١٠ ڕەفتار دەریدەخەن میهرەبانی کەسێک ڕاستەقینە نییە

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-09-29-22:29:00 - کۆدی بابەت: 11388
١٠ ڕەفتار دەریدەخەن میهرەبانی کەسێک ڕاستەقینە نییە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

١٠ ڕەفتار دەریدەخەن میهرەبانی کەسێک ڕاستەقینە نییە (بە ئینگلیزی: Ten behaviors show that someone's kindness is not real، بە عەرەبی: عشرة سلوكيات تظهر أن لطف شخص ما ليس حقيقيا) کەسانێک هەن لە جیهاندا زۆر میهرەبانن، ئەوان باشترین کەسایەتی و جوانترین ڕۆحیان هەیە. بەڵام جاری واهەیە دەبینیت کەسی ڕاستەقینەی پشت ئەو دەمامکی میهرەبانییەوە کەسێکی تەواو جیاواز و نامیهرەبانە. بۆیە لەم کاتەدا نازانیت کە ئەوەی بە میهرەبان دەیبینیت کەسێکی دڵسۆزە یاخود نا هەتا ئەو کاتەی باشتر دەیناسیت.
بینینی کەسێکی ناڕاستەقینە، کەسێک کە نواندنی میهرەبانی بکات ڕاستییەکی ناخۆشە بەڵام باشترە ئەو ڕاستییە بزانیت و بەپێی ئەوە هەڵسوکەوت بکەیت و سنوورییان بۆ دابنەیت. 

هەندێک جار هەندێک کەس ئەوەندە باشن لە شاردنەوەی خودی ڕاستەقینەی خۆیان کە تەنها کاتێک دەردەکەون کە بۆ ماوەیەکی زۆر دەیانناسیت یاخود لەگەڵیان ژیابێتیت. بیربکەوە لەوانەیە مامەڵە لەگەڵ کەسێک بکەیت کە میهرەبانییەکەی ڕاستەقینە نییە؟ خوێنەری ئەم دە ڕەفتارە بە کە نیشانی دەدات میهرەبانی کەسێک ڕاستەقینە نییە.

ڕەفتارەکان

هەمیشە شتێکیان لە بەرامبەردا دەوێت

کاتێک کەسێکی ناڕاستگۆ شتێکی باشت بۆ دەکات، ئەوکات چاوەڕوانی شتێک لەتۆش دەکات لەبەرامبەر ئەنجامدانی ئەو شتەی بۆی کردوویت. هەمیشە گوێت لێ دەبێت کە دەڵێ "من یارمەتیت دەدەم لە ئەنجامدانی شتێک یان لە بڕیاردان بۆ کارێک" لەم کاتەدا ئەوان تۆ قەرزاری خۆیان دەکەن.

چونکە کاتێک باشییەکەت ڕاستەقینەیە، چاوەڕێی هیچ شتێک ناکەیت لە بەرامبەر کردارە باشەکانت. بەڵکو تەنها شتێکی باش دەکەیت چونکە گرنگی بەو کەسە دەدەیت کە یارمەتی دەدەیت. بە دڵنیاییەوە، ڕۆژێک لەوانەیە ئەوان بە هەمان چاکە قەرەبووت بکەنەوە یان هەر نەبێت سوپاس و پێزانینیان بۆ باشییەکەت هەیە. بەڵام ئەوە هۆکاری ئەوە نەبوو کە لە سەرەتادا ئەو کارەیان بۆ بکەیت بەڵکو تەنها هۆکار بۆ یارمەتیدانیان گرنگبوونیان و دڵباشی تۆ بووە بەرامبەریان.

ژماردنی یارمەتیدانەکانیان

خەڵکی میهرەبان بە بەخشندەیی خۆیان یارمەتییەکان پێشکەش دەکەن. ئەوان بەدوای ئەوەدا ناڕۆن کە ئایا چەند جار لەگەڵ تۆ باشبوون. هەروەها ئەوان ئەوە ناکەن بۆ ئەوەی بتوانن "یەک" لەسەر تۆ بەدەست بهێنن. ژماردنی نمرە لەوانەیە وەک هاوبەشێک بێت کە پێشنیاری ئەوە دەکات نانی ئێوارەیەک دەعوەتی بکەیت، بەمەش بەرزت بکاتەوە بۆ پلەیەک، خواردنەوەیەکت بۆ ئامادە بکات، یان پارەی ئێوارەکەی تر بدات.

تەنانەت لەوانەیە تۆ داوای یارمەتیت بۆ ئەو شتانە نەکردبێت، ئەو کەسە بەناو میهرەبان و نزیکانە لێتەوە بە ویستی خۆیان یارمەتیت دەدەن. بەڵام دواتر ئەوان بەردەوام بیرت دەخەنەوە کە چین و چەندیان بۆ تۆ کردووە. هەندێک جار دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە تاوان بکەیت. هەندێک جار ئەوان بۆیە وا دەکەن تا هەست بە دەسەڵات و کۆنترۆڵی زیاتر بکەن بەسەر تۆدا. ئەمە شتێک نییە کە کەسێکی ڕاستەقینە هەرگیز بیکات.

