تۆنی بوزان

له‌لایه‌ن: - سەنا تاڵیب سەنا تاڵیب - به‌روار: 2023-02-12-00:26:00 - کۆدی بابەت: 10975
تۆنی بوزان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن و ژیاننامە

ئەنتۆنی پیتەر بوزان ( بە عەرەبی: توني بوزان، بە ئینگلیزی:  Tony Buzan) ڕاوێژکاری پەروەردەیی و نووسەرێکی ئینگلیز بوو. لە ٢ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٤٢ لە پالمەر گرین، بەریتانیا لەدایک بووە. و لە ٢ی نیسانی ساڵی ٢٠١٩ لە نەخۆشخانەی جۆن ڕادکلیف لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا مردووە. دایک و باوکیی گۆردن بوزان و جین بورن بوون, دەرچووی قوتابخانەی ناوەندی کیتسیلانۆ بوو لە ڤانکۆڤەر, بوزان خوێندنی لە بواری دەروونناسی و ئینگلیزی و بیرکاری و زانست لە زانکۆی بریتیش کۆلۆمبیا تەواو کرد. تۆنی بوزان نەخشەی زیهنی داهێناوە لە ساڵی ١٩٧٠، ئێستا بە یەکێک لە شارەزا پێشەنگەکانی بواری مێشک و فێربوون و شێوازی بیرکردنەوە دادەنرێت, ٨٥ کتێبی نووسیوە کە زیاتر لە پێنج ملیۆن لەبەرگیراوەی لێ فرۆشراوە, نووسینەکانی تۆنی بوزان گرنگی بە مێشک دەدات و چۆن بتوانیت دەست بەسەر مێشکتدا بگریت و بە باشی بەکاری بهێنیت و ئەگەر کەسێک توانای مێشکی زۆر نەبێت چۆن بتوانێت زیرەک و وریا ببێت.

لە گرنگترین بەرهەمەکانی تۆنی بوزان

  • خوێندنەوەی خێرا
  • مێشکت بەکاربهێنە
  • چۆن بیر لە نەخشەکە بکەیتەوە
  • نەخشەی زیهنی بۆ منداڵان
  • دەست بەسەر مێشکتدا بگرە
  • هێزی زیرەکی زارەکی
  • هێزی زیرەکی کۆمەڵایەتی


سەرچاوەکان



448 بینین