پێنج گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان پیری دوا دەخات

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-11-29-12:12:00 - کۆدی بابەت: 10488
پێنج گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان پیری دوا دەخات

ناوه‌ڕۆك

پێنج گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان نیشانەکانی پیری دوادەخەن

لەگەڵ بەساڵاچووندا زۆربەی بەشەکانی جەستە هێواش هێواش لاواز دەبن، بۆیە چەندین کێشەی وەک خەڵەفان و کەمبوونەوەی یادەوەری لێدەکەوێتەوە، بەڵام بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە شێوازی ژیاندا دەتوانرێت نیشانەکانی پیری کەمبکرێتەوە.

بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستی، ئەم گۆڕاکارییانە لە شێوازی ژیاندا نیشانەکانی پیری کەم دەکەنەوە:

  • بەردەوام وەرزش و ڕاهێنان بکە، چونکە وەرزشکردن تەندروستی دەروونت ڕادەگرێت.
  • بەپێی پێویست بخەوە، چونکە خەو ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت بۆ راگرتنی تەندروستی مێشکت، وەکوو گرنگی نان و ئاو وایە، کەم خەوی ناهێڵیت مێشک خانەی نوێ دروست بکات بۆ دروستکردنی یادەوەری نوێ.
  • سیستمێکی خۆراکی مامناوەند پەیڕەوبکە، کە ئەویش سەرنج دەخاتەسەر خواردنی ڕووەک، دانەوێڵەی تەواو، ماسی، چەورییە تەندروستەکان وەک زەیتی زەیتوون و کەمتر گۆشتی سوور و خوێی تێدایە.
  • مێشکت وەک ماسولکەیەک وایە، ئەگەر بەکاری بهێنیت و ڕاهێنانی پێبکەیت گەشە دەکات، ئەگەر بەکاری نەهێنیت تێکدەچێت و خراپ دەبێت و دەپوکێتەوە، دەتوانیت لەڕێگەی شیکارکردنی مەتەڵ یان یاری ڤیدیۆیی ستراتیژی، یان فێربوونی زمان، یان بەهرەی نوێ مێشکت بەهێزبکەیت، بۆیە چالاکییە جیاوازەکان لەخۆبگرن.
  • پەیوەندی کۆمەڵایەتی یارمەتی دوورخستنەوەی خەمۆکی و فشار دەدات، کە هۆکارێکن لە لەدەستدانی بیرەوەری، پەیوەندی کۆمەڵایەتی باری دەروونی باشتر دەکات و بەختەوەرت دەکات، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە کەمدەکاتەوە، هەستکردن بە سەلامەتی و سەربەخۆیی بەرەوپێش دەبات، هەروەها ڕێگەت پێدەدات متمانە بە کەسانی تر بکەیت و کەسانی تریش متمانەت پێبکەن.
  • بەدوای دەرفەتەکاندا بگەڕێ بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ئازیزان و هاوڕێ و خزم و کەسانی تر، بەتایبەتی ئەگەر بەتەنها بژیت، لێکۆڵینەوەیەکی زانستی کە تەنیایی و گۆشەگیری و پوکانەوەی مێشک پێکەوە گرێدەدات، چونکە دابڕانی کۆمەڵایەتی بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتە هۆی زیانێکی زۆر و درێژخایەن بە مێشک.


سەرچاوەکان



671 بینین