گوندی بێتوات

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-02-00:33:00 - کۆدی بابەت: 8470
گوندی بێتوات

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گوندی بێتوات (بە ئینگلیزی: Betwat) گوندێکە ،کەوتووەتە ناحیەی چوارتا (سەنتەر)، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.

جوگرافیا

بێتوات لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ گوندی شیوەکوێر و لە باشوور لەگەڵ گوندی خێوەتە و لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی وەڕاز و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی سورەقەڵات. بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە نزیکەی ١٠٣٨ مەتر (٣٬٤٠٦ پێ)ـیە

ئاو و هەوا

بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەیەوە زستانی سارد و بەفراوییە و هاوینی مامناوەند و فێنکە.

ئایین

دانیشتوانی ئەم گوندە پەیڕەوی ئایینی ئیسلامن و شوێنکەوتەی ڕێبازی سوننەن.


سەرچاوەکان



233 بینین