ئایسکرێم بە مۆز

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-07-27-15:44:00 - کۆدی بابەت: 9568
ئایسکرێم بە مۆز

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئایسکرێم (بە ئینگلیزی: Ice cream) یەکێکە لەو خواردنانەی لە وەرزی هاویندا هەمووان ئارەزووی دەکەن، دەتوانیت لە ماڵەوە ئایسکرێم دروست بکەیت کە سوودێکی زیاتری هەیە و دوورە لە ماددەی زیانبەخش. دروستکردنی ئایسکرێم بە میوە تامێکی جیاوازتری هەیە و سوودیشی هەیە، یەکێک لەو ئایسکرێمانەی کە دەتوانیت لە ماڵەوە دروستی بکەیت، ئایسکرێمە بە مۆز.

کەرەستەکان

شێوازی دروستکردنی

هەنگاوی یەکەم

سەرەتا مۆزەکە دەشۆیتەوە و توێکڵەکەی لادەبەیت، پاشان هەموو مۆزەکان بە خڕی دەبڕیت و لەناو سینییەکدا دایان دەنێیت، دواتر لەزگەی پارێزەریان بەسەردا دەدەیت و دەیخەیتە بەفرگرەوە تاکوو چەند کاتژمێرێک، پاش ئەوەی مۆزەکە بەستی لە بەفرگرەکە دەری دەهێنیت.

هەنگاوی دووەم

لە هەنگاوی دووەمدا هەموو کەرەستەکان تێکەڵ دەکەیت، سەرەتا مۆزەکە و پەرداخە ئاوەکە دەکەیتە ناو هاڕەر (عەسارە) و دوای ئەوەی بەباشی تێکەڵ بوو دەریدەهێنیت، کرێم شانتییەکە کە دوو پارچەی تێدایە هەردوو پارچەکە دەکەیتە ناوی، خامەکە و نیو کوپ شیری وشکیش بەکاردەهێنیت. هەموو ئەم کەرەستانە تێکەڵ دەکەیتە قاپێکەوە و بە تێکەڵکەر (میکسەر) تێکەڵیان دەکەیت تاکوو گیراوەیەکی باشت دەست کەوێت.

هەنگاوی سێیەم

پاش ئەوە بۆئەوەی گیراوەکە تامێکی تایبەتی هەبێت، گوێزەکە ورد دەکەیت و دەیکەیتە ناوی و تێکەڵی دەکەیت. پاشان پارچە چۆکلێتەوە بە چەقۆ ورد ورد دەکەیت بەسەر پێکهاتەکەدا و بە لەزگەی داپۆشەر سەری دەگریت و دەیخەیتە بەفرگرەوە تاکوو دەیبەستێت، دواتر دەیخەیتە  قاپەوە و پێشکەش دەکرێت.


سەرچاوەکان



442 بینین