ئازیز وا نابێت - زەکەریا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-09-01-20:31:00 - کۆدی بابەت: 10107
ئازیز وا نابێت - زەکەریا

ناوه‌ڕۆك

ئازیز وانابێت

هۆنراوە: سەرکەوت

ئازیز وا نابێ، ئاشق وا نابێ
وەها بێباك بی، مەیلت نەمابێ

کۆچ دەکەی بێ هۆ، گوڵت بەربابێ
هەر وەکوو بەهار خەزانت دوابێ

تۆ بۆ کوێ دەبا، هەوری جوودایی
کێ فێری کردی، ژینی تەنیایی

بۆچی ئاخر بۆ ترسی خودایی
لە دڵت نەبوو بۆ ماڵئاوایی

کۆچ دەکەی بێ هۆ، دڵت بەربابێ
هەر وەکوو بەهار خەزانت دوابێ

بگەڕێوە تا دڵ پڕ بە هەستی
بتکا بە ڤینۆس بۆ خۆشەویستی

وەرەوە وەکوو هەوری بەهاران
ئازیزترتکەم لە جاری جاران

کۆچ دەکەی بێ هۆ، گوڵت بەربابێ
هەر وەکوو بەهار خەزانت دوابێ


سەرچاوەکان



569 بینین