چاکەکانیانت بە ڕوودادەدەنەوە

جاری واهەیە کەسێک چاکەت بەرامبەر دەکات و تۆش زۆر پێزانینت دەبیت بەرامبەری، کاتێک دێت و ئەو کەسە داوای یارمەتیت لێدەکات، تۆ لەگەڵ ئەوەی بتەوێت یارمەتی بدەیت بەڵام بە هەر هۆکارێک بێت ناتوانی یارمەتی بدەیت. لەم کاتەدا ئەو کەسە دەسەکات بە باسکردنی ئەوەی چی بۆ کردووی و چۆن یارمەتیداوی. لێرەدا تۆ بۆ ساتێک ئەوەستیت و بیرەکەیتەوە ئەم کەسە میهرەبانێکی ڕاستەقینە نییە بەڵکو لەبەرامبەر ئەوەی یارمەتیبدەیت یارمەتی داویت. تەنانەت دەکرێت بە هەر بیانوویەکەوە بێت ئەو کەسانە چاکییەکانی خۆیانتان بەڕوودابدەنەوە.

دەیانەوێت بناسرێن بەوەی کردوویانە

ئەو کەسانەی کە ڕاستگۆ نین لە میهرەبانییەکەیاندا شتەکان بۆ پیشاندان دەکەن لە جیاتی ئەوەی بە ڕاستەقینە بیکەن. کاتێک کارێکی باشت بەرامبەر دەکەن دەیانەوێت لە شوێنی تر باسیان بکەیت و پیاهەڵدانت هەبێت بۆیان، هەروەها خۆشیان لای کەسانی دیکە و لە دانیشتنەکانا باسی دەکەن کە چیان بۆ کردووی و چۆن تۆیان لە بارودۆخێکی ناخۆش ڕزگارکردووە. لە ڕاستیدا کەسە میهرەبانەکان باسی ئەوە ناکەن چۆن  یارمەتی کەسێکیان داوە لە بارودۆخێکی ناخۆشدا چونکە ئەوان تەنها ئەم کارەیان بۆ یارمەتیدان کردووە نەک باسکردنەوە. لێرەدا بۆت دەرەکەوێت ئەم کەسە میهرەبانییەکەی ڕاستەقینە نییە، ئەسڵەن دەبینیت چۆن نامیهرەبانانە باسی بارودۆخە ناخۆشەکەی تۆ دەکات و خۆی بە یارمەتیدانەکەیەوە هەڵدەکێشێت.

لە پشتەوە به خراپی باسی ئەوانی تر دەکەن

هەموو کەسێک جار جار قسە دەکات. بەڵام جیاوازی هەیە لە نێوان قسەکردن و لە پشتەوە قسەکردنی خراپ دەربارەی کەسێک. زۆر جار کەسێکی دڵسۆز لە قسەی خراپدا بەشدار نابێت. ئەمە بە تایبەتی ڕاستە ئەگەر ئەوان تەنها لەگەڵ ئەو کەسەدا بوون کە بەڕێز بوون. هەروەها، لێرەدا تۆ بۆت دەردەکەوێت ئەگەر ئەوان دەربارەی ئەم کەسە قسە بکەن لە پشتەوە، لەوانەیە سبەیش بە هەمان شێوە باسی تۆ بکەن. هەروەها ئەوەت بۆ دەردەکەوێت کە بەڕاستی کەسانی دڵ باش و میهرەبان نین، چونکە میهرەبانی و بە خراپ باسکردنی خەڵکی لە پشتەوە لە یەک دڵ و دەرووندا کۆنابنەوە.

تەنها لەبەردەم کەسانی دیکە میهرەبانن

نیشانەیەکی دیکەی میهرەبانی کەسێک کە تەنها بۆ پیشاندانە ئەوەیە کە ئەوان تەنها لەگەڵ تۆ میهرەبانن کاتێک خەڵکی تر لە دەوروبەریانن. واتا کاتێک خەڵکی لە دەوریانن خۆیان باش و دڵسۆز دەرەخەن بەڵام کاتێک بە ڕاستی داوای یارمەتییەکی لێدەکەیت بیانوو دەهێننەوە و یارمەتیت نادەن. لێرەدا ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە میهرەبانی کەسەکە ڕاستەقینە نییە. 

