بایە بەرزەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-24-19:36:00 - کۆدی بابەت: 837
بایە بەرزەکان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا 

دیارترینیان ناو دەبرێت بە تەوژمی فیشەكدار(تیار نفاث) کە ئاماژەیە بۆ ڕێڕەوێکی بای خێرا لە چینە بەرزەکانی هەوادا و زۆر جار دەگاتە بەرزی زیاترلە (١٢کم)
گرنگی زۆری هەیە لە گواستنەوەی وزە و کاریگەری هەیە لەسەر باری ڕۆژەنی کەش، لەوانەش:

تەوژمی فیشکەداری جەمسەری


  بریتیە لە ڕێڕەوێک لە بای ڕۆژئاوا، لەو  ناوچانەدا دروست دەبێت کە جیاوازی گەورە هەیە لە نێوای پلەی گەرمی بای خولگەیی گەرم و بای جەمسەریدا، وە خێرایی با دەگاتە نزیکەی (٥٠٠کم/ کاتژمێر) ئەمەش جێگیر نیە و جوڵەکردنی بۆ باکوورە لە وەرزی هاوین و بۆ باشوورە لە وەرزی زستاندا و لە نێوان بازنەکانی (٣٠-٥٥ باکوور و باشوردایە).
 

تەوژمی فیشکەداری نیمچە خولگەیی

بریتیە لە ڕێڕەوێک لە بای ڕۆژئاوا لە ناوچە نیمچە خولگەییەکاندا، لەگەڵ پەستان بەرزی نیمچە خولگەییدایە و ئەوپەڕی خێراییەکەی دەگاتە نزیکەی ٣٠٠کم/کاتژمێر.

تەوژمی فیشکەداری خولگەیی

بای ڕۆژهەڵاتە و لە وەرزی هاویندا لەسەر بازنە خولگەییەکانی نیوەگۆی باکوور دروست دەبێت، وە ئەوپەڕی خێراییەکەی دەگاتە نزیکەی ١٨٠کم/ کاتژمێر و کاریگەری زۆری هەیە لەسەر بای وەرزی.
وە جۆرەكانی دیکەی (با) یە بەرزەکان بریتیە لە (جیوسروفی)،  کە بەهۆی هاوسەنگی هێزی کۆرۆلی لەگەڵ هێزی دابەزینی پەستانی هەوا دروست دەبێت، کە بریتیە لە بای ڕۆژئاوای ڕاست، وە (با) ی بازنەیی کە بەهۆی یەکسانی هێزی دەرکەری (پاڵنەری) ناوەندی لەگەڵ هێزی دابەزینی پەستاندا دروست دەبێت، بایەکە بە دەوری ناوەندی نزمی پەستاندا دەسوڕێتەوە و تایبەتمەندی ئەوەی هەیە کە هێڵە یەکسانە داخراوەکانی پەستان زۆرن (لە دەوری ناوچەی نزمی پەستان).


سەرچاوەکان



1376 بینین