گوندی خەمزە

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-05-12-22:50:00 - کۆدی بابەت: 8626
گوندی خەمزە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

خەمزە (بە ئینگلیزی: Khamza)، گوندێکە دەکەوێتە دووری ١٦ کیلۆمەتر لەلای باکووری رۆژئاوای شاری سلێمانی، لە دامێنی چیای ئەزمەڕ، یەکێکە لە گوندە کۆنەکانی کوردستان، کە بە زستان بەفرێکی زۆری لێ دەبارێت و بە هاوینیش ئاووهەوایەکی فێنکی هەیە، مێژووی ئاوەدانکردنەوەی گوندی خەمزە دەگەڕێتەوە بۆ چەندین هەزار ساڵ پێش ئێستا، کە بۆ ئاوەدانکردنەوەی پشت بە کوپە، بەرد و ئەو کەرەستانە دەبەستن کە لە گوندەکەدا دۆزراونەتەوە و ئێستا لە مۆزەخانەی سلێمانی پارێزراون، گوندی خەمزە لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی رابردوودا نزیکە سەد ماڵی تێدابووە و چەندینجار لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە وێرانکراوە، لە ئێستاشدا نزیکەی دە ماڵ گوندەکەیان ئاوەدان کردووەتەوە.

جوگرافیا

گوندی خەمزە لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی قەیوانی بچووک و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی کەڵەکن و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی قولەڕەش و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ گوندی کانی گۆران.


سەرچاوەکان



368 بینین