باشترین ڕاهێنانە سەرەکییەکان بۆ توانەوەی چەوری ورگ

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2023-10-01-21:20:00 - کۆدی بابەت: 11392
باشترین ڕاهێنانە سەرەکییەکان بۆ توانەوەی چەوری ورگ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

باشترین ڕاهێنانە سەرەکییەکان بۆ توانەوەی چەوری ورگ (بە عەرەبی: أفضل التمارين الرياضية لإذابة دهون البطن، بە ئینگلیزی: The best top exercises to melt belly fat)، گرنگ نییە تەمەنت چەندە یان لە چی قۆناغێکی ژیانتدایت، مامەڵەکردن لەگەڵ چەوری زیادەی سک (ورگت) دەتوانێت تەواو بێزارت بکات، زۆربوونی چەوری ورگ، یان چەوری ناوپۆشی جەستە، پەیوەندی بە ئاستی بەرزی هەوکردن و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە کێشەکانی دڵ و خوێنبەرەکان (تەنانەت لەوانەی کە BMI یان تەندروستە) و جۆری دووەمی شەکرە هەیە، تەنانەت ڕەنگە ڕۆڵی هەبێت لە پێشکەوتنی شێرپەنجەدا. بەڵام بە ڕێجیم و ڕێژیمی وەرزشی دروست دەتوانیت چەوری ورگت دابەزێنیت و دەرئەنجامە تەندروستییەکان باشتر بکەیت. 

ئەنجامدانی کۆمەڵێک ڕاهێنان بۆ تواندنەوەی چەوری ورگ

هەریەکێک لەم ڕاهێنانانەی خوارەوە ئەنجام بدە و دووبارەیان بکەرەوە، پاشان بچۆ بۆ ڕاهێنانەکانی دواتر. کاتێک هەموو ڕاهێنانەکەت تەواو کرد، پاشان بۆ ماوەی ٣٠ چرکە بوەستە و پشوو بدە پێش ئەوەی بۆجاری دووەم سووڕەکە ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی بە گشتی سێ سووڕی دروست ئەنجام بدەیت.

ڕاهێنانی ناوەکی یەکەم

  • ئەنجامدانی وەرزش لەسەر لای ڕاست

لەسەر تەختەیەکی کلاسیک دەست بکە بە وەرزشەکەت و پێشەوەی قۆڵی ڕاستت لەسەر زەوی بێت. قاچەکانت درێژ بکە و پێیەکانت لەسەر یەک دابنێ. واتا با دەستی ڕاستت لەسەر زەوی بێت و لەسەر لای ڕاست بە پاشان هەردوو قاچت درێژ بکە و قاچەکانت بخەرە سەریەک، پاشان جەستەت بەرز بکەرەوە بۆ سەرەوە ئەم جۆرە جووڵەیە ١٢  جار دووبارە بکەرەوە.

  • لەسەر هەردوو قۆڵت بوەستە

سەرەتا بە جەستەت هێڵێکی ڕاست دروست بکە پاشان لەسەر هەردوو قۆڵت بوەستە و قاچەکانت بە هاوسەنگی و یەکسانی درێژ بکە، و هەناسەی قوڵ هەڵمژە و دەست بکە بە ئەنجامدانی وەرزشەکەوە و بەم شێوەیە بوەستە هەتا نزیکی ١ خولەک پاشان ١٥ چرکە پشوو بدە و ئەگەر بۆ ماوەی ٢ خولەک ئەم وەرزەشت کرد ئەوا بۆ ماوەی ٣٠ خولەک پشوو بدە، هەروەها  ئەم وەرزشە ١٢ جار دووبارەبکەرەوە.

  • ئەنجامدانی وەرزش لەسەر لای چەپ

هەمان وەرزشی پێشتر بکە کە بۆ لای ڕاست ئەنجامت دەدا، پاشان ئاگاداربە کە بە هێواشی دەست بکە بە وەرزشەکە و بۆ سەرەوە بەرز ببەرەوە پاشان ئەم جۆرە وەرزشە ١٢ جار دووبارەبکەرەوە.

ڕاهێنانی ناوەکی دووەم

  • بەرزکردنەوە قاچەکان

لەسەر زەوی بە تەختی ڕاکشێ و تەواوی جەستەت با هاوسەنگ بێت پاشان دەست بکە بە بەرز کردنەوەی قاچی ڕاستت ١٢ جار، پاشان تەنها ١٥ چرکە پشوو بدە و هەمان وەرزش بۆ قاچی چەپت ئەنجام بدە ١٢ جار.

  • دەست و قاچەکانت بهێنەرەوە بۆ پێشەوە

بە ڕێکی و بە هاوسەنگی لەسەر زەوی ڕاکشێ پاشان هەردو دەستت و هەردوو قاچت بەرز بەکەرەوە و بیهێنەوە بۆ پێشەوە و نزیکی سکتی بکەرەوە وەک دروست بوونی نیمچە بازنەیەک، ئەم وەرزەشە ١٢ جار ئەنجام بدە.

  • لەسەر پشت ڕاکشێ و دەست و قاچەکانت بڵند بکە

بۆ ئەم وەرزشە دەبێت لەسەر پشت ڕاکشێیت و دەست و قاچەکانت بڵند بکەیت بۆ سەرەوە بە شێوەیەکی ڕێک و بەبێ دروست بوونی هیچ گۆشەیەک، بەم شێوازە دەبێت بمێنیتەوە بۆ ماوەی ١ خولەک ئەم وەرزەشە ١٢ جار دووبارەبکەرەوە.

ڕاهێنانی ناوەکی سێیەم

  • لەسەر هەردوو دەست و نوکی پێ بوەستە

لەم جۆرە وەرزشەدا دەبێت لەسەر هەردوو دەست و نوکی پێ (پەنجەکانی قاچت) بوەستیت، و پشتت بەرز بکەیتەوە بەشێوەیەکی ڕێک و دەبێت بۆ ماوەی یەک خولەک بەم شێوازە بوەستیت، هەروەها ئەم وەرزشە ١٢ جار دووبارەبکەرەوە.

  • بەرزکردنەوەی پێچەوانە

لەم وەرزشەدا دەبێت بە شێوەیەکی تەخت و هاوسەنگ لەسەر زەوی ڕاکشێت پاشان دەستی چەپ و قاچی ڕاستت بەز بکەیتەوە، دواتر بە پێچەوانەوە واتە دەستی ڕاست و قاچی چەپت پەرز بکەیتەوە، هەروەها ئەم وەرزشە بۆ ماوەی یەک خولەک ئەنجام دەدەیت و ١٢ جار دووبارەی بکەرەوە.

  • هەستانەوە بەرەو ناوک و سک

لەم جۆرە وەرزشەدا بە شێوەیەکی ڕێک و تەخت ڕادەکشێیت، پاشان هەردوو دەستت دەخەیتە پشتی سەرت و دەبێت هەوڵبدەیت بەرز بیتەوە هەتا زیاتر بەرز بیتەوە بەرەو ورگت ئەوا زیاتر دەچەمیتەوە و زیاتر چەوری دەسوتێنیت، ئەم جۆرە وەرزشە ١٢ جار دووبارەبکەرەوە. 


سەرچاوەکان



1605 بینین