گوندی بارێی بچووک

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-06-04-19:23:00 - کۆدی بابەت: 8901
گوندی بارێی بچووک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گوندی بارێی بچووک (بە ئینگلیزی: Barey Bichuk) گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سیوەیل لە قەزای شارباژێڕ سەر بە پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان

جوگرافیا

بارێی بچووک لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ گوندی قۆخی بارێ و لە باشوور لەگەڵ گوندی بارێی گەورە، هەروەها لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ سەربەردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی بێورێ هاوسنوورە. چیای سوورکێو سنووری گوندی بارێی بچوک و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی جیاکردووەتەوە. 

بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە ١٤٤١ مەتر (٤٬٧٢٨ پێ)ـیە.

ناوی گوندەکە

گوندنشینان هۆکاری جیاکردنەوەی ناوی گوندی بارێی بچووک و بارێی گەورە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، کە دوو برا لە ئەم دوو گوندە نیشتەجێبوون و ئەو برایەی کە گەورەتربووە لە گوندی بارێی گەورە نیشتەجێبووە و ئەوەی بچووک بووە لە گوندی بارێی بچووک نیشتەجێبووە. لە ئەنجامدا ئەم گوندە بووە بە دوو بەشەوە و ناوی ئەم دوو بەشە بە بارێی بچووک و گەورە جیاکراوەتەوە. 

مێژوو

گوندی بارێی بچووک مێژوویەکی دێرینی هەیە، شوێنەوارناسان چەند ئاسەوارێکیان لە ئەم گوندەدا دۆزیەوەتەوە، کە مێژووەکەی بۆ سەدە سەرەتاییەکانی زایینی دەگەڕێننەوە. 

خوێندن

بە پێی بەڵگە ئاشکراکان، گوندی بارێی بچووک لە سەدەی ١٧ خوێندنی فەقێیەتی تێدابووە، لە ئەم گوندەدا لەلایەن زانایەکی ئایینییەوە بە ناوی مەلا نەبی ڕۆژمێرێک دروستکراوە، ئەم مەلایە فەقێی تایبەتی هەبووە و فێری خوێندن و خوێندەواری کردوون. یەکێک لە قوتابییەکانی مەلا نەبی بە ناوی مەلا مووسا قورئانێکی بە دەستی خۆی نووسیوە و تاکوو سەدەی ٢١ ئەم قورئانە ماوەتەوە.

ئایین

دانیشتوانی ئەم گوندە پەیڕەوی ئایینی ئیسلامن و شوێنکەوتەی ڕێبازی سوننەن.


سەرچاوەکان



319 بینین