ناوهڕۆك
ناساندن
شێخ ئەحمەد محەممەد بارزانی (بە ئینگلیزی: Ehmed Mihemed Barzanî، بە عەرەبی: احمد البرزاني) لە ١ـی کانوونی دووەمی ١٨٩٦ لەدایکبووە، ناسراوە بە خودان، سەرۆکی بنەماڵەی بارزانی بووە و هەروەها شێخ ئەحمەد حکوومەتی بارزانی لە باشووری کوردستاندا دامەزراند. ئەحمەد ناسیۆنالیزمی کورد بوو کە هۆزەکانی جۆراوجۆری کوردی گرتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و ناوچەی بارزانی گەورەتر کرد. ئەحمەد بارزانی لەگەڵ برا بچووکەکەی مستەفا بارزانی لە دەیەکانی ١٩٢٠ و ١٩٣٠ لە دژی دەوڵەتی عێراق شەڕیان کرد.
زانیاری گشتی
لەدایکبوون | ١٨٩٦، بارزان |
---|---|
مەرگ | ١١ـی کانوونی دووەمی ١٩٦٩ (بە تەمەنی ٧٣ ) بەغداد |
پیشە | سیاسەتوان |
حیزب | حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران |
ژینگەپارێزی
ئەحمەد بارزانی یەکەمین کوردی ڕێبەری ژینگە و ژینگەپارێزی بوو. چەندین یاسای لەبەر ڕاگرتنی شوێنێکی خاوێن بەڕێوە برد. هەروەها هەندێک لەو کارانەی وەکوو ئەوانەی خوارەوەی قەدەغە کرد:
- بڕینەوەی دارەکان، بە تایبەت ئەو دارانەی کە سێبەر ساز دەکەن و پێش راماڵین دەگرن.
- هەڵگرتنی زۆری هەنگوین.
- کوشتنی مارە بێ ژەهرەکان.
- ماسیگری بە کارەبا و ماددە تەقینەوەکانی تر.
سەرچاوەکان
856 بینین