دیاری
شاعیر: شێرکۆ بێکەس
بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو
شیعر: دیاری
لە هەکاری پێنج سەد مەترێ لەوبەرەوە
وەک چاوی گوڵەبەڕۆژە
ئازادیی چاوی خۆی پیشان ئەدا.
بۆ ئێوارە
دەستی ڕاست و قاچی چەپی
لەسەنگەرا
بەجێهێشت و
بۆ چاوانی خۆشەویستی کرد بەدیاریی.
لەنیا کەریم
- بهروار: 2022-06-14
شاعیر: شێرکۆ بێکەس
بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو
شیعر: دیاری
لە هەکاری پێنج سەد مەترێ لەوبەرەوە
وەک چاوی گوڵەبەڕۆژە
ئازادیی چاوی خۆی پیشان ئەدا.
بۆ ئێوارە
دەستی ڕاست و قاچی چەپی
لەسەنگەرا
بەجێهێشت و
بۆ چاوانی خۆشەویستی کرد بەدیاریی.