ئەو شتانەی تەنها کەسانی چاخۆر لێی تێدەگەن 

له‌لایه‌ن: - ڤێنوار زاهیر ڤێنوار زاهیر - به‌روار: 2022-09-25-23:34:00 - کۆدی بابەت: 10376
ئەو شتانەی تەنها کەسانی چاخۆر لێی تێدەگەن 

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئەو شتانەی تەنها کەسانی چاخۆر لێی تێدەگەن (بە ئینگلیزی: Things only tea lovers will understand، بە عەرەبی: الأشياء الذي فقط يفهمها محبي الشاي). بەپێی خواردنەوەی چا، دوو جۆر کەس لە جیهاندا هەیە، یەکەمیان ئەوانەن کە گرنگی بە خواردنەوەی چا نادەن و تەنانەت ئەگەر بە چەند ساڵێکیش نەیخۆنەوە بۆیان هیچ جیاوازییەکی نییە، لەوانەشە هەر ئارەزووی خواردنەوەی نەکەن و خۆیان لێی بەدوور بگرن. بەڵام جۆری دووەم بەپێچەوانەوە، ئەوانەن کە ئاشقێکی سەختی چان و بەردەوام خەریکی خواردنەوەیین و وەکوو کەسێکی ئالوودەبوویان لێهاتووە. چەند شتێکی تایبەت هەیە لەبارەی چا، کە تەنها ئەم جۆرە کەسانە لێی تێدەگەن و ئەو کەسانەی چا ناخۆنەوە ناتوانن هەست بەم شتانە بکەن.

ئەو شتانەی بە تەنها کەسانی چاخۆر لێی تێدەگەن

  1. بە تەواوەتی دەزانن ڕەنگی چایەکە چۆن بێت: لەبەرئەوەی کەسانی چاخۆر بە بەردەوامی چا دەخۆنەوە، لە ڕۆژێکدا چەند جارێک چا لێدەنێن و دەیخۆنەوە، لەبەر ئەمە ڕاهاتوون و بە تەواوەتی دەزانن ئەو ڕەنگی چایەی دەیانەوێت چۆنە، نە کاڵتر و نە تۆختر.
  2. کاتێک کوپە چایەکە دەبینن هەست بە ئارامی و ئاسوودەیی دەکەن: ئەم کەسانە هەست بەئارامی دەکەن کاتێک چا ئامادە دەکەن و دەیخۆنەوە، تەنانەت لە کاتی ئامادەکردنیشیدا هەست بە پەرۆشی دەکەن و تا ڕادەیەک دڵخۆش دەبن. 
  3. تەنانەت لە بۆنە و ئاهەنگەکانیشدا گرنگی بە خواردنەوەی چا دەدەن: بێگومان، ئەم کەسانە شوێن و کاتیان بۆ خواردنەوەی چا لەلا گرنگ نییە، لە هەموو کاتێکدا لەبیریانە و ئارەزووی خواردنەوەی دەکەن. 
  4. ئەو بڕەی دەیخۆنەوە هیچ کات پێیان زۆر نییە: ئەم کەسانە بەیانیان بە خواردنەوەی چا دەست پێدەکەن، دواتر چایەکی تر و چەندەها دانەی تریش دەخۆنەوە، بێگومان ڕۆژەکەش بە خواردنەوەی چایەکی تر کۆتایی پێ دەهێنن. هەرگیز کاتێکی دیاریکراویان نییە بۆ خواردنەوەی چا، هەر کاتێک دڵیان ئارەزووی بکات دەیخۆنەوە، جا لە هەر کاتێکی ڕۆژەکە بێت.
  5. هەرگیز لە کڕینی چا بێزار نابن: ئەم کەسانە هەموو جارێک بە خۆیان دەڵێن ئەمجارە چای تر ناکڕین، بەڵام هەر لە کاتی بازاڕیکردندا ئەگەر جۆرە چایەکی نوێیان بەرچاو بکەوێت، ڕاستەوخۆ دەیکڕن بێ گوێدانە ئەوەی چەند جۆری تریان لە ماڵەوە هەیە. 
  6. بە تەواوی باوەڕیان بە سوودەکانی چا هەیە: لەگەڵ ئەوەی خواردنەوەی چا چەند سوودێکی باشی هەیە، بەڵام هەندێک کەس باوەڕیان پێ نییە، واتە پێیان وا نییە کە خواردنەوەی چا هیچ سوودێکیان پێ بگەیەنێت. بەڵام ئەو کەسانەی بەڕاستی حەزیان لە چایە بە تەواوی باوەڕیان بە سوودەکانی هەیە و تەنانەت زیانە لاوەکییەکانی فەرامۆش دەکەن. 
  7. لە کاتی گەرماشدا چا دەخۆنەوە: دەشێت هەندێک کەس لە وەرزی هاویندا، واز لە خواردنەوەی خواردنەوە گەرمەکانی وەک چا یان قاوە بهێنن، لەبەرئەوەی زیاتر هەست بە گەرما دەکەن، لە جیاتی ئەوە زیاتر خواردنەوە ساردەکان دەخۆنەوە. بەڵام کەسانی چاخۆر هیچ کات گرنگی بە وەرز نادەن، لە هەر چوار وەرزەکە بە هەمان شێوە چا دەخۆنەوە نە کەمتر و نە زیاتر. تەنانەت لە ڕۆژە زۆر گەرمەکانی هاویندا چا دەخۆنەوە، ئەگەرچی خۆرەکەش لەسەر سەریان بێت. 
  8. باوەڕ بەو کەسانە ناکەن کە چا ناخۆنەوە: ئەگەر کەسێک لەلای ئەم جۆرە کەسانە بڵێت، خواردنەوەی چا خۆش نییە و گرنگی پێنادەین، تا ڕادەیەک سەریان دەسوڕمێت و بەلایانەوە سەیر دەبێت.
  9. کاتێک لە ماڵەوە بە تەنها چای کیسەیان دەمێنێت نائومێد دەبن: بەکارهێنانی چای کیسە بۆ کەسانی چاخۆر کۆتا هەڵبژاردەیە. کاتێک بە تەنها ئەم جۆرەیان لەلا بەردەستە نائومێد دەبن و چێژ لە خواردنەوەی چا نابینن.
  10. ئارەزوو دەکەن ئەو دیاریانەی بۆیان دێت چا بێت: کاتێک وەک دیاری چای جۆراوجۆر و سەرنجڕاکێشیان بۆ دێت، زۆر بە پەرۆش و دڵخۆش دەبن. 
  11. خواردنەوەی چا، چارەسەری هەموو کێشەکانیانە.
  12. لەبارەی تامی چایەکەوە زۆر بە سەرنجن.


سەرچاوەکان



553 بینین