ڕۆژووگرتن لە سێ مانگی سێیەمی دووگیانیدا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-04-05-17:20:00 - کۆدی بابەت: 8144
ڕۆژووگرتن لە سێ مانگی سێیەمی دووگیانیدا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

سێ مانگی یەکەم و سێ مانگی سێیەمی دووگیانی زۆر گرنگن بۆ دایک و کۆرپەکە، لە سێ مانگی سێیەمدا کۆرپەکە بەتەواوی گەورە بووە و دایکەکەش دەناڵێنێت بە دەست هەناسەتووندی و ئازاری پشت و قاچەکانی و بوونی کۆمەڵێک نیشانەی تر، ڕۆژووگرتن لە نێوان هەفتەکانی ٢٠ بۆ ٣٧ دەکرێت مەترسیدار بێت، هەروەها لە هەفتەی ٣٧ بۆ ٤٠ تەندرووستی دایکەکە جێگای نیگەرانییە و هەستیارە چونکە کۆرپەکە گەشەی کامڵ بووە و کاتی لەدایکبوونیەتی.

ڕۆژووگرتن لە سێ مانگی سێیەمی دووگیانیدا

سێ مانگی کۆتایی زۆر گرنگ و هەستیارە و دەبێت خانمان لە هەموو ڕوویەکەوە زیاتر ئاگاداری خۆیان بن، واباشترە خانمان لە سێ مانگی کۆتاییدا بەڕۆژوونەبن تاکوو زیان لە خۆیان و کۆرپەکەیان نەدەن، بەتایبەت ئەگەر خانمێک یەکێک لەم نەخۆشیانەی هەبێت بەهیچ شێوەیەک نابێت ڕۆژوو بگرێت:

زیانەکان

ڕۆژووگرتن لە سێ مانگی کۆتاییدا مەترسییەکانی منداڵبوونی پێش وەختە زیاد دەکات، لە زۆرینەی وڵاتەکاندا ساڵانە زۆرێک لە خانمانی دووگیان دەبینرێن کە دووچاری منداڵبوونی پێش وەختە بوونەتەوە ئەویش بەهۆی ئەوەی کە بەڕۆژووبوون، مەرجیش نییە هەمیشە ڕۆژووگرتن لە سێ مانگی کۆتاییدا ببێتە هۆی منداڵبوونی پێش وەختە بەڵام یەکێکە لە هۆکارەکان بۆیە دەبێت وریابن، هۆکاری دیکەش زۆرن بۆ ئەو حاڵەتە، منداڵبوونێک پێش هەفتەی ٣٧ بە منداڵبوونی پێش وەختە دادەنرێت کە تێیدا منداڵەکە تووشی کێشە و کەموکوڕی زۆر دەبێتەوە و تەنانەت ٪٧ بۆ ٪١١ـی حاڵەتەکانیش بە مردنی منداڵەکە کۆتایی دێت.
ئەگەر توانای ڕۆژووگرتنت هەبوو و ڕۆژووەکەت گرت و بەڵام دووچاری پشت ئێشەی زۆر و گرژبوونی منداڵدان و بێهێزی و سەرگێژخواردنی زۆر بوویتەوە دەبێت ڕۆژوەکەت بشکێنیت، هەروەها باشترە پێش بەڕۆژووبوون پرس بە پزیشکی پسپۆڕ بکەیت و ئەو بڕیار بدات لەسەر ڕۆژووگرتنت یاخود نا.


سەرچاوەکان



2320 بینین