کاریگەرییە خراپەکانی نابینایی لەسەر کەسێتی منداڵ

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-16-12:09:00 - کۆدی بابەت: 11456
کاریگەرییە خراپەکانی نابینایی لەسەر کەسێتی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کاریگەرییە خراپەکانی نابینایی لەسەر کەسێتی منداڵ (بە ئینگلیزی: Negative effects of blindness on the child's personality، بە عەرەبی: تاثيرات سلبية للعمی علی شخصية الطفل)، نابینایی زۆرکات کاریگەری خراپی هەیە لەسەر کەسێتی منداڵ.

گەشەی دەروونی و جووڵەیی 

سەرچاوەکان ئەوەیان سەلماندووە منداڵی نابینا بەهۆی لەدەستدانی هەستی بینین کە کاریگەری نەرێنی لەسەر لایەنی دەروونی منداڵ هەیە: 

  • گەشەی جووڵە و جەستەیی سستە کەمتر لایەنی جووڵەی گەشە دەکات بە بەراورد بە منداڵانی ئاسایی. 
  • دەستەکانی کەمتر گەشە دەکات چونکە ئارەزووی جووڵەی کەمترە.
  • دواکەوتنی گاگۆڵکێ و دانیشتن و هەستان لەبەر ئەوەی ناتوانێت سەرنجی هەڵسوکەوتی منداڵانی دەورووبەر بدات.
  • توانای ڕاکردن و بازدانی لاوازە و دوادەکەوێت. 
  • هەندێک ڕەفتا دووبارە دەکاتەوە وەک: خوراندنی چاوەکانی، دەست خستنە سەر چاو، خۆ بردنە پێشەوە ئەمەش بەهۆی چاوکزیەتی. 
  • توانای فێربوونی لاسایی کردنەوەی لاوازە یان هەر ناتوانێت، ئەوە سەلمێندراوە کە مرۆڤ لە ڕێگەی سەرنجدان و لاسایکردنەوەوە شت وەردەگرێت و دووبارەی دەکاتەوە بەڵام ئەم منداڵانە بێ بەشن لە فێربوون لە ڕێگەی سەرنجدان و لاسایکردنەوە. 

گەشەی زانیاری و مەعریفی

  • توانای خەیاڵکردنی لاوازە چونکە شتەکان نابینێت. 
  • لەبەر ئەوەی هەستی بەرکەوتنی لاوازە زۆر جار ڕوبەڕووی کەوتن و شوێنی مەترسیداری وەکو: شەقام و ئاو و ئاگر و کارەبا دەبێتەوە. 
  • ناتوانێت تێڕامان و بەراورد لە نێوان شتەکاندا بکات. 
  • گرفتی دەربارەی شوێن و ڕەنگ و کات هەیە. 
  • گرفتی دەربارەی شتە بچوک و گەورەکان هەیە و چێژی لێ نابینێت بۆ نموونە منداڵی ئاسایی لە ڕێگەی دووربینەوە دەتوانێت شتە دوورەکان ببینێت، بەڵام نابینا ناتوانێت هەست بە بینینی شتە زۆر بچوکەکان بکات.
  • منداڵی نابینا ناتوانێت لە ڕووی چەندێتی و چۆنیەتی بڕ و پێکهاتەی شتەکان لێکبداتەوە  بۆ نموونە ١ لیتر ئاو لە ناو دوو پەرداخی جیاواز کە شێوەی پەرداخەکان جیاواز بێت نایان بینێت. 

گەشەی کۆمەڵایەتی 

  • هەستکردن بە کەمی و نەبوونی متمانە بەخۆبوون چونکە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە وەکو منداڵانی ئاسایی نین. 
  • پشت بەستن بە کەسانی دەورووبەر بە تایبەت لە کاتی چوونە دەرەوە. 
  • دابڕان و گۆشەگیری کە زیاتر لە قۆناغی هەرزەکاری دەردەکەوێت. 
  • لاوازن لە بەکارهێنانی زمانی جەستە، چونکە کەسانی دیکە نابینن. 
  • لاوازی لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی و دواکەوتن و کەمی هاوڕێ چونکە گرنگی بە کەسانی دەورووبەر نادەن. 
  • کەمتر هەست بە دڵنیایی کۆمەڵایەتی دەکات چونکە لە ژینگە دادەبڕێت. 
  • ترس لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی و هەستی نامۆبوون بە تایبەت بەرانبەر کەسانی نەناسراو. 

گەشەی زمان 

  • کەسی نابینا گەشەی زمانی وەکو منداڵانی ئاساییە، هەموو  ئەندامەکانی قسەکردنی هەیە و وەکو منداڵانی تر بەکاریدەهێنێت. 


سەرچاوەکان



237 بینین