جلی کوردی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-04-22-17:42:00 - کۆدی بابەت: 8355
جلی کوردی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جلی کوردی یان جلوبەرگی کوردی (بە ئینگلیزی: Kurdish traditional clothing، بە عەرەبی: الزي التقليدي الكردي) جلوبەرگی فەرمی و نیشتمانیی تایبەت بە نەتەوەی کوردە و بەشێکە لە کولتوور و چاندی کوردی. جلی کوردی لە ڕووی شێواز و پۆشینییەوە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تری کوردستان جیاوازە. لە پەیدابوونی کولتووری جلوبەرگی کوردی تا ئێستا گۆڕانکاری بەسەر شێوەکەی هاتووە بەڵام مۆرکی نەتەوەیی پاراستووە و توانیویەتی تا ئەمڕۆ بە زیندوویی بمێنێتەوە لەنێو کوردان.

جلوبەرگی کوردیی ژنان و پیاوان جیاوازییان زۆرە، هاوکات هەریەکەیان چەند جۆر و مۆدێلێکیان هەیە و بە پێی ناوچە جیاوازەکانی کوردستانیش مۆدێلی جلەکان گۆڕانکیارییان بەسەردا دێت. زۆربەی خەڵک لە بۆنە و ئاهەنگەکان جلی کوردی دەپۆشن بەتایبەت لە بەهار، لە هەر پارچەیەکی کوردستان جلوبەری تایبەت بە خۆیان هەیە .

لە هەرێمی کوردستان ڕۆژێک تایبەت کراوە بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی کە ١٠ـی ئازارە، لەو ڕۆژەدا لەسەر خواستی کەسەکان دەمێنێتەوە و بە ئازادانە دەتوانن لە زۆربەی قوتابخانە و کۆلێج و پەیمانگا و دامودەزگا حکوومی و تایبەتییەکان جلی کوردی بپۆشن.

جۆر و پارچەکانی جلی کوردی

جلی پیاوان

  • کەوا پانتۆڵ:  لە جیاتی چاکەت و پاتوڵی ئاسایی لەبەر دەکرێت، بەڵام شێوازی دوورینی لە مۆدیلی ئاسایی ئەوان جیایە. کەوا هەمان چاکەتی کوردیە کە لە چاکەتی سەربازی دەچێت و جیاوازی ئەوەیە کە گیرفانەکانی تەنیشتی نییە و هەروەها لە هەردوو لاتەنیشتی چاکەتەکە، کرانەوە واتە هەڵبڕان هەیە، هەروەها جگە لە یەخەی کە هەیەتی لە هەردوو قۆڵەکانیشی کرانەوەی هاوشێوەی یەخە هەیە. دوورینی پانتۆڵی کوردی بەشێوەیەکە کە زارکی خوارەوەی تەسک و خودی پانتۆڵەکە فشە و لە جیاتی قایش، کۆتایی پانتۆڵ کە نزیکەی دوو ئەوەندەی شەرواڵی ئاسایی فراوانە، بە بەنێک دادەخرێت کە بە (دۆخین) ناو دەبرێت، دۆخین دەچێتە ناو ئەو بەشەی پانتۆڵ کە وەک زار لە ناوەوە قەد کراوەتەوە. بە گشتی کەوا دەچێتە ناو پانتۆڵ و پانتۆڵ لە کەمەری پیاو بە دۆخین دەبەسترێت. هەروەها شێوەی دیکەشی هەیە کە دەکرێت.
  • ڕانک و چۆغە (چۆخە)
  • کر، شاڵ و شەپک: قوماشێکە بە ڕەنگی خورمایی یا ڕەنگی دیکە، بەری قوماشەکە تەسکە و زۆر گرانە و (ڕانک و چۆغەی) لێ دروست دەکرێت. 
  • کورتەک و شەرواڵ
  • هێلەک، ئێلەک
  • کراس، قەمیس: هەمان کراسی ئاساییە و جیاوازی ئەوەیە کە یەخەی نییە و قۆڵەکانیشی قۆماشی درێژ و سێ سوچی هەیە کە بە (سۆرانی) ناو دەبرێت و بەشێوەی ئاسایی لە سەر قۆڵی دەبەستن. لە کاتی جەنگ و پێویستیشدا هەردوو سەری سەردەستەکان لە یەک دەبەستران و دەخرایە سەر پاشە مل، هەروەها ئەو سەردەستانە دەبنە هۆی ئاسانکاری بۆ هەڵدانەوەی قۆڵەکان لە کاتی پێویست.
  • فەقیانە، لەوەندی، ئەنگوچک

