ئەو هەڵانەی کە لەکاتی پاککردنەوەی ماڵدا دەکرێن

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-09-03-21:36:00 - کۆدی بابەت: 10138
ئەو هەڵانەی کە لەکاتی پاککردنەوەی ماڵدا دەکرێن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئەو هەڵانەی کە لەکاتی پاککردنەوەی ماڵدا دەکرێن (بە ئینگلیزی: Mistakes made when cleaning the house، بە عەرەبی: اخطاء الشائعة اثناء تنظيف المنزلهەبوونی بەهێزترین پاککەرەوەی بازاڕ لە ماڵەکەتدا، بەو واتایە نییە کە ماڵەکەت بەو ئەندازەیە پاک دەبێت. ئەگەر بەباشی ئەم کەرەستانە بەکارنەهێنیت یان تەنانەت هەر نەچیت بەلایاندا، بێ سوودن، باشترین ڕێگا ئەوەیە کە ماددە پاککەرەوەکان بەباشترین ڕێگا بەکاربهێنیت.

هەڵەکان

  1. زیاد لە پێویست پڕکردنی قاپشۆر: ئەگەر قاپی زۆر بکەیتە ناو قاپشۆرەکە و پڕی بکەیت، دەبێتە هۆی ئەوەی ئاو و زاهی پێویست بە هەموو قاپەکان ناگات و لەکۆتاییدا قاپەکان بەتەواوی پاک نابنەوە، لەوە خراپتر ئەگەر پێش ئەوەی قاپەکان بخەیتە ناو قاپشۆرەکە، لە ئاوت کێشابن، بەهیچ شێوەیەک تێبینی پاک نەبوونەوەی قاپەکان ناکەیت.
  2. پشتگوێخستنی ئەو شوێنانەی کە زۆر دەستیان لێ دەدرێت: بەلوعە، دەسکی دەرگا و دەسکی کەوانتەر لەو شوێنانەن کە زیاتر لە شوێنەکانی تری ماڵەوە دەستیان لێ دەدرێت، لەبەرئەوە زیاتر میکرۆبەکان لەم شوێنانەن، هەموو ڕۆژێک ئەم شوێنانە پاک بکەرەوە تاکوو میکرۆبەکان لەناوبچن.
  3. ڕاستەوخۆ ڕشتنی پاککەرەوە بەسەر کەلوپەلەکاندا: کاتێک ڕاستەوخۆ ماددەی پاککەرەوە دەڕژیت بەسەر کەلوپەلەکاندا، پاککردنەوەیان سەخت دەبێت و خۆڵ و تۆزی زیاتر لە خۆدەگرن، بۆ ڕێگریکردن لەم کێشەیە، ماددە پاککەرەوەکە بدە لەو دەسڕ یان پەڕۆیەی کە بەکاریدەهێنیت. 
  4. بەکارهێنانی یەک دەسڕ یان پەڕۆ بۆ هەموو شوێنێک: ئەگەر یەک دەسڕ یان پەڕۆ زۆر بەکاربهێنیت، بەم کارەت میکرۆبەکان لە هەموو شوێنێک بڵاو دەکەیتەوە، دوای هەر جارێک لە پاککردنەوەی شوێنی زۆر پیس، پەڕۆکە بشۆ، تەنانەت ئەگەر پیس دیار نەبوو.
  5. لەبیرکردنی سەتڵی خۆڵ: ئەگەر لە چێشتخانەکەدا بۆنی ناخۆش هات، دیارە کە ماوەیەکە سەتڵی خۆڵەکەت پاک نەکردووەتەوە، هەفتەی جارێک بە ماددەی پاککەرەوە سەتڵی خۆڵ پاکبکەتەوە تاکوو بۆنی ناخۆش دروست نەکات.
