پلاتفۆرمی هەوری گووگڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-12-05-16:53:00 - کۆدی بابەت: 10554
پلاتفۆرمی هەوری گووگڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پلاتفۆرمی هەوری گووگڵ یان گووگڵ کڵاود (بە ئینگلیزی: Google Cloud Platform، بە عەرەبی: منصة جوجل السحابية) کە لەلایەن گووگڵەوە پێشکەش دەکرێت، کۆمەڵێک خزمەتگوزاری کۆمپیوتەری هەورە کە لەسەر هەمان ژێرخانی کاردەکات کە گووگڵ لە ناوخۆدا بۆ بەرهەمە بەکارهێنەرە کۆتاییەکانی بەکاریدەهێنێت، وەکو گەڕانی گووگڵ، جیمەیڵ، گووگڵ درایڤ و یوتیوب. شانبەشانی کۆمەڵێک ئامرازی بەڕێوەبردن، زنجیرەیەک خزمەتگوزاری هەوری مۆدیۆلار پێشکەش دەکات کە بریتین لە کۆمپیوتەر، هەڵگرتنی داتا، شیکاری داتا و فێربوونی ئامێر. تۆمارکردنی ناو بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە پێویستی بە کارتی بانکیی یان وردەکاری ئەژمێری بانکی هەیە.

پلاتفۆرمی هەوری گووگڵ ژێرخان وەک خزمەتگوزاری (infrastructure as a service) و پلاتفۆرم وەک خزمەتگوزاری (platform as a service) و ژینگەکانی کۆمپیوتەری بێ سێرڤەر (serverless computing) دابین دەکات. لە نیسانی ٢٠٠٨ گووگڵ ئەپ ئینجینی ڕاگەیاند کە پلاتفۆرمێکە بۆ پەرەپێدان و میوانداریکردنی بەرنامەکانی وێب لە ناوەندەکانی داتا کە لەلایەن گووگڵەوە بەڕێوەدەبرێت، کە یەکەم خزمەتگوزاری کۆمپیوتەری هەور بوو لەلایەن کۆمپانیاکە. ئەم خزمەتگوزارییە بە شێوەیەکی گشتی لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١١ بەردەست بوو، لە دوای ڕاگەیاندنی App Engine، گووگڵ چەندین خزمەتگوزاری هەوری زیاد کرد بۆ پلاتفۆرمەکە. 

پلاتفۆرمی هەوری گووگڵ بەشێکە لە هەوری گووگڵ کە ژێرخانی هەوری گشتیی پلاتفۆرمی هەوری گووگڵ لەخۆدەگرێت، هەروەها ناوچەی کاری گووگڵ (G Suite)، وەشانی کۆمپانیاکانی ئەندرۆید و کرۆم ئۆ ئێس، و ڕووکارەکانی بەرنامەسازی (API) بۆ فێربوونی ئامێر و نەخشەسازی کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکان لەخۆی دەگرێت. 

بەرهەمەکان

کۆمپیوتکردن

  • App Engine
  • Compute Engine
  • Google Kubernetes Engine (GKE)
  • Cloud Functions
  • Cloud Run

هەڵگرتن و بنکەدراوە

  • Cloud Storage
  • Cloud SQL
  • Cloud Bigtable
  • Cloud Spanner
  • Cloud Datastore
  • Persistent Disk
  • Cloud Memorystore
  • Local SSD
  • Filestore
  • AlloyDB

نێتۆرک

  • VPC 
  • Cloud Load Balancing
  • Cloud Armor
  • Cloud CDN
  • Cloud Interconnect
  • Cloud DNS
  • Network Service Tiers

داتای گەورە

  • BigQuery
  • Cloud Dataflow
  • Dataproc 
  • Cloud Composer
  • Cloud Datalab
  • Cloud Dataprep
  • Cloud Pub/Sub
  • Cloud Data Studio

کڵاود ئەی ئای

  • Cloud AutoML 
  • Cloud TPU 
  • Cloud Machine Learning Engine
  • Cloud Talent Solution
  • Dialogflow Enterprise 
  • Cloud Natural Language
  • Cloud Speech-to-Text 
  • Cloud Text-to-Speech 
  • Cloud Translation API
  • Cloud Vision API
  • Cloud Video Intelligence 

ئامرازەکانی بەڕێوەبردن

  • Operations suite
  • Cloud Deployment Manager
  • Cloud Console
  • Cloud Shell 
  • Cloud Console Mobile App
  • Cloud APIs

ناسنامە و ئاسایش

  • Cloud Identity
  • Cloud IAM
  • Cloud Identity-Aware Proxy 
  • Cloud Data Loss Prevention API 
  • Security Key Enforcement 
  • Cloud Key Management Service 
  • Cloud Resource Manager 
  • Cloud Security Command Center
  • Cloud Security Scanner
  • Access Transparency 
  • VPC Service Controls

ئینتەرنێتی شتەکان

  • Cloud IoT Core 
  • Edge TPU
  • Cloud IoT Edge

پلاتفۆرمی API

  • Maps Platform
  • Apigee API Platform
  • API Monetization 
  • Developer Portal 
  • API Analytics
  • Apigee Sense
  • Cloud Endpoints
  • Service Infrastructure

هەرێم و زۆنەکان

لە چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠٢٢ـەوە، پلاتفۆرمی هەوری گووگڵ لە ٣٤ ناوچە و ١٠٣ زۆن بەردەستە. هەرێم شوێنێکی جوگرافیای دیاریکراوە کە بەکارهێنەران دەتوانن سەرچاوەی هەور تێیدا بڵاوبکەنەوە. هەر هەرێمێک ناوچەیەکی جوگرافیای سەربەخۆیە کە لە زۆن پێکدێت. زۆن ناوچەیەکی جێگیرکردنە بۆ سەرچاوەکانی پلاتفۆرمی هەوری گووگڵ لە ناو ناوچەیەکدا.

هاوشێوەیی لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکانی تر

پلاتفۆرمی هەوری گووگڵ خزمەتگوزاری وێبی ئەمازۆن مایکرۆسۆفت ئاژوور ئۆراکل کڵاود
Google Compute Engine Amazon EC2 Azure Virtual Machines Oracle Cloud Infra OCI
Google App Engine AWS Elastic Beanstalk Azure App Services Oracle Application Container
Google Kubernetes Engine Amazon Elastic Kubernetes Service Azure Kubernetes Service Oracle Kubernetes Service
Google Cloud Bigtable Amazon DynamoDB Azure Cosmos DB Oracle NoSQL Database
Google BigQuery Amazon Redshift Azure Synapse Analytics Oracle Autonomous Data Warehouse
Google Cloud Functions AWS Lambda Azure Functions Oracle Cloud Fn
Google Cloud Datastore Amazon DynamoDB Azure Cosmos DB Oracle NoSQL Database
Google Cloud Storage Amazon S3 Azure Blob Storage Oracle Cloud Storage OCI

 


سەرچاوەکان



264 بینین