شاشەی شین

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-12-08-14:12:00 - کۆدی بابەت: 10587
شاشەی شین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شاشەی شینی مردن، شاشەی شین یان بلوو سکرین (بە ئینگلیزی: Blue screen of death، بە عەرەبی: شاشة الموت الزرقاء) کە بە (BSoD) دەناسرێت، شاشەیەکی هەڵەیە کە سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز لە ئەگەری هەڵەیەکی کوشندە لە سیستەمدا پیشانی دەدات. ئاماژەیە بۆ تێکچوونی سیستەم، کە تێیدا سیستەمی کارپێکردن گەیشتوەتە دۆخێکی مەترسیدار کە چیتر ناتوانێت بە سەلامەتی کار بکات، بۆ نموونە، شکستی ڕەقەکاڵا یان کۆتاییهاتنی چاوەڕواننەکراوی پرۆسەیەکی گرنگ.

مێژوو

شاشەی هەڵەی شین لە وەشانی تاقیکاری ویندۆز 1.0ـەوە هەیە؛ ئەگەر ویندۆز وەشانی نوێتری DOS بدۆزێتەوە لەوەی چاوەڕێی دەکرد، ئەوا شاشەیەکی شین دروست دەکات کە دەقی سپی لەسەری نووسراوە "وەشانێکی هەڵەی DOS". بەڵام لە وەشانی کۆتاییدا (وەشانی 1.01) ئەم شاشەیە پیتی هەڕەمەکی چاپ دەکات لە ئەنجامی هەڵەکانی کۆدی لۆگۆی ویندۆز.

ویندۆز ٣.٠ شاشەی دۆخی دەق بەکاردەهێنێت بۆ پیشاندانی پەیامە گرنگەکانی سیستەم، بەزۆری لە درایڤەری ئامێرە دیجیتاڵییەکانەوە لە دۆخی ئینهانس یان بارودۆخەکانی تر کە بەرنامەیەک نەیتوانیوە کاربکات. ویندۆز ٣.١ ڕەنگی ئەم شاشەیەی لە ڕەشەوە گۆڕی بۆ شین. هەروەها ویندۆز ٣.١ شاشەیەکی شین پیشان دەدات کاتێک بەکارهێنەر تێکەڵەی کلیلی Ctrl+Alt+Delete دەکات لە کاتێکدا هیچ بەرنامەیەک وەڵام نەداتەوە. وەک وەشانی پێشووتری، ویندۆز ٣.x شاشەی DOS پێشان دەدات ئەگەر بارودۆخێکی هەڵەی توند بێتە پێشەوە. یەکەمین شاشەی شین لە ویندۆز ئێن تی ٣.١ (یەکەم وەشانی خێزانی ویندۆز ئێن تی، لە ساڵی ١٩٩٣ بڵاوکرایەوە) دەرکەوت و هەموو سیستەمەکانی کارپێکردنی ویندۆز دوای ئەوە بڵاوکرانەوە. لە یەکەم دووبارەکردنەوەیدا، شاشەکانی هەڵە بە *** STOP: دەستی پێکرد، هەربۆیە ئەم شاشەیە بە "Stop Error" یان "هەڵەی وەستان" ناسرا. 

BSoDs دەتوانێت بەهۆی خراپی نووسراوی درایڤەری ئامێرەکان یان خراپ کارکردنی ڕەقەکاڵاکانەوە بێت، وەک هەڵەی بیرگە، کێشەی پاوەر سەپلای، گەرمبوونی زۆری پێکهاتەکان، یان ڕەقەکاڵا کە لە سنووری تایبەتمەندیەکانی زیاتر کاردەکات. لە سەردەمی ویندۆز ٩x دا، DLL یان هەڵەی ناتەبا لە ناوکی سیستەمی کارپێکردندا دەتوانێت ببێتە هۆی شاشەی شین.

