هارڵی کوین

له‌لایه‌ن: - شاگوڵ فوئاد شاگوڵ فوئاد - به‌روار: 2022-06-27-23:46:00 - کۆدی بابەت: 9202
هارڵی کوین

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هارڵی کوین (بە عەرەبی: هارلي کوین، بە ئینگلیزی: Harley Quinn) کەسایەتییەکی خەیاڵی و دژە-پاڵەوان و هەندێکجاریش پاڵەوانە لەلایەن کۆمیکەکانی دیسییەوە بڵاودەکرێتەوە. کەسایەتی هارڵی لەلایەن پۆڵ دینی و بروس تیمەوە دروستکراوە یەکەم دەرکەوتنی لەسەر شاشە لە ساڵی ١٩٩٢ لە زنجیرەی ئەنیمەیشنی (Batman: the animated series joker's favor). یەکەم دەرکەوتنی لە کۆمیکیشدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٣ لە کۆمیکی (The batman adventures #12). هارڵی هەم وەکوو دۆست و هەم وەکوو دوژمنی باتمانیش ڕەفتار دەکات.

لەدایکبوون و ژیانی منداڵی

هارڵین فرانسز کوینزێڵ لە نیویۆرک لەدایکبووە. گەورەترین و تاکە منداڵی کچی خێزانەکەیەتی. لە منداڵییەوە حەزی لە زانستی دەروونی تاوانکاری کرد و حەزەکەی زیاتر بوو کاتێک کوڕێکی ناسی بەناوی بێرنی باش، کە لەدواییدا دەرکەوت کەسێکی ئەوەندە سەربەکێشەیە کە بۆ سەلماندنی خۆشەویستییەکەی بۆهارڵین کەسێک دەکوژێت.

قوتابییەکی بەڕێز بوو و شارەزای هونەری جمناستیک بوو. لە زانکۆی گاسەم خوێندوویەتی و لەسەرەتادا چووە بەشی ڤێرتێرنەری و زانستی زیندەوەرزانی، بەڵام بەهۆی هەندێک هۆکاری نادیارەوە ئەو بوارەی بەجێهێشت بۆ خوێندنی دەروونزانی. لە بوارەکەی خۆیدا سەرکەوتوو بوو و توانی لە نەخۆشخانەیەکی دیار ببێت بە پزیشکی دەروونی، بەڵام بەهۆی حەزی زۆری بۆ زانستی دەروونی تاوانکاری گوازرایەوە بۆ شێتخانەی ئارکام کە یەکێکە لە شوێنە بەناوبانگەکانی شاری گاسەم.

هارڵین لە ئارکام بۆی دەرکەوت پزیشکەکانی تر ناتوانن بە ئاسانی بچنە مێشکی نەخۆشەکانیان و چارەسەریان بکەن، بۆیە خۆی وەکوو نەخۆشێک دەناساند لای نەخۆشەکانی. جۆکەر یەکێک بوو لە نەخۆشەکانی کە هارڵین پێی وابوو بە هەڵە نەخۆشییەکی دەستنیشانکراوە، هەر زوو جۆکەر بۆی دەرکەوت کە لە ڕاستیدا خۆی پزیشکی دەروونییەوە و دڵی خۆی بۆ کردەوە. متمانە بەخۆبوون و زیرەکییەکەی لەچاوی شێتییەکەی جۆکەر خۆیدا، وای لە جۆکەر کرد سەرسامی ببێت.

لە دانیشتنی دەیەمیاندا، جۆکەر ئەوەی بۆ ئاشکرا کرد کە دەزانێت باوکی هارڵین لەلایەن هاژۆرێکی سەرخۆشەوە کوژراوە و هاژۆرەکە پەیوەندی و ناسیاوی هەبووە لەناو دەسەڵاتدا و بە سزای خۆی نەگەشتووە. وەکوو دیارییەک بۆی، جۆکەر پەنجەکانی هاژۆرەکەی پێشکەشی هارڵین کرد هەم وەکوو بەڵگەیەکیش بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە دادپەروەری بەرقەرار بووە. دوای ئەوەش بەڵێنی پێدا وەکوو خۆی بەهێزی بکات، بەبێ گوێدانە یاساکانی ژیان.

