ناوهڕۆك
ستایشی کاک ئەحمەدی شێخ
شاعیر: شێخ ڕەزا
بەرهەم: دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
هۆنراوە: ستایشی کاک ئەحمەدی شێخ
مەربووتە حەیاتم بە سولەیمانی و خاکی
خۆزگەم بە سەگی قاپییەکەی ئەحمەدی کاکی
ئەو قودوەتی ساداتە کە سوککانی سەماوات
شەڕیانە لە سەر سەجدە لە بەر مەرقەدی پاکی
ئەو مەرقەدی واڵایە کە وەک عەرشی موعەللا
مەحفووزە بە زوواری مەلەک دەوری شوباکی
بۆ دەست و عەسا نازکەکەی، داخە دەروونم
قوربانی عەسای دەستی دەبم سۆل و سیواکی
دونیا لە دوای حەزرەتی شێخ زێر و زەبەر بێ
وەک تاجی کەی و جامی جەم و تەختی زوحاکی
دەرحەق بە حەفیدانی ئەدەب لازمە زینهار
قوربانی حەفیدانی دەبم بابی و داکی
بەم حاڵە پەرێشانەوە باز ئەشهەدو بیللاه
شیعرت تەرەب ئەنگێزە ڕەزا شاعیری چاکی
سەرچاوەکان
499 بینین