بە میهرەبانییەکەیان خۆیان زاڵدەکەن

ئەم کەسانە بە جۆرێکن دەیانەوێت میهرەبانییەکەی بەرامبەرت هەیانبووە تۆ لە  سەرووی هەموو شتێکە پێزانینت بۆی هەبێت و ئەو کەسە بکەیتە ڕێنیشاندەری خۆت و بەردەوام بۆ بڕیاردانت بگەڕێتەوە بۆ لای ئەو و باسی هەموو شتەکانی خۆتی بۆ بکەیت و ئەویش بە پێی ویستی خۆی پێت بڵێ چیبکەیت و چی نەکەیت. لێرەدا هەر کاتێک هەست بکات بە کارێك پێش ئەو ئەدەیتەوە ناهێڵێت، چونکە لێرەدا ئەو کەسە بەراوردکارییەکی لە نێوان خۆی و تۆ دا دروستکردووە و پێی وایە خۆی باشتر و بەرزترە شتە باشەکان دەبێت سەرەتا بۆ ئەو ڕووبدەن.

هاوڕێی زۆریان نییە

ئەو کەسانەی بە ڕاستی میهرەبان و دڵ باشنین هاوڕێی ڕاستەقینەشیان نییە. هەروەها چەند کەسێکی کەم لە دەوریانن تا ئەو کاتەی ئەیانناسن و ئەمانیش دوورەکەونەوە. چونکە کەسی ژیر نایەوێت کەسێکی دیکە کۆنترۆڵی بکات و هەرگیز خۆی ناخاتە ژێر بڕیاردانی کەسێکی ترەوە. هەروەها بەرگەگرتنێکی دەوێت ببینێت کەسێک نواندنی کەسێک باش و میهرەبان دەکات و لە ڕاستیشدا وانییە.
هەروەها ئەم جۆرە کەسانە کەسانی تر بە بەرامبەری خۆیان دەبینن و نایانەوێت کەس لەوان بەرزتربێت لەم کاتەدا هەستی ڕکابەرایەتیکردنیان بەرامبەر ئەو کەسانە دەبێت و تەنها کاتێک نزیکایەتییان دەکەن کە هەست بە زاڵبوونی خۆیان بکەن بە سەریاندا.

زیاد لە پێویست باش و میهرەبان دەردەکەون

هەنێک کەسن هەن کە بەڕاستی دڵێکی باش و پڕ میهرەبانی و خۆشەویستییان هەیە بەڵام ئەوان بە جۆرێک هەرگیز بەخراپی باسی هیچ کەسێک ناکەن و دڵێکی تەواو پڕ موحیبەتیان هەیە. بەڵام کاتێک میهرەبانییەک دەبینیت کە کەسەکە ئەوەنەش باش نییە و ئەو هەموو میهرەبانییەی بەرامبەرت هەیە پێت سەیردەبێت. لێرەدا باشترە کەسەکە زیاتر بناسیت پێش ئەوەی متمانەی پێبکەیت و داوای یارمەتی لێبکەیت.

لەگەڵ ڕەفتارەکانیاندا ناگونجێن

خەڵکی میهرەبان پێویست ناکات زۆر هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی میهرەبان بن. بەڵام ئەو کەسانەی ڕاستەقینە نییە میهرەبانییەکەیان بەردەوام دەیانەوێت وای دەرخەن میهرەبان و دڵباشن، بە باسکردنی کارەکانیان و بە گەورەکردنی ئەوەی چیان بۆ دەورەبەرەکانیان کردووە.
لە کاتێکدا ئەوانەی میهرەبانێکی ڕاستەقینەن پێویست ناکات زۆر کار بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ خەڵکدا باش بن. ئەوان تەنها لە دڵەوە هەڵسوکەوت دەکەن و ڕەفتارەکانیان بە شێوەیەکی سروشتی دێت و پڕ میهرەبانی دەبێت.

هەندێک جار مامەڵەکردنیان لەگەڵ خەڵک بە گەرمی دەبێت بەڵام هەندێک جار ئەوان مامەڵەیان دەگۆڕن و وەک هەموو شتێک ناشرین دەبن. ئەم کەسانە لە میهرەبانی خۆیاندا ڕاستەقینە نین. زۆربەی کات، ئەوان پاڵنەرێکی زۆریان هەیە بۆ ئەوەی هەوڵدەن کەسایەتییەکی جوان و میهرەبان لە خۆیان نیشانبدەن، واتا تەنها نواندنکارێکی میهرەبانین و هیچی تر.

لەکۆتاییدا

دۆزینەوەی مرۆڤە دڵ باش و میهرەبانەکان ئاسان نییە و کاتێک کەسێک دەبینیت هەوڵسوکەوتێکی باش و یارمەتیدەری هەیە لەوانەیە ڕاستەوخۆ فریو بخۆیت بەو هەڵسوکەوتانەی. بۆ ئەوەی وێنای کەسێکی دڵ میهرەبان و باشی بۆ دروست نەکەیت و دواتر بە بینینی ماسکەکەی شۆک بیت. هەر لە سەرەتاوە وریابە و بە ئاسانی خۆت مەخەرە بەر میهرەبانی مرۆڤەکان. 


سەرچاوەکان



534 بینین