گوندی بارێی گەورە

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-06-05-21:05:00 - کۆدی بابەت: 8908
گوندی بارێی گەورە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گوندی بارێی گەورە (بە ئینگلیزی: Barey Gawra) گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سیوەیل لە قەزای شارباژێڕ سەر بە پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان

جوگرافیا

بارێی گەورە لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ گوندی بارێی بچوک و لە باشوور لەگەڵ گوندی شیوەکەل، هەروەها لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی گەرماوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی بێورێ هاوسنوورە.

بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە١٤٦٠ مەتر (٤٬٧٩٠ پێ)ـیە.

ناوی گوندەکە

گوندنشینان هۆکاری جیاکردنەوەی ناوی گوندی بارێی گەورە و بارێی بچووک بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، کە دوو برا لە ئەم دوو گوندە نیشتەجێبوون و ئەو برایەی کە بچووکتربووە لە گوندی بارێی بچووک نیشتەجێبووە و ئەوەی گەورە بووە لە گوندی بارێی گەورە نیشتەجێبووە. لە ئەنجامدا ئەم گوندە بووە بە دوو بەشەوە و ناوی ئەم دوو بەشە بە بارێی گەورە و بچووک جیاکراوەتەوە. 

دانیشتوان

دانیشتوانی ئەم گوندە ڕوو لە کەم بوونە و لە وەرزی زستاندا تەنها نزیکەی حەوت ماڵی تێدا دەژی.

ئایین

دانیشتوانی ئەم گوندە پەیڕەوی ئایینی ئیسلامن و شوێنکەوتەی ڕێبازی سوننەن.


سەرچاوەکان



200 بینین