سپرایت

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2023-02-22-23:14:00 - کۆدی بابەت: 11088
سپرایت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سپرایت یان سپڕات (بە عەرەبی: سبرايت، بە ئینگلیزی: Sprite) خواردنەوەیەکی گازی بێ ڕەنگە و لە لیمۆ دروست دەکرێت، لەلایەن کۆمپانیای کۆکاکۆلاوە بەرهەم دەهێنرێت و لە زیاتر لە ١٩٠ وڵاتی جیهان بەردەستە. خواردنەوەی گازی سپرایتی سەر بە کۆمپانیای کۆکاکۆلا ڕکابەری خواردنەوەی گازی سێڤن ئاپی سەر بە کۆمپانیای پیپسیکۆ دەکات. خواردنەوەی سپرایت لە ئاوی گازی و شەکر و ماددەی ترشێنەر و تامی لیمۆ، لەگەڵ ماددەی پارێزراوی نموونەی سۆدیۆم پێکدێت و دروست دەکرێت، هاوکات خواردنەوەی گازی سپرایت لە بتڵی کانزایی و پلاستیکی بەرهەم دەهێنرێت.

مێژووی بەرهەم هێنانی

بۆ یەکەمجار ئەم خواردنەوەیە لە ئەڵمانیای ڕۆژاوا لە ساڵی ١٩٥٩ بەرهەم هێنرا کە لە سەرەتادا بە ناوی فانتای لیمۆی فرێش ناسراو بوو، بەڵام لە ساڵی ١٩٦١ ناوەکەی کرا بە سپرایت و بووە ڕکابەری خواردنەوەی گازی سێڤن ئاپ.

تامەکانی سپرایت

بە گشتی خواردنەوەی گازی سپرایت بە تامی لیمۆ ناودارە، بەڵام بە چەند تامێکی تریش بەردەستە کە بریتین لە:

پێکهاتەکانی سپرایت

پێکهاتەکانی سپرایت بە شێوەیەکی سەرەکی بریتین لە:

  • ئاوی گازی
  • شەرابی فرکتۆز
  • ترشی ستریک
  • ستراتی سۆدیۆم
  • بەنزەواتی سۆدیۆم
  • تامی سروشتی دەستکرد
  • شەکر

جۆرەکانی سپرایت

- سپرایتی بێ شەکر: لە ساڵی ١٩٧٤ـەوە ئەم بەرهەمە لە ئەمریکا دروستکراوە و چەند جارێک ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ سپرایتی دایت، سپرایتی بێ شەکر، سپرایتی لایت. لەم جۆرە بەکارهێنانی شەکر تێیدا سنووردار و کەمە.

- سپرایت بەتامی گژوگیای بۆندار: ئەم جۆرەی سپرایت لە ساڵی حەفتاکانەوە لە ئەڵمانیا بەرهەم هێنرا و لەو وڵاتەدا داواکارییەکی زۆری لەسەرە.

- سپرایتی لیمۆی وشککراوە: ئەم جۆرەی سپرایت لە ساڵی ٢٠٠٠ لە ژاپۆن بەرهەمهێنرا و لە وڵاتە ئاسیاییەکان داواکاری زۆری لەسەر هەیە.

- سپرایتی سووپەر لیمۆ: ئەم جۆرەیان لە ساڵی ٢٠٠٣ بەرهەم هێنراوە و تامی لیمۆکەی تیژە و گازی زیاترە.

- سپرایتی ئاگرین: ئەم جۆرەی سپرایت بە تامی زەنجەفیلە و تامی تفت و ترش و تیژە، لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە لە هۆنگ کۆنگ بەرهەم هێنراوە و لە وڵاتە ئاسیاییەکان داواکاری زۆری لەسەر هەیە.

- سپرایتی 3G: خواردنەوەی سپرایتی وزەبەخشە و ڕێژەی کافایین تێیدا زۆر بەرزە، پێکهاتووە لە گلوکۆز و قاوەی سەوز و کافایین.


سەرچاوەکان



252 بینین