ناوهڕۆك
داری ژاڵە
شاعیر: شێرکۆ بێکەس
بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو
شیعر: داری ژاڵە
هەر ئەڵێی داری ژاڵەیەبە کراسێکی سوورەوە
لە سووچێکدا ڕاوەستاوە.
ئەمڕۆ ئێرە
سەراپای ئەم «ئەنقەرە»یە
بۆنی چەکمە
بۆنی قەمە
بۆنی ئەتاتورکی لێ دێ!
من سەر بەرەو ژوور بوومەوە
چارەکێک و گەڕامەوە
کراسی سوور
داری ژاڵە
چاوەڕوانیی
دیار نەمابوون
لە جێگەی ئەو، ڕۆژنامەکە
لەناو خوێنێکی تازەدا
(با) پەڕەی هەڵ ئەدایەوە و
لە پەناوە
چاوی من و شەقامی چۆڵ
ئەیخوێندەوە! .
سەرچاوەکان
568 بینین