جۆرەکان

BSoDs لە سەرەتادا دەقی زیوینیان لەسەر پاشبنەمایەکی شین نیشان دەدا لەگەڵ زانیاری دەربارەی بەهاکانی بیرگەی ئێستا و بەهاکانی تۆمار. لە ویندۆز سێرڤەر ٢٠١٢ـەوە ویندۆز باکگراوندی سێرولی گرتەبەر. ویندۆز ١١ سەرەتا باکگراوندێکی ڕەشی بەکارهێنا، بەڵام لە build number 22000.348ـەوە، گۆڕاوە بۆ باکگراوندێکی شین تاریک. پریڤیو بیڵد یان پێشبینی دروستکردنەکانی ویندۆز ١٠ و ویندۆز ١١ و ویندۆز سێرڤەر تایبەتمەندی پاشبنەمایەکی سەوزی تۆخیان هەیە لەبری ئەوەی شین بێت. ویندۆز ٣.١ و ٩٥ و ٩٨ پشتگیری لەوە دەکەن ڕەنگی شاشەکە بە حەز دیاری بکرێت. بەڵام لە خێزانی ویندۆز ئێن تیدا ناگۆڕێت.

ویندۆز ٩٥ و ٩٨ و ME شاشە شینەکانیان لە دۆخی دەقی ٨٠×٢٥دا ڕیندەر دەکەن. BSoDs لە خێزانی ویندۆز ئێن تی سەرەتا دۆخی دەقی 80×50یان لەسەر شاشەیەکی 720×400 بەکارهێنا. ویندۆز ٢٠٠٠ و ویندۆز ئێکس پی و ڤیستا و ٧ شاشەی شینی شاشەی ٦٤٠×٤٨٠ بەکاردەهێنن. ویندۆز ٢٠٠٠ فۆنتی کێرناڵ بەکار دەهێنێت لە کاتێکدا XP و Vista و 7 فۆنتەکەی Lucida Console بەکاردەهێنن. ویندۆز ٨ و ویندۆز سێرڤەر ٢٠١٢ Segoe UI بەکاردەهێنن. لە ئامێرەکانی UEFIدا، BSoDs بەرزترین ڕوونی شاشە کە بەردەستە بەکاردەهێنن. لەسەر بایۆسی لێگەسی، بە شێوازی پێشوەختە ڕوونی 1024×768 بەکاردەهێنن، بەڵام دەتوانرێت ڕێکبخرێن بۆ بەکارهێنانی بەرزترین ڕوونی بەردەست (لە ڕێگەی پارامێتری 'highestmode' لە Boot Configuration Data). ویندۆز ١٠ و وەشانی ١٦٠٧ و دواتر هەمان فۆرماتەکانی ویندۆز ٨ بەکاردەهێنێت، بەڵام کۆدی QRی هەیە کە دەبێتە هۆی کردنەوەی وێب پەیجی پشتگیری مایکرۆسۆفت کە هەوڵدەدات هەنگاو بە هەنگاو کێشەکە چارەسەر بکات.

ویندۆز ئێن تی

لە خێزانی سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز ئێن تیدا، شاشەی شین (کە لە کیتی پەرەپێدانی نەرمەکاڵای ویندۆز و بەڵگەنامەکانی کیتی پەرەپێدانی درایڤدا بە "پشکنینی هەڵە" ناودەبرێت) کاتێک ڕوودەدات کە ناوک یان درایڤێک کە لە دۆخی ناوکدا کاردەکات تووشی هەڵەیەک دەبێت کە لێیەوە ناتوانێت چاک بێتەوە. ئەمەش بەزۆری بەهۆی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی نایاسایی دروست دەبێت. تاکە کارێکی سەلامەت کە سیستەمی کارپێکردن دەتوانێت لەم دۆخەدا بیکات، دووبارە دەستپێکردنەوەی کۆمپیوتەرەکەیە. لە ئەنجامدا ڕەنگە داتاکان لەدەست بدات، چونکە بەکارهێنەران دەرفەتیان پێنادرێت کە پاشەکەوتی بکەن.

دەقی سەر شاشەی هەڵەکە، کۆدی هەڵەکە و ناوە هێمادارەکەی لەخۆدەگرێت (بۆ نموونە "0x0000001E، KMODE_EXCEPTION_NOT_HANDLED") لەگەڵ چوار بەهای وابەستە بە هەڵە لە نێو کەوانەدا کە لەوێدان بۆ یارمەتیدانی ئەندازیارانی نەرمەکاڵا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی کە ڕوویداوە. بەپێی کۆدی هەڵەکە، لەوانەیە ئەو ناونیشانە پیشان بدات کە کێشەکە لێی ڕوویداوە، لەگەڵ ئەو درایڤەی کە لەو ناونیشانەدا لۆد کراوە. لە ژێر ویندۆز ئێن تیدا، ڕەنگە بەشی دووەم و سێیەمی شاشەکە زانیاری لەسەر هەموو درایڤەرە بارکراوەکان و دامپێکی ستاک لەخۆبگرێت. زانیارییەکانی درایڤەرەکە لە سێ ستووندایە؛ یەکەمیان ناونیشانی بنەڕەتی درایڤەکە دەخاتە ڕوو، دووەمیان ڕێکەوتی دروستکردنی درایڤەکە دەخاتە ڕوو (وەک مۆری کاتیی یونیکس)، سێیەمیان ناوی درایڤەکە دەخاتە ڕوو. بە شێوەیەکی بنەڕەتی ویندۆز فایلێکی دامپی بیرگە دروست دەکات کاتێک هەڵەی وەستان ڕوودەدات. بەپێی وەشانی سیستەمی کارپێکردن، ڕەنگە چەندین فۆرمات هەبن کە دەتوانرێت ئەمە تێیدا هەڵبگیرێت، کە لە "مینیدامپ"ی ٦٤ کیلۆبایتەوە دەست پێدەکات (لە ویندۆز ٢٠٠٠دا ناسێندرا) تا "دەمپێکی تەواو" کە کۆپییەکی تەواوی ڕامە

بەڵام دیبەگەر (debugger) پێویستە بۆ بەدەستهێنانی شوێنپێی ستاک و دۆزینەوەی هەڵە، و لەوانەیە پێویست بێت بۆ دڵنیابوون لە هۆکاری ڕاستەقینەی کێشەکە؛ بەو پێیەی زانیارییەکانی سەر شاشە سنووردارە و بەمجۆرە لەوانەیە چەواشەکارانە بن، لەوانەیە سەرچاوەی ڕاستەقینەی هەڵەکە بشارێتەوە. بە شێوەیەکی بنەڕەتی ویندۆز ئێکس پی ڕێکخراوە بۆ ئەوەی تەنها مینیدامپێکی 64kB پاشەکەوت بکات کاتێک تووشی هەڵەی وەستان دەبێت، و دواتر بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کۆمپیوتەرەکە دووبارە هەڵبکاتەوە. 

هەروەها دەتوانرێت مایکرۆسۆفت ویندۆز ڕێکبخرێت بۆ ناردنی زانیاری چاکسازی ڕاستەوخۆ بۆ چاککەرەوەی ناوک کە لەسەر کۆمپیوتەرێکی جیاواز کاردەکات. ئەگەر هەڵەی وەستان ڕووبدات لەکاتێکدا دیبەگەرێکی ناوکی ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە سیستەمەکەوە، ویندۆز جێبەجێکردنەکە ڕادەگرێت و دەبێتە هۆی ئەوەی دیبەگەرێکە بچێتە ژوورەوە، نەک BSoD پیشان بدات. پاشان دەتوانرێت لە دیبەگەر بەکاربهێنرێت بۆ پشکنینی ناوەڕۆکی بیرگە و دیاریکردنی سەرچاوەی کێشەکە. هەروەها دەکرێت BSoD بەهۆی هەڵەیەکی گرنگی بووت لۆدەرەوە بێت، کە سیستەمی کارپێکردن ناتوانێت دەستی بگات بە بەشە بووتەکە بەهۆی هەڵەی درایڤی هەڵگرتنی سیستمەکە، یان بەهۆی تێکچوونی سیستەمی فایل یان کێشەی هاوشێوە. کۆدی هەڵە لەم دۆخەدا STOP 0x0000007B (INACCESSIBLE_BOOT_DEVICE)ـە. لەم جۆرە حاڵەتانەدا هیچ دامپێکی بیرگە پاشەکەوت ناکرێت. بەو پێیەی سیستەمەکە لەم دۆخەدا ناتوانێت لە هارد دیسکەوە بووت بکات، زۆرجار چاککردنەوەی کێشەکە پێویستی بە بەکارهێنانی ئەو ئامرازانەی چاککردنەوە هەیە کە لە دیسکی دامەزراندنی ویندۆزدا دەدۆزرێتەوە.


سەرچاوەکان



291 بینین