شەو و ڕۆژ بێ قەرارم ئەز، لە عیشقی ڕوویی نەوگولها - شێخ ئەحمەدی کۆر 

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2022-06-07-23:30:00 - کۆدی بابەت: 8934
شەو و ڕۆژ بێ قەرارم ئەز، لە عیشقی ڕوویی نەوگولها - شێخ ئەحمەدی کۆر 

ناوه‌ڕۆك

شەو و ڕۆژ بێ قەرارم ئەز، لە عیشقی ڕوویی نەوگولها

شاعیر: شێخ ئەحمەدی کۆر 

بەرهەم: دیوانی شێخ ئەحمەدی کۆر 

هۆنراوە: شەو و ڕۆژ بێ قەرارم ئەز، لە عیشقی ڕوویی نەوگولها

شەو و ڕۆژ بێ قەرارم ئەز، لە عیشقی ڕوویی نەوگولها
دەکەم تەی چۆڵ و بەید و بەڕ، بەناڵین شیبهی بولبولها
به قەیدی زولفی تۆ ئەیمەن نییە، مەجنون و عاقلها
(ألا أيها الساقی أدر كأسا و ناولها
کە عشق آسان نمود اول، ولی افتاد مشکلها)

لە شکڵی تۆم لە ڕووی ئەرزێ نەهات و هەم نەمی ئایەد
لە بۆ عوششاقی دڵ مەحزون حبیبی چون تو کەی ئایەد
لە نەسلی ئادەم و حەووا، حەبیبی چون تو، چون زایەد
(بە بوی نافەای کآخر صبا زان طرە بگشاید
ز تاب جعد مشکینش چە خون افتاد در دلها)

هەموو، عالەم، لە شەڕق و غەڕب لە بەحر و بەڕ، فیدای ڕویەت
جەمیعی کافر و ئیسلام، بە فیدیەی قەددی دڵجویەت
تەمامی ئەهلی عوششاقان قەتیلی قەوسی ئەبرویەت
(به می سجاده رنگین کن، گرت پیر مغان گوید
که سالک بی خبر نبود ز راه و رسم منزلها)

دەڵێم بەو نەرگسی چاوان ئیمان و عەقڵ و دین بوردەم
لە داخ و حەسڕەتی جانان زیاد بوو میحنەت و دەردم
وەکو شەمعێ بە سۆز و گڕ، وەکو پەروانە بێ پەردەم
(مرا در منزل جانان چه امن و عیش چون هردم
جرس فریاد می دارد که بر بندید محملها)

لەوێ ڕۆژێ کە تۆ خوڵقای هەمو عالەم بە تۆ ماییل
دەکەن ئەرجوو و تەمەننایە، لە دەرگاهت وەکو ساییل
چ موشتاقن ببینن ڕووی تۆ بێ پەردە و حاییل
(شب تاریک و بیم موج و گردابی چنین هایل
کجا دانند حال ما سبکباران ساحلها)

فیدایی قەددی نەو تەرزت، ڕوحی من ئەی شەهی نادر
کە تۆی خوڵقاند لە نوری خۆی، قەدیم و قەییوم و قادر
عەجەب نەقش و نیگارێک بوی لە ڕوی عالەم کە بوی زاهر
(همە کارم ز خودکامی بە بدنامی کشید آخر
نهان کی ماند آن رازی کزو سازند محفلها)

ئەلا ئەی (ئەحمەدی کور)ی زەلیل و خەستە، تەن عاجز
لە داخ و حەسرەتی جانان مەلول و مات و گەردن کز
دڵت چون خانەیی زەنبور و عەقاریبان لە سەر نا جز
(حضوری گر همی خواهی از او غائب مشو حافظ
متی ما تلق من تهوی، دع الدنیا و أهملها)


سەرچاوەکان



234 بینین