دکتۆر ستیرانۆ کە سەرپەرشتیاری هارڵین بوو، ئەوەی بۆ دەرکەوت کە هارڵین سەرسامی جۆکەرە و هەستی بۆی هەیە، ئەویش لەوکاتەدا بۆی دەردەکەوێت کە تێبینییەکانی هارڵین دەبینێت کە لەسەر بارودۆخی جۆکەر نووسیویەتی، بەو مەبەستەی بەناوی خۆیەوە بڵاویان بکاتەوە. ئەمە هارڵین زۆر تووڕە دەکات هەوڵ دەدات ستیرانۆ بکوژێت بەڵام پاسەوانەکان ڕێگە نادەن و چواردەوری دەگرن. پاسەوانێک دەکوژێت و دەرگای خانەکەی جۆکەر دەکاتەوە و جۆکەر ئازاد دەکات. هەر ئەو شەوە جۆکەر هارڵین دەبات بۆ کارگەی پرۆسێسی کیمیایی ئەیس و لەوێ کەسایەتی هارڵی کوین لەدایک دەبێت و جۆکەر بەڵێنی پێدا ئەو ڕۆژە دەبێتە ڕۆژی لەدایکبوونی.

کاتێک هارڵین بە نیازەکەی جۆکەر دەزانێت، هەوڵ دەدات هەڵبێت لە دەستی بەڵام جۆکەر پاڵێکی پێوە دەنێت بۆ ناو دەفرێکی کیمیایی کە پڕە لە ماددەی کیمیایی کە ئاستی ترشێتییەکەیان بەرزە و سەیری دەکرد تا نقوم بوو لە نێویدا. لەدوای ئەوە دەفرەکەی بەتاڵ کرد و هارڵینی دۆزییەوە لە نێویدا، زیندوو بوو بەڵام گۆڕابوو. مێشکی لەدەستدابوو و شێت بووبوو، ئەمەش واتای ئەوەیە دەیتوانی هەرشتێک بکات کە حەزی لێیەتی. جۆکەر ناوی لێ نا هارڵی کوین و هەردووکیان پێکەوە بوون تا جۆکەر لێی بێزاربوو.

هارڵی لە کۆت و بەندی ژیانی پێشووی ڕزگاری بوو و جلوبەرگێکی تایبەتی بۆ خۆی هەڵبژارد. هەستکردن بە تاوان لە ئەنجامی کارەکانی هارڵی کوین بەهۆی کەسایەتی هارڵین کوینزێڵەوە کەپت دەکرا.

کەسایەتی

هارڵی کوین کەسێکی شێتە و بلیمەتە، بەڵام گەمژە نییە. کەسێکە هەمیشە ئەوەی دەیەوێت بە دەستی دەهێنێت و هەمیشە زۆر لە خۆی دەکات بۆ دەستکەوتی زیاتر. هەمیشە بەدوای شتێکەوەیە و خۆشی نازانێت چییە، بە بەردەوامی بەدوای ئەوەوەیە مانایەک ببەخشێت بە کەسایەتییەکەی بەڵام نازانێت چۆن. خاوەنی کەسایەتییەکی تێکشکاوە و ئەمەش وای لێدەکات زیاتر سەرنجڕاکێش بێت. هارڵی بۆ مانا بەخشین بە کەسایەتی خۆی خوو دەگرێت بە شتەوە و خاوەنی چەند کەسایەتییەکە، کە هارڵین کوینیزێڵ ژیرترینیانە. بە پێچەوانەی جۆکەرەوە کە کەسێکی پووچگەرایە، هارڵی حەزی بە ژیانە و کەسێکە بە خەمەوەیە و دڵسۆزە بۆ کەسە نزیکەکانی. هارڵی کوین کەسێکە حەزی بە ژیان و ئازادییەکەیەتی بەڵام نازانێت چۆن ژیانی کامڵ بکات و لەمانای ژیان و کەسایەتی خۆی تێبگات، کەسێکی سەرلێشێواوە و هەوڵ دەدات بەدوای وەڵامەکاندا بگەڕێت بەڵام بە شێوەیەکی توندوتیژانە.