  6. بەکارهێنانی زاهی قاپشۆردن بۆ هەموو شتێک: لەبەرئەوەی ئەم ماددەیە چەوری زۆر تیایە، لەسەر ڕووی شتەکان دەمێنێتەوە کە جگە لە قاپ و دەوری و پەرداخ و زەرفەکان، نابێت بەکاربهێنرێت بۆ پاککردنەوەی شووشە و جامی ئۆتۆمبێل.
  7. زۆر بەکارهێنانی نەرمکەرەوەی پارچە: هەموومان حەز دەکەین لەسەر نەرمترین سەرچەف بخەوین، بەڵام ئەگەر بەکارهێنانی نەرمکەرەوە زیاد لەو ئاستە بێت کە کارگەکە دیاری کردووە، ڕەنگە دەرئەنجامەکەی پێچەوانە ببێتەوە. زۆر بەکارهێنانی نەرمکەرەوە دەتوانێت پارچەکان زبر و چەور بکات، دەربارەی خاولیش، زۆر بەکارهێنانی ئەم ماددەیە بۆی تەنانەت کاریگەری لەسەر ئاستی هەڵمژینیشی دەبێت.
  8. بەکارهێنانی ئیسفنجی پیس: ئەگەر چەند ڕۆژ جارێک ئیسفنجەکان بەشێوەیەکی باش پاک نەکەیتەوە، هەموو مانگێک نەیگۆڕیت، بەسوود نابن.
  9. زۆر بەکارهێنانی تاید: زۆر بەرکارهێنانی تاید و ماددەی پاککەرەوەی جلوبەرگ هەڵەیە، چونکە ئەگەر زیاد لە پێویست بەکاربێت، پەڵە و لەکە لەسەر جلەکە دروست دەکات و جێی دەهێڵێت.
  10. هەڵگرتنی فڵچەی ددان لە شوێنی تاریک: ڕاستە کە دەبێت شوێنی هەڵگرتنی فڵچەی ددان پاک و دوور بێت لە میکرۆب، بەڵام لەکاتی نەبوونی ڕووناکییدا دەیکەیت بەجێگایەک بۆ گەشەکردنی بەکتریا، لەبری ئەوە لە ڕووناکییدا فڵچەکەت هەڵبگرە، بەڵام با دوور بێت لە ژینگەی تەوالێت.
  11. شۆرینی پەنجەرەکان لە ڕۆژانی هەتاویدا: هەرچەند وا دەردەکەوێت کە ڕۆژە گەرم و هەتاوییەکان کاتێکی باشە بۆ پاککردنەوەی پەنجەرەکان، بەڵام گەرما دەبێتە هۆی ئەوەی کە پێش ئەوەی کاری پاککردنەوەکە تەواو ببێت، ماددە پاککەرەوەکە لەسەر شووشەکە وشک بێتەوە و بمێنێتەوە.
  12. پاک نەکردنەوەی گسکی کارەبایی: بە لەبیرکردنی ئەم هەنگاوە، لەبری پاککردنەوە تەنیا پیسییەکان دەگوازیتەوە، لەو گسکانەی کە کیسەیان نییە دوای هەر جارێک بەکارهێنان، ناو گسکەکە پاکبکەوە ئەگەر گسکەکە کیسەی هەیە، کاتێک یەک لەسەر سێی کیسەکە پڕ بوو پاکی بکەوە یان بیگۆڕە.
  13. شۆردنی هەندێک کەلوپەل بە ئامێری قاپشۆر: قاپشۆر بۆ شۆردنی هەندێک کەلوپەل یان ئامێری وەکوو ڕەندە و وردکەری سیر گونجاو نییە.
  14. پاک نەکردنەوەی ئامێری قاپشۆر: هەندێک کات هەندێک خواردن لە فیلتەری قاپشۆرەکەدا گیر دەخۆن و دەبنە هۆی درووستبوونی بۆنی ناخۆش، لەبەرئەوە بەلایەنی کەمەوە مانگی جارێک فیلتەری قاپشۆرەکە دەربهێنە و بیشۆ، جارێک قاپشۆرەکە بە بەتاڵی هەڵبکە.


سەرچاوەکان



587 بینین