جلی خەبات

  • پێشمەرگانە
  • لەشکری

جوانکاری

  • پشتێن: لە چەند مەترێک لە قوماشی تەنک و ڕەنگاوڕەنگ یا گوڵدار دروست دەکرێت، قوماشەکە لە پانی و بە دیوی ناوەوەدا قەد دەکرێت و دەدوورێت. دواتر بە شێوازی جیای (سادە، گرێ گرێ) دەبەسترێت.
  • کڵاش: پێڵاوێکە بە ڕەنگی سپی کە زۆر بە ووردبینی و باشی و زیاتر لەلایەن هەورامییەکانەوە دەچنرێت و ڕێگە لە دروست بوونی بۆنی ناخۆش لە قاچەکاندا دەگرێت و پێ بە فێنکی ڕادەگرێت. تایبەتمەندی کڵاش ئەوەیە کە وەرزییە و ناکرێت لە زستان یا وەرزی پڕ باران بکرێتە پێ.
  • کڵاو: کڵاوی کوردی زیاتر لەلایەن ئافرەتانی کورد و زۆر بە ووردبینی و جوانی و بەو نەخش و نیگارانە دروست دەکرێت کە لە کولتووری رەسەنی کوردی ماوەتەوە. بە شێوەی ئاسایی لە دوو ڕەنگی ڕەش و سپی دروست دەکرێت و دوو جۆری (کڵاوی بەرز، کڵاوی تەختی) هەیە و دەخرێتە بازاڕەوە.
  • فەرەنجی: یا فەرەجی کە تایبەتە بە پیاوانی ناوچەی هەورامان و لە لباد دروست دەکرێت.
  • کوڵەباڵ: جۆرێکە لە بەرگ کە لە لباد دروست دەکرێت و شوانەکان لە شوێنەکانی لەوەڕی ئاژەڵەکانیان لەبەری دەکەن.
  • مشکی
  • جامانە، جەمەدانی، پووشی: دسماڵێکی ڕەش و سپی یان سپی و سوورە و لە چوار دەوری کڵاو دەئاڵێندرێت و لە پشتەوە دەخرێتەوە ناو یەک تا شل نەبێتەوە، بارزانییەکان و هەندێکی دیکە لە کوردان جامانەی سوور لەسەر دەکەن.
  • پوزەوانە (گۆرەوی کورد)
  • تەسبیح
  • شمشێر، خەنجەر

جلی ژنان

  • کراس: کراسی ژنانەی کوردی بە دوورینێکی سادە کە درێژە و تەواوی جەستەی دەگرێتەوە و دامێنی فراوانە و دەگاتە سەر قاچەکان و دایاندەپۆشێت. بە شێوەی ئاسایی لە قوماشی زۆر جوان و پوخت و ڕازاوە دروستی دەکەن.
  • فەقیانە، لەوەندی، ئەنگوچک
  • کەوا، کەوێ، کورتەک: باڵاپۆشێکی درێژە و بەشێوەی ئاسایی لە قوماشی زۆر جوان و بەڵام ئەستوور (بە تایبەت بە سیم) دەدووردرێت، لە پاڵتۆ دەچێت و تا بن گوێزینگی لاقەکان دێتە خوارەوە و هیچ گیرفان یا دەرکەوتەیەکی لە دەرەوە نییە. هەڵبەت ئەگەر خانمان کەوا لەبەر بکەن، ئەوا پێویستیان بە سوخمە نابێت و بە پێچەوانەوەش هەروایە.
  • هێلەک، ئێلەک، سوخمە
  • سەڵتە
  • فیستان
  • خەفتان
  • چەفتە، دەسماڵ: دەسماڵی ژنانی کورد بریتیە لە قوماشێکی تەنک و سێ گۆشەیی کە ڕیشاڵ لە دەورەی دروست دەکرێت و بەم شێوەیە جوانی دەسماڵەکە زیاتر دەبێت، هەندێجار پولەکەش بە ڕیشالەکان هەڵدەواسن بۆ زیاتر کردنی جوانییەکەی. لە ڕێوڕەسمە فۆلکلۆری و جەژنەکانی بووک گواستنەوەدا، زۆر بە کەمی دەسماڵ بەکار دەبردرێت.
  • کۆڵوانە، چارۆگە
  • دەلینگ، شەرواڵ، دەرپێ:  لە جیاتی بیجامە لە پێ دەکرێت و خوارەوەی دەرپێ تەنگە و دەکەوێتە سەر گوێزینگی قاچەکان. بەڵام بەشی دیکەی فراوانە.
  • ژێرکراس، بن کراس

جوانکاری

  • سەر و بەست (لاگیرە و پڵپڵ و لەرزانە)
  • شەدە
  • سەروێن
  • کۆفی
  • کڵاوی چنراو و ڕازێندراوە: کڵاوی ژنان زۆر جوانە و لە مقەبا دروست دەکرێت و دواتر بە قوماشی ڕەنگاوڕەنگ دادەپۆشرێت، دواتر قوماشەکە دەڕازێندرێتەوە بە پولەکەی ڕەنگ زێرین و مووروو. کڵاو بەهۆی زنجیرەکی زێر لەسەر سەر ڕادەگیرێت کە لیرە یا نیوە لیرەی پێ هەڵواسراون و لە ژێر چەناگە تێپەڕ دەبێت. زنجیرەکەش بە قەتارە ناو دەبرێت.
  • هەوری (سرکەیی)
  • شیتەک
  • پشتوێن، پشتێن: هەروەک پشتێنی پیاوانە، بەڵام هی ژنان ڕەنگاوڕەنگە. ژنەکان لە کاتی پشتێن بەستندا، کەمێک لە ناوەندی کراسەکەیان دەخەنەوە ناو پشتێنەکە و ئەمەش وادەکات کراسەکەیان شۆڕ نەبێت بۆ ژێر گوێزینگیان.
  • گوڵ یەخە (حەت حەتۆکە)
  • گۆبەرۆک
  • تاسی زێڕ
  • گوڵنکە
  • دەسرۆک


سەرچاوەکان



5499 بینین