هاوڕێ و دوژمنەکانی هارڵی کوین

دۆست و هاوڕێکانی

دوژمنەکانی

بڵاک ئادەم باتگێڵ
بڵەد سپۆرت باتمان
کاتومەن باتومەن
سایبۆرگ سوپەرمان بڵاک کناری
کینگ شارک برەینیاک
پۆیزن ئایڤی دیک گرەیسن
پاوەرگێڵ فلاش
سکێرکرۆو جەیمس گۆردن
جۆکەر سوپەرمان
ڕیدلەر وۆندەرومەن
توو فەیس کاتومەن

تواناکانی هارڵی کوین

١. ژەهر کاری لێ ناکات

٢. پزیشکی دەروونییە

٣. شارەزایی لە بواری دەروونزانی هەیە

٤. شارەزایی لە هونەری جمناستیک هەیە

٥. شارەزایی لە هونەری تەنافبازی هەیە

٦. دەتوانێت دوژمنەکانی چاوترسێن بکات

٧. توانای دزەکردنە ناو شوێنانی هەیە

٨. توانای سەرکردایەتی هەیە

٩. شارەزایی لە شەڕی دەست بۆ دەست هەیە

١٠. ویست و ئیرادەی بەهێزە

١١. شارەزایی لە دزیکردندا هەیە

١٢. بەهۆی سیڕەمی ڕووەکێکەوە کە لەلایەن پۆیزن ئایڤییەوە پێی دراوە ، وای لێکردووە کە هێز، چالاکی، بەرگەگری و توانای بەرپەرچدانەوەی جەستەیی بەهێزبێت و دەتوانێت لەژێر ئاویشدا هەناسە بدات و بمێنێتەوە

خاڵە لاوازەکانی

١.هەستیاری بە پشیلە هەیە

٢.باری دەروونی ناجێگیرە

٣.تووشی هەلوەسەکردن دەبێت

فیلم و زنجیرە سینەماییەکان

کەسایەتی هارڵی کوین تەنها لە بواری کۆمیکدا نەماوەتەوە، بەڵکوو کراوە بە فیلم و زنجیرەی سینەمایی و چەندین ئەکتەری جیاواز جیاواز ڕۆڵەکەیان وەرگرتووە، دیارترینیان بریتین لە:

١.ئارلین سۆرکن (بە دەنگ)

٢.میا سارا

٢.هیندن واڵچ (بە دەنگ)

٣.گرەی دڵایڵ (بە دەنگ)

٤.مڵیسا ڕاچ (بە دەنگ)

٥.جێنی سڵەیت (بە دەنگ)

٦.مارگۆ ڕوبن (بە دەنگ)

٧.مارگۆ ڕۆبی

دیارترین فیلم و زنجیرەکان

١.زنجیرەی Batman: the animated series 1992

٢.فیلمی Birds of prey 2002

٣.فیلمی Batman: assault on arkham 2014

٤.فیلمی LEGO Batman: the movie - DC superhero unites 2013

٥.فیلمی Batman: Hush 2019

٦.فیلمی The LEGO batman movie 2017

٧.فیلمی Batman and harley quinn 2017

٨.فیلمی Suicide squad 2016

٩.فیلمی The suicide squad 2021

١٠.فیلمی Harley quinn: birds of prey 2020


سەرچاوەکان



293 بینین