ناوهڕۆك
ناساندن
عومەر چاوشین (بە عەرەبی: عمر جاوشين) نواندنکار و هونەرمەندێکی ناوداری کورد بووە، لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٢ـی گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانییە، لە ساڵی ١٩٦٧ لە تیپی نواندنی سلێمانی وەکوو ئەکتەر بووەتە ئەندام. بەهۆی کەمی و نەبوونی هونەرمەندی ژنەوە لەو سەردەمەدا و بە دیاریکراوی لە ساڵانی شەستەکانەوە تاکوو کۆتایی ساڵانی هەشتاکانیش، لە نواندن و کارەکانی ڕۆڵی ژنی بینیوە و بەجل و بەرگی ژنانەوە ڕۆڵی ژنی گێڕاوە.
گرنگترین بەرهەمەکانی
گرنگترین ئەو دراما و شانۆگەرییانەی کە عومەر چاوشین رۆڵی تێیاندا بینیوە بریتیین لە:
- پیسکەی تەڕپیر
 - جەنابی موفەتیش
 - ژن بە ژن
 - ماوتە کاولی کەی
 - مامە خەمە
 - شایی خوێناوی
 - گۆڕهەڵکەن
 - مشتەی ناو هەمانە
 
کۆچی دوایی
لە ڕۆژی ١٥ـی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە خانەی بەساڵاچووانی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
سەرچاوەکان
 2408 بینین