ڕاهێنەر (تۆپی پێ)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-05-15-17:44:00 - کۆدی بابەت: 8650
ڕاهێنەر (تۆپی پێ)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕاهێنەر یان مودەڕیب (بە ئینگلیزی: manager، بە عەرەبی: مدرب) لە یاریی تۆپی پێدا ئەو کەسەیە کە یانەیەکی تۆپی پێ یان هەڵبژاردەی نیشتمانی بەڕێوەدەبات. بەرپرسیارێتی بەرفراوانیان هەیە، لەوانە هەڵبژاردنی تیپەکە، هەڵبژاردنی تاکتیکەکان، وەرگرتن و گواستنەوەی یاریزانان، دانوستان لەسەر گرێبەستی یاریزانەکان، قسەکردن لەگەڵ میدیاکان. ئەو جۆرە ڕۆڵ و کارانەیش لە دوورگەکانی بەریتانیادا زیاتر دەبینرێت، لە ناوچەکانی تردا بەرپرسیارێتییەکان لە نێوان سەرۆکی یانە و ڕاهێنەردا دابەش دەکرێن.

بەرپرسیارێتییەکان

بەرپرسیارێتی بەڕێوەبەر لە یانەیەکی تۆپی پێی پیشەگەردا بەزۆری ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە (بەڵام مەرجیش نییە هەمووی وابێت):

  • هەڵبژاردنی تیپی یاریزانان بۆ یارییەکان و دروستکردنی پێکهاتەکەیان و گونجاندنیان.
  • پلانی ستراتیژی و ڕێنماییکردنی یاریزانەکان لە یاریگادا.
  • هاندانی یاریزانان پێش یاری و لە کاتی یارییەکدا.
  • ڕاسپاردنی ئەرکەکان بە ڕاهێنەری تیپی یەکەم و ستافی ڕاهێنەرایەتی و پزیشکی.
  • گەڕان بۆ یاریزانە گەنجە بەتواناکان بۆ ئەوەی لە تیپە پلەنزمەکانەوە بەرز بکرێنەوە بۆ پلە بەرزترەکان و ڕاهێنانی زیاتر ببینن و ئاستیان بەرزتر ببێتەوە.
  • کڕین و فرۆشتنی یاریزان لە بازاڕی گواستنەوەکاندا بە قەرزیشەوە.
  • ڕووبەڕووبوونەوەی میدیاکان لە چاوپێکەوتنەکانی پێش یاری و دوای یاری.

ڕەنگە هەندێک لەو بەرپرسیارێتیانەی سەرەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری تۆپی پێ یان بەڕێوەبەری وەرزشیدا دابەش بکرێن، و لە هەندێک کاتدا دەدرێنە دەست یاریدەری بەڕێوەبەر یان ڕاهێنەری یانەکە. سەرەڕای ئەوە، بەپێی یانەکە، هەندێک بەرپرسیاریەتی بچووک کە بریتیین لە:

  • بەبازاڕکردنی یانەکە، بە تایبەتی بۆ وەرگرتنی بلیت و سپۆنسەری و بازرگانیکردن.
  • گەشەکردنی گۆڕانکاری و هێشتنەوەی یانەکە بە قازانجەوە.

ئەم بەرپرسیاریەتییانە زیاتر لەنێو ڕاهێنەرانی یانە بچووکەکاندا هەیە.

کۆمەڵێک لە باشترین ڕاهێنەرانی تۆپی پێ

  • سێر ئەلێکس فێرگسۆن
  • زێدان
  • پیپ گواردیۆلا
  • کارلۆ ئەنچیلۆتی
  • دیێگۆ سیمیۆنی
  • یۆرگن کلۆپ
  • ماوریسیۆ پۆچێتینۆ
  • هانسی فلیک
  • ئەنتۆنیۆ کۆنتی
  • تۆماس توخێل
  • لویس ڤان خال
  • خۆسێ مۆرینیۆ
  • برێندان ڕۆدجێرز
  • میرسیا لوسێسکۆ
  • مارسێلۆ لیپی
  • جولیان ناگێلسمان
  • سێر مات باسبی
  • برایان کلۆف
  • ئارسن ڤینگەر
  • هێلینیۆ هێرێرا
  • جۆک شتاین
  • ڤیتۆریۆ پۆزۆ
  • بۆب پایسلی
  • ئێرنست هاپڵ
  • رینۆس میشێلز


سەرچاوەکان



692 بینین