پێش ئەوەی دەست لەکاربکێشیتەوە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-16-15:01:00 - کۆدی بابەت: 9864
پێش ئەوەی دەست لەکاربکێشیتەوە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ماندوویەتی (بە عەرەبی: تعب، بە ئینگلیزی: fatigue)، یەکێکە لەو هۆکارانەی کە وا لە کەسێک دەکات بیربکاتەوە لەوەی دەست لە کار بکێشێتەوە، شەکەتیش بە فەرمی وەکوو نەخۆشی ناسێنراوە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە.

هەنگاوەکان

چوار هەنگاو بۆ کەمکردنەوەی ماندوویەتی و شەکەتی کارکردن کە هۆکارە بۆ بیرکردنەوە لە دەستلەکارکێشانەوە، بەمشێوەیە:

  1. پلان بۆ ژیانت دابنێ: سنوور بخەرە نێوان ژیانت و کارەکەتەوە، ئەو شتانە دیاری بکە کە تایبەتن بەخۆت و هەرگیز ڕازی نیت دەستبەرداریان ببیت، لەنێوان کاتژمێرەکانی کاردا کات بۆ حەوانەوە دابنێ بۆئەوەی مێشکت ئارام ببێتەوە.
  2. شتە گرنگەکانی ژیانت دیاری بکە: لە کارەکەت یان لە ژیانتدا بێت بەگشتی، بەپێی گرنگییان شتەکان ڕێکبخە، بۆ ئەوەی بتوانیت بەجێیانبهێنیت، هەروەها کاتی بەتاڵت هەبێت جگە لە کارەکەت تا بۆ ئارامی خۆت بەسەری ببەیت.
  3. کات بۆ خۆت تەرخان بکە: چونکە کاتێک هەست بکەیت کاتت بۆ خۆت نیە ئەوا هەست بە بێزاری و شەکەتییەکی زۆر دەکەیت، بۆیە پێویستە کات بۆ خۆت تەرخان بکەیت.
  4. داوای هاوکاری بکە: قسە لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکەت بکە، ئەگەر نەتتوانی دەتوانیت سەردانی پزیشک بکەیت بۆئەوەی یارمەتیت بدات لە دڵەڕاوکێ ڕزگارت ببێت.


سەرچاوەکان



244 بینین