پێنگوین

له‌لایه‌ن: - شاگوڵ فوئاد شاگوڵ فوئاد - به‌روار: 2022-11-28-23:11:00 - کۆدی بابەت: 10485
پێنگوین

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پێنگوین (بە عەرەبی: بینغوین، بە ئینگلیزی: Penguin) کەسایەتییەکی خەیاڵی و خراپەکارێکی مەزنە لەلایەن کۆمیکەکانی دیسییەوە بڵاودەکرێتەوە. کەسایەتی پێنگوین لەلایەن هونەرمەند بۆب کەین و بیڵ فینگەری نووسەرەوە دروستکراوە و یەکەمین دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٤١ لە کۆمیکی Detective comics #58. پێنگوین یەکێکە لە دوژمنە گرنگ و دێرینەکانی باتمان. ناوی ڕاستەقینەی پێنگوین ئۆزواڵد کابڵپاتە، بازرگانێکی چڵێس، بێبەزەیی و گەورەی تاوانکارانی شاری گاسەمە.

لەدایکبوون و ژیانی منداڵی

ئازواڵد چێستەرفیڵد کابڵپات، لە ساڵی ١٩٧٠ لەدایکبووە. منداڵی تەکەر و ئێستەر کابڵپاتە. ئازواڵد بە حاڵەتێکی زگماکییەوە لەدایکبوو کە بووە هۆی ئەوەی شێوەی لووتی نائاسایی بێت و لە شێوەی دەنووکی ئاژەڵدا بێت، ئەمەش وایکرد باوکی زۆر لێی بترسێت و بە چەند ساتێک دوای لەدایکبوونی کاتێک باوکی لە باوەشی کرد و لووتی بینی لە ترسدا لە منداڵەکەی لە باوەشیدا خستە خوارەوە.

تەکەری باوکی بەهۆی شێوەیەوە بەدرێژایی ژیانی ڕقی لە کوڕەکەی دەبێتەوە، سەرەڕای ئەوەی ئێستەری دایکی خۆشەویستییەکی بێسنووری هەیە بۆی. لەگەڵ گەورەبوونیدا ئازواڵد بە توندی لەلایەن برا و خزمەکانییەوە گاڵتەی پێ دەکرا، کە بەهۆی شێوەیەوە گاڵتەیان پێ دەکرد و ئەوان یەکەم کەس بوون ناتۆرەی پێنگوینیان لێنا. بەهۆی ڕابواردن و گاڵتە پێکردنەکەیانەوە، ئازواڵد زیاتر خووی دایە باڵندەکان و زیاتر هەستی بە نزیکایەتی لەوانەوە دەکرد.

تاکە مرۆڤێک کە بەلایەوە گرنگ بوو دایکی بوو، چونکە دایکی تاکە کەس بوو هاوسۆزی بۆ دەردەبڕی. ئازواڵد ئامێری لە شێوەی باڵندەدا دروستدەکرد و بە دیاری دەیدا بە دایکی، کە دایکی هەمیشە ستایشی دەکرد و سوپاسگوزار بوو. ئازواڵد بەشێوەیەکی ناتەندروستانە خوو بە دایکییەوە دەگرێت بەشێوەیەک هەوڵی بەهێزبوون و بەدەستهێنانی دەسەڵات دەدات وەکوو باوکی لە ڕێگەی توندوتیژییەوە، بۆ ئەوەی سەرنجی دایکی بەدەست بهێنێت.

لەو کاتەی هێشتا تەمەنی منداڵ بوو، شەوێکیان برا گەورەکانی هێرشی دەکەنە سەر خۆی و باڵندەکانی، لە کۆتایییدا ئازواڵد دەگاتە تینی و چیتر ناتوانێت بەرگە بگرێت. هەر بۆیە ئازواڵد بە دزییەوە هەموویان دەکوژێت و وا لە مردنەکەشیان دەکات وەکوو ڕووداو دەربکەوێت. هەروەها لە کۆتایییدا باوکیشی دەکوژێت بۆ ئەوەی هەموو سەرنجی دایکی بەدەستبهێنێت. 

کەسایەتی

بە پێچەوانەی زۆربەی خراپەکارەکانی تری دوژمنی باتمان، پێنگوین بە کەسێک دادەنرێت کە لە ڕووی دەروونیەوە تەواوە، سەرەڕای ئەوەش خاوەنی زرنگییەکەی شەڕانگێزانەیە، زۆرجار کەسایەتییە ئۆرستۆکراتییەکەی دەردەخات و بەشێوەیەکی توند بەرەنگاری ئەو دوژمنانە دەبێتەوە کە لە ڕووی دەروونییەوە تەواون وەکوو جۆکەر. بەهۆی ئەمەوە پەیوەندییەکەی لەگەڵ باتمان کەمتر توندوتیژترە بەبەراورد بە خراپەکارەکانی تر. پێنگوین بووەتە ئەندامی دەستەیەکی چەتە و خاوەنی یانەیەکی شەوانەیە کە زیاتر بەشداری چالاکییە تاوانکارییە نهێنییەکان دەکات کە باتمان دەتوانێت قبووڵی بکات وەکوو سەرچاوەیەک بۆ زانیارییەکانی جیهانی تاوانکاری شاراوە سوودی لێ ببینێت.

کاتێک بەهۆی ئەنجامدانی تاوانێکەوە دەگیرێت نابرێتە شێتخانەی ئارکام بەڵکوو دەبرێتە زیندانێکی ئاسایی، هەرچەندە چەند ڤێرژنێکی هەیە کە باری دەروونیان ناتەواوە و نێردراون بۆ ئارکام. سەرەڕای ئەوەش پێنگوین خاوەنی چەند خاسیەتێکی تایبەت بە خۆیەتی. خۆشەویستییەکی زۆری بۆ باڵندەکان هەیە و چەترێکیشی پێیە کە لە ڕووی تەکنەلۆجییەوە پێشکەوتووە و چەندین کاری پێ ئەنجام دەدات. هەروەها لەگەڵ ئافرەتی جوانیشدا دەردەکەوێت کە لەوانەیە بۆ ئەوە بێت بیری ڕکابەرەکانی بخاتەوە کە خاوەنی سامانێکی زۆرە.

هاوڕێ و دوژمنەکانی پێنگوین

دۆست و هاوڕێکانی دوژمنەکانی
برەینیاک باربرا گۆردن
ئادیسن کابڵپات (کچی پێنگوین) باتگێڵ
ئەیدن کابڵپات (کوڕی پێنگوین) باتمان
بێرزدەی بۆی باتومەن
برۆنز تایگەر کاتومەن
کاپتن بوومەرانگ دیک گرەیسن
چیڵ جەیمس گۆردن
کڵەی فەیس جۆکەر
دێد شات توو فەیس
ئاکچوەری ئەلبێرتۆ فاڵکۆنی

تواناکانی پێنگوین

  1. توانای ڕاهێنان کردن بە ئاژەڵان
  2. توانای بەڕێوەبردنی کاروباری بازرگانی
  3. شەڕی دەست بۆ دەست
  4. توانای ڕابەرایەتی کردن
  5. توانای لێکۆڵینەوە بە ئەشکەنجەدان
  6. توانای تاکتیک دانان: پێنگوین هەرگیز ئەو خراپەکارییانە لەبیر ناکات کە بەرامبەری کراون و لە کاتی خۆشیدا نەبێت دواتر هەر تۆڵە دەکاتەوە.
  7. توانای داهێنانی ئامێر
  8. کەسێکی زرنگە

فیلم و زنجیرە سینەمایییەکان

کەسایەتی پێنگوین تەنها لە بواری کۆمیکدا نەماوەتەوە، بەڵکوو کراوە بە فیلم و زنجیرەی سینەمایی و چەندین ئەکتەری جیاواز جیاواز ڕۆڵەکەیان وەرگرتووە، دیارترینیان بریتیین لە:

  1. ڕۆبن تایلەر
  2. دانی دێڤیتۆ
  3. بێرگس مێرەدیس
  4. کۆڵن فەرێڵ
  5. پۆڵ وڵیەمز (بە دەنگ)
  6. نۆڵن نۆرس

بەناوبانگترین فیلم و زنجیرەکان

  1. فیلمی (The batman (2022
  2. زنجیرەی Gotham (2014-2019) 
  3. فیلمی Batman returns (1992)
  4. فیلمی The lego batman movie (2017)
  5. فیلمی Batman the long halloween part two (2021)
  6. فیلمی Batman: Hush (2019)


سەرچاوەکان



426 بینین