماندەی بنکەی سوپای پاسدارانی گوندەکەیان داوا لە باوکی دەکات کە هاوسەرگیری لەگەڵ ئامینە بکات بەڵام ئامینە نایەوێت و هەڵدێت، دواتر پەیوەندی بە کۆمەڵەوە دەکات و دەبێت بە پێشمەرگە و لە شاخ هەوڵی فێربوونی خوێندنەوە و نووسین دەدات، لە ساڵی ١٩٩٢ و لە تەمەنی ٢٢ساڵیدا کۆمەڵە بەجێدەھێڵێت و لە سوید دەبێتە پەنابەر و لەوێ وەک کچێک کە خوێنەوار ی کەمە و نەچووەتە قوتابخانە ئەژماردەکرێت، ئامینە شەوانە دەیخوێند و ڕۆژانە کاری دەکرد تا ھاوکاری بۆ خێزانە ھەشت کەسییەکەیان بنێرێتەوە کە لە ئێران دەژیان، لە ساڵی ٢٠٠٥ لقی سویدی ڕێکخراوی فیمینستی فەڕەنسی بەناوی (نە لەشفرۆش و نە ستەمدیدە) دادەمەزرێنێت کە ڕێکخراوێکە داکۆکی لە مافی کچانی کۆچبەر و پەراوێزنشینی سوید دەکات، ساڵی ٢٠٠٨ ئامینە کاکە باوە لەلایەن پارتی چەپی سویدەوە کاندید دەکرێت و وەک یەکێک لە نوێنەرانی شاری ستۆکھۆڵم دەبێتە پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە، لەو کاتەوە تا ئێستا توانیویەتی وەک پەرلەمانتار بمێنێتەوە، ئامینە کاکەباوە لە بەدەستھێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری ڕاوێژی کۆمەڵایەتی و بڕوانامەی ماستەر لە فەلسەفەدا لە زانکۆی ستۆکھۆڵم سەرکەوتو بوو.


سەرچاوەکان



235 بینین