بۆچی ئیسرائیل هەمیشە غەززە بە ئامانج دەگرێت؟

له‌لایه‌ن: - فاتیمە عومەر فاتیمە عومەر - به‌روار: 2023-10-20-21:48:00 - کۆدی بابەت: 11496
بۆچی ئیسرائیل هەمیشە غەززە بە ئامانج دەگرێت؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بۆچی ئیسرائیل هەمیشە غەززە بە ئامانج دەگرێت؟ (بە عەرەبی: لماذا اسرائيل دائماً يستهدف غزّة؟، بە ئینگلیزی: ?Why does Israel always target Gaza)، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئیسرائیل گرنگییەکی تایبەت بە  غەززە دەدەن، بەتایبەت لە دوای کشانەوەی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لە ساڵی ٢٠٠٥، ژمارەی دانیشتوانی دەوروبەری کەرتی غەززە نزیکەی ٥٠ کۆچبەر دەبێت، کە لە نێوان کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە نیشتەجێن، ڕووبەرەکەی ٤٠ کیلۆمەترە، لەلایەن ئەنجومەنی سەر بە حکوومەتی ئیسرائیل بەڕێوەدەبرێن کە ژمارەیان سێ ئەنجومەنە.

ئەنجومەنەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە

ئەنجوومەنی ئێشکۆڵ بە یەکەمین ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ کەرتی غەززە دادەنرێت، ڕووبەرەکەی ٣٨٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و زیاتر لە ١٣ هەزار کۆچبەری ئیسرائیلی لە ٣٢ ناوچەدا نیشتەجێن. لە کاتێکدا ئەنجومەنی ئەشکەلۆن ڕووبەرەکەی ١٧٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، ١٧ هەزار دانیشتوو لە چوار ناوچەدا دەژین، ئەنجوومەنی شاعر هانێگڤ ڕووبەری ١٨٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە و ١١ شوێنی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت، کە زیاتر لە حەوت هەزار کۆچبەری داگیرکەری ئیسرائیلی تێیدا نیشتەجێیە.

جێگای سەرنجە کە ئیسرائیل کۆنترۆڵی خۆی بەسەر بەرەی غەززەدا بەهێزتر کردووە بۆ مەبەستی ستراتیژی وەک بەربەستێک بەدرێژایی سنووری وشکانی لەگەڵ کەرتی غەززەدا وەسفیکردووە، هەروەها بۆ نەهێشتنی ئەگەری پەیوەندی جوگرافی نێوان کەرتی غەززە و ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی هەر هەلێک بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین. ئیسرائیل ئەم هەڵکەوتەیە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیا بەکاردەهێنێت، هەلی گەورە پێشکەش بە دانیشتوانی (کۆچبەرە داگیرکەرەکان) ئەو ناوچانە دەکات کە زۆرینەیان جولەکەکانی ڕۆژهەڵاتن، چونکە وەک بەربەستێکی جوگرافی و دیمۆگرافی کاردەکەن.

چۆنییەتی دروستبوونی بەرەی غەززە؟

دوای واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکانی ئۆسلۆ لە نێوان ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین و ئیسرائیل، لە ساڵی ١٩٩٣ لە شاری واشنتۆن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دەسەڵاتی فەلەستین توانی بە پێی ئەو ڕێککەوتننامەیە، لە ساڵی ١٩٩٤دا بچێتە ناو کەرتی غەززە، بە ئامانجی دەستکردن بە خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە غەززە و ئەریحا، هەر وەک لە ڕێککەوتننامەکەدا ئاماژەی پێکراوە. یاسر عەرەفات، سەرۆکی کۆچکردووی فەلەستین، کە ناسراوە بە “ئەبو عەممار”، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٤دا هاتە ناو کەرتی غەززە و دواتر فەلەستینییەکان دەستیان کرد بە کۆنترۆڵکردنی ئەو زەویانەی کە تێیدا نیشتەجێبوون، لەگەڵ شوێنی نیشتەجێبوونی ئیسرائیلیەکان کە لە ناو کەرتی غەززەدابوون. دۆخەکە وەک خۆی بەردەوام بوو بۆ ماوەی نزیکەی دە ساڵ، هەتا لە ساڵی ٢٠٠٤دا ئاریێل شارۆن سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل پێشنیاری پلانێکی کرد بۆ جیابوونەوە لە کەرتی غەززە و کشانەوە لێی بە تەواوی، ئەوە بوو جولەکەکان ماڵەکانیان چۆڵکرد، کە ژمارەی جولەکەکان زیاتر لە  ٨٥٠٠ کەس مەزەندە دەکرێت.

ئەمە پلانە لەلایەن کنێستی ئیسرائیلەوە دەرکرا و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥ پەسەندکرا. لە ١٢ی ئەیلوولی هەمان ساڵدا، دواجار دەسەڵاتی سەربازی لە کەرتی گەمارۆدراوی غەززە کۆتایی هات و ٢٥ ناوچەی داگیرکراو لەلایەن ئیسرائیلەوە چۆڵکرا. دوای کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، ئیسرائیل دەستی کرد بە دامەزراندنی ناوچەیەکی پارێزراو لە خاکی فەلەستینییەکان، بەدرێژایی سنووری وشکانی لەگەڵ کەرتی گەمارۆدراوی غەززە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیر کرابوو، لە دوای سەرکەوتنی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) لە هەڵبژاردنەکانی فەلەستین لە ساڵی ٢٠٠٦. سەرەڕای ئەوەی ناوچەیەکی سنووری و نیمچە سەربازییە، بەڵام هێزەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک لە کۆچبەرە داگیرکەرەکانیان لەم ناوچەیەدا ماوە، کە ژمارەیان نزیکەی 50 کۆچبەرە، کە بەسەر مەودای مەزەندەکراوی ٤١ کیلۆمەتر دابەشکراون. لەو کاتەوە لە میدیا عەرەبییەکاندا بە ناوچەی “غلاف غەززە” ناسراوە، لە کاتێکدا بە زمانی عیبری لەناو قەوارەی ئیسرائیلدا بە “ئۆتیڤ غەززە” ناسراوە.

بۆچی ئیسرائیل سەرنجی لەسەر باکووری کەرتی غەززەیە؟

سوپای ئیسرائیل بۆردومانی چڕ و بەردەوامی خۆی لە باکووری کەرتی غەززە چڕدەکاتەوە و هەوڵدەدات بۆ جێبەجێکردنی پلانێک، دوای ئەوەی داوای لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە کرد ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و بەرەو باشوور بچن. هەڵبژاردنی باکووری کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە - بەگوێرەی ڕاپۆرتە عیبریەکان - دەگەڕێتەوە بۆ بوونی دوو ناوچەی تەنیشت سنوورەکە، بەیت حانون و بەیت لاحیا، کە دوو ناوچەن لە ڕوانگەی سەربازییەوە نزیکن لە ئامادەباشی سوپای ئیسرائیل. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕەنگە دەستێوەردانی زەمینی سوپای ئیسرائیل لەم ناوچەیەوە دەستپێبکات یان لە ڕێگەی دامەزراندنی ناوچەیەکەوە کە ڕەنگە لە پشتێنەیەکی نوێی پارێزەرەوە نزیکتر بێت لە بەشێکی زۆری باکوور و ڕۆژهەڵاتی غەززە.

هەرەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە

لە کاتێکدا هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دووبارە دەبنەوە، لەوانە هەڕەشەی ڕووخاندنی دەسەڵاتی حەماس، یان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ چوونە ناو کەرتی غەززە بۆ لەناوبردنی پێکهاتەی بەرخۆدان، هەڕەشەی داگیرکردنەوەی کەرتی غەززە وەک بەشێک لە خاکی ئیسرائیل، هەڕەشەی داگیرکردنەوەی غەززە بۆ هەمیشەیی و لکاندنی بە ئیسرائیلەوە. ئۆریت سترۆک بە کەناڵی (السابعة الإسرائيلية)ـی ڕاگەیاند، ئێمە لەبەردەم دیدێکی نەتەوەیی جیاوازداین، نازانم چەند ساڵ دەخایەنێت، بەڵام بەداخەوە گەڕانەوە بۆ غەززە قوربانیدانی زۆریش لەخۆدەگرێت، هەروەک چۆن جێهێشتنی غەززە قوربانیدانی زۆری لەخۆگرتبوو، وەک خۆی باسی دەکات.

هەروەها دەڵێت “باس لە بەشێک لە خاکی ئیسرائیل دەکەین و گومانی تێدا نییە کە لە کۆتاییدا ڕۆژێک دێت دەگەڕێینەوە بۆی. ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێت کە وەزیری دارایی توندڕەوی ئیسرائیل، بێزالیل سمۆتریچ، بوونی گەلێکی فەلەستینی ڕەتکردەوە و وتی"داهێنانێکی خەیاڵییە کە تەمەنی ١٠٠ ساڵ تێپەڕ ناکات"

ئەو ناوچانەی کە لەلایەن ئیسرائیل کرایە ئامانج

سەبارەت بەو ناوچانەی کە لەلایەن ئیسرائیل کرایە ئامانج، ناوچەکانی باکوری بەیت لاحیە، جەبالیا و ناوچەکانی تەنیشت سنووریان لەخۆگرتبوو، لەگەڵ چەندین جار بۆردومانکردنی گەڕەکەکانی وەک فورقان، شێخ ڕەزوان، نەسر و کەرامە کە تاوەر و خانوو بیناکانیان تێیدا وێران بوون. ئیسرائیل گەڕەکی ریمالی کردە ئامانج، کە نەخۆشخانەی شیفا لێیە و گەورەترین دامەزراوەی کەرتی تەندروستی غەززەییە. هەروەها گەڕەکی شوجاعییە وەتەل هەوا، لەگەڵ کەمپی شاتی کە تێیدا تەواوی دانیشتوانەکەی لاناوبرد.

کشانەوەی ئیسرائیل لە غەززە

لە بەرانبەر بەهێزی و خۆراگری غەززە و کەمی سەرچاوەکانی ئەو ناوچە بچووکە چڕ و پڕ دانیشتووانە، بەهێزترین و توندوتیژترین کەسایەتی مێژووی ئیسرائیل، سەرۆکوەزیرانی کۆچکردووی ئیسرائیل ئاریێل شارۆن، بڕیاریدا لە غەززەدا بکشێتەوە دوای ئەوەی ڕایگەیاندبوو کە شارۆچکەکانی غەززە هێندەی تەلئەبیب گرنگە. لە ساڵی ٢٠٠٥ لە ڕووداوێکی مێژووییدا ئیسرائیل دەستیکرد بە جێهێشتنی غەززە، بەو پێیەی لە دوای داگیرکردنی فەلەستینی مێژوویی لە ساڵی ١٩٤٨ەوە هیچ کاتێک زەوییەکی چۆڵ نەکردبوو کە دەستی بەسەردا گرتبێت، بەڵام پلانی کشانەوەی لە کەرتی غەززە جێبەجێکرد.

هەڵگیرساندنی شەڕەکان

لەدوای کشانەوەی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لە ساڵی ٢٠٠٥دا، ئیسڕائیل ناوبەناو ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە، هەندێکیان گۆڕان بۆ شەڕ کە چەند هەفتەیەکی خایاندووە و هەزاران شەهیدی بەجێهێشتووە.

لە بەرگریکردنەوە بەرەو خەنجەر و مووشەک و پاشان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕۆیشت

ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە کەرتی غەززە نەیتوانی بەرخۆدانی فەلەستین لاواز بکات، بەڵکو بەهێزتری کرد، بەرخۆدانی فەلەستین