تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-06-11-18:36:00 - کۆدی بابەت: 8973
تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە (بە ئینگلیزی: Bawaji Koya Musical Band) گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٥٧ زایینی لە کۆیە و بە سەرپەرشتی (ئەندریۆس خەمۆ) دامەزرا. ئەم تیپە لە سەرەتادا گرووپی میوزیکی قوتابخانەی کوڕانەی کۆیە بوو کە دواتر لە ساڵی ١٩٥٨ بە ناوی تیپی مۆسیقای باواجی دەرکەوت.

چالاکی

لە ٢٧ی ئازاری ١٩٥٨ یەکەم کۆنسێرتی خۆی لە قوتابخانە بەڕێوەبرد. لە ١ی ئازاری ١٩٧٢ زاهیر محەممەد، ئەنوەر تاهیر، سەردار ئەحمەد مۆڵەتی فەرمییان بۆ تیپ وەرگرت. لە ساڵی ١٩٧٢ تا ١٩٧٤ نۆزدە بەرهەمیان لە بەغداد و هەشت بەرهەمیان بۆ تەلەڤزیۆنی کەرکووک تۆمارکرد، هەروەها لە یەکەمین فێستیڤاڵی کوردیشدا بەشداربوون. بەهۆی ئەوەی کە زۆرینەی ئەندامانی تیپەکە چوونە ڕیزی شۆڕشی ئەیلوولەوە ساڵی ١٩٧٤ لەلایەن ڕژێمی بەعس مۆڵەتی لێ‌وەرگیرایەوە. دواتر لە ساڵی ١٩٨٣ دووبارە توانی بە فەرمی چالاک ببێتەوە.

ئەندامان

ئەندامە سەرەکییەکانی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە:

  1. سەردار ئەحمەد
  2. زاهیر محەممەد
  3. ئیبراهیم فەرەجوڵڵا
  4. حەمید ئیسماعیل
  5. ئەکرەم باقی
  6. عەونی عەلی مەولوود
  7. نەشئەت حەمید
  8. کاکەمەم قادر
  9. وریا قادر
  10. ئەکرەەم ئەنوەر
  11. ئەنوەر تاهیر

بەشێک لە گۆرانیبێژەکان:

  1. گوشاد میرزا کەمال
  2. نوا نەهرۆ
  3. شنۆ ئیبراهیم
  4. حەمە بەگرەز
  5. ئیبراهیم سابیر
  6. شەوکەت ڕەشید
  7. سەلاح پشدەری
  8. دیاری بەرزنجی

بەرهەمەکان

هەندێک لە بەرهەمەکانی تیپ:

  1. هەلاو هەلاوە
  2. شەوێکی یەڵدا
  3. خەم
  4. کچە شۆخەکە
  5. لەم کۆڵبەی ئەحزانا
  6. بۆم بڵێ تۆزە تۆزە
  7. ئەسمەران
  8. مرییەم
  9. کاڵێ هەی لیمۆ
  10. بۆ خەمناکی
  11. پا بە موروو
  12. میللەتانی ڕووی زەمین
  13. لێمگەڕێ
  14. هەرمێ
  15. بزمارە
  16. ئینجانەی شێعر
  17. ئەگەر دەمزانی
  18. بمبەخشە
  19. ئەی گوڵ
  20. یادی جاران
  21. دڵ و گەردوون
  22. کانی ئەوین
  23. بووکی کەرکووک
  24. ڕەنگی زەردم
  25. کچی مەهابادی
  26. مەلەنگێنە
  27. بڕیار
  28. بۆ فڕینی


سەرچاوەکان



421 بینین