ناوهڕۆك
سەرەتا
ئۆپنهایمەر (بە عەرەبی: اوبنهایمر، بە ئینگلیزی: Oppenheimer) فیلمێکی ئەمریکی بایۆگرافی و مێژووییە لە دەرهێنانی کریستۆڤەر نۆلان و ڕۆڵبینینی سەرەکی کلیان مۆرفیی بۆ ڕۆڵی ڕۆبەرت ئۆپنهایمەر دروستکەری یەکەم بۆمبی ئەتۆمی.
چیرۆک
چیرۆکی فیلمەکە لەوە دەست پێدەکات کە پڕۆفیسۆر ڕۆبەرت ئۆپنهایمەر زانای بواری فیزیای بیردۆزی کاردەکات لەگەڵ تیمەکەی بۆ ئەوەی بەشێوەی بیردۆزی و کرداری بگەن بە چەکی ئەتۆم، دوای ئەوەی لە ڕۆژنامەدا بڵاودەکرێتەوە کە دوو زانای ئەڵمانی لە وتارێکدا نووسویانە گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی شتێکی مەحاڵ نییە و ناوەڕۆکی دروستکردنی چەکەکەیان خستە ڕوو، هەر بۆیە پڕۆفیسۆر ئۆپنهایمەر بیرۆکەی ئەم دوو زانا ئەڵمانییە دەگۆڕێت بۆ شتێکی کرداری و یەکەم بۆمبی ئەتۆمی دروست دەکات کە دوای زنجیرەیەک شکست دەتوانن یەکەم بۆمب بە سەرکەوتوویی تاقیبکەنەوە، دوای ئەمەش دوو بۆمبی ئەتۆمی بەناوی "پیاوە قەڵەوەکە" و "کوڕە بچووکەکە" بەرهەم دەهێنن کە دژی یابان بەکاردەهێنرێت و دەکێشرێت بە شارەکانی ناکازاکی و هیرۆشیما.
ئەکتەرەکان
- کیلیان مۆرفی کەسایەتی ڕۆبەرت ئۆپنهایمەر
- فلورانس پۆگ کەسایەتی جین تاتلۆک
- ڕۆبەرت داونی جەی ئاڕ کەسایەتی لویس ستراوس
- ئیمێلی بلۆنت کەسایەتی کیتی ئۆپنهایمەر
- ڕامی مالیک کەسایەتی دەیڤد ئێڵ هیڵ
- جاک کوەید کەسایەتی ڕیچارد فێنمان
- تۆم کۆنتی کەسایەتی ئەلبێرت ئەنشتاین
- جۆش هارتێنت کەسایەتی ئێرنست لاورانس
- گاری ئۆڵدمان کەسایەتی هاری ئێس ترومان
- دانی دێفێراری کەسایەتی ئینریکۆ فێرمی
- بێنی سێفدی کەسایەتی ئێدوارد تێلەر
زانیارییە گشتییەکان
بایۆگرافی | مێژوو |
دەرهێنەر | کریستۆڤەر نۆلان |
ژانەر | بایۆگرافی، مێژوو |
سکرین پلەی | کریستۆڤەر نۆلان |
ئەکتەرە سەرەکییەکان | کیلیان مۆرفی، ئێمێلی بلونت، مات دەیمۆن، ڕۆبەرت داونی جەی ئاڕ، فلۆرانس پۆگ، جۆش هارتێنت، کاسێی ئافلێک، ڕامی مالیک، کێنێس براناگ |
سینەماتۆگرافی | هۆیت ڤان هۆیتێما |
دەستکاریکردن | جێنیفەر لەیم |
موزیک | لودویگ گۆراسۆن |
کۆمپانیای بەرهەمهێن | سینکۆپی، ئەتڵەس ئینتەرتەینتمێنت |
خاوەنداری | کۆمپانیای یونیڤێرساڵ پیکچەرس |
بەرواری پەخش | یەکەم نمایش١١ی تەموزی ٢٠٢٣، پەخشی گشتی ٢١ی تەموزی ٢٠٢٣ |
ماوەی فیلمەکە | ١٨٠ خولەک |
زمانی فیلم | ئینگلیزی |
بودجەی بەرهەمهێنان | ١٠٠ ملیۆن دۆلار |
داهات | زیاتر لە ٢٤٠ ملیۆن دۆلار لە هەفتەی یەکەم |
نمرە | ٨٫٧/١٠ لە پێگەی IMDB، ٩٤٪ لە پێگەی Rotten tomatos |
دەستکەوتەکان
فیمەکە بەهۆی ئەوەی هێشتا نوێیە و لە سینەماکاندا پەخش دەکرێت پاڵێوراوی هیچ خەڵاتێک نییە و هیچ خەڵاتێکی بەدەست نەهێناوە بەڵام لە پێگەی IMDB لە لیستی ٢٥٠ باشترین فیلمەکەی مێژوودایە و پلەی ٢٣ی وەرگرتووە.