تۆڕی میدیایی بیابان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2022-05-17-17:13:00 - کۆدی بابەت: 8681
تۆڕی میدیایی بیابان

ناوه‌ڕۆك

تۆڕی میدیایی بیابان

تۆڕی میدیایی بیابان (بە ئینگلیزی: biaban) تۆڕێکی تەلەڤیزیۆنیی نێوخۆیییە لە باشووری کوردستان، لە ٥ کەناڵ پێکدێت. لەسەر سیستمی دیجیتاڵ (DVBT) بەکوالێتی (HD) پەخشی بەرنامەکانیان دەکەن. هەر کەناڵێک تایبەتمەندی خۆی هەیە لە پەخشکردنی بەرنامەکانی.

کەناڵەکانی تۆڕی میدیایی بیابان

  • بیابان خێزانی - Biaban family HD
  • بیابان وەرزشی - Biaban sports HD
  • بیابان فیلم - Biaban movies HD
  • بیابان میوزیک - Biaban music HD
  • بیابان دۆکیۆمێنتاری - Biaban doc HD

کەناڵەکانی تۆڕی میدیایی بیابان

بیابان خێزانی

کەناڵی بیابانی خێزانی یەکەمین بەرهەمی میدیایی کۆمپانیای بیابانە پەخشی بەرنامەکانی بریتین لە:

  • دراما
  • فیلم
  • بەرنامە خێزانیەکان
  • بابەتی دۆکیۆمێنتاری

بیابان وەرزشی

کەناڵی بیابانی وەرزشی کەناڵێکی وەرزشیی گشتییە. پەخشی بەرنامەکانی بریتین لە:

  • گواستنەوەی یارییەکان
  • شیکردنەوەی یارییەکان
  • هەواڵە ناوخۆیی و جیهانییەکان
  • ژیاننامەی یاریزانان
  • پێناسه‌کردنی یارییە وەرزشییەکان

بیابان فیلم

کەناڵی بیابانی فیلم کەناڵێکی تایبەت بە فیلمە جیهانییەکانە. پەخشی بەرنامەکانی بریتین لە:

  • وەرگێڕانی فیلمە جیهانیەکان بۆ کوردی
  • ژێرنووس کردنی فیلمە جیهانییەکان بۆ کوردی
  • بڵاوکردنەوەی ڕیزبەندی پڕ بینەرترین فیلمەکان

بیابان میوزیک

کەناڵی بیابانی میوزیک کەناڵیکی هونەریی کات بەسەربردنە.

بیابان دۆکیۆمێنتاری

کەناڵی بیابانی دۆکیۆمێنتاری کەناڵێکی بواری دۆکیۆمێنتاری و بەڵگەنامەییە.


سەرچاوەکان



581 بینین