خاک تیڤی

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-04-29-22:10:00 - کۆدی بابەت: 8435
خاک تیڤی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کەناڵی خاک تی ڤی (بە ئینگلیزی: Khak tv) کەناڵێکی کوردییە. یەکەم کەناڵی تەلەڤزیۆنی بوو ئازادی بیروڕای پەخشکرد و دوور لە بەرنامە و ئەجێندای حزبایەتی کاریکرد، وەک سەکۆیەکی ئازادی ڕەخنەگرانە ڕاشکاوانە دیاردە دزێو و ناشرینەکانی وەک لەمپەرێکی نەخوازراو ڕووماڵ دەکرد. هاوکات داوا و خواستەکانی شەقامی ڕاستگۆیانە پەخشدەکرد و زۆرجار هاوڵاتییان بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی ناڕەزاییان ڕوویاندەکردە تەلەڤزیۆنی خاک و لەوێوە خواست و داواکارییەکانیان بڵاودەکرایەوەو بەدواداچوون بۆ هەموو داخوازییەکی ڕەوای هاوڵاتیان دەکرا.

ناوەندی چاپەمەنی ڕاگەیاندنی خاک

ناوەندی چاپەمەنی ڕاگەیاندنی خاک، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1997 وەک دامەزراوەیەکی سەربەخۆ مۆدێلێکی نوێی کارکردنی ڕاگەیاند، کە تا ئەندازەیەکی زۆر جۆرێک لە ڕێچکەشکێنی بواری راگەیاندنی دروستکرد. لە سەرەتای درووستبوونیدا خاک پێگەیەکی تەواوی لە هەموو شوێنێک دروستکرد، بە چەشنێک کە خاک لەماوەیەکی کەمدا توانی ئازادی ڕادەربڕین بکاتە ناسنامەی کارکردنی. خاک چەتری کۆبونەوەی هەموو ڕەنگەکان بوو. هیچ مەرجێکی سیاسی و حزبی بە ئێستاشەوە بۆ کارمەندەکانی نەبووە. بەردوام لەگەڵ ویست و خواستی جەماوەردا تەبا بووە و هێڵی فکری نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری گرنگترین پایەی ڕاوەستاوی ئەم کەناڵە بووە. توانی لەبواری بەرنامەکان و چاپەمەنییەکاندا چەندین هەنگاوی بوێرانە بنێت و گۆڤاری تەنزئامێزی سیخورمە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە، هاوکات گۆڤاری خاک وەک گۆڤارێکی تەلەڤزیۆنیی خێزانی لە سەرەتادا زۆرترین خوێنەری هەبوو.

توانی لە پرۆژەی پاراستنی دەستنووسەکاندا کە ئەوکات کوردستان لە قەیرانێکی گەورەی چاپەمەنیدا بوو، توانی زیاتر لە 70 کتێب و نامیلکە بە تیراژی کەم بۆ نووسەران و ئەدیبان چاپ بکات. وێڕای چاپکردنی چەندین کتێبی دانسقە بە تیراژی زۆر. خاک لەڕووی تەکنیک و شێوازی کارکردن چەند گۆڕانکارییەکی کرد و ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک، جگە لە تەلەڤزیۆن، لە بەشەکانی ڕادیۆ و گۆڤاری سیخورمە پێکهاتووە.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی خاک لە چوار بەش پێکهاتووە، ئەوانیش:

  • تەلەڤزیۆنی خاک
  • ڕادیۆی خاک
  • گۆڤاری سیخورمە
  • سایتی خاک


سەرچاوەکان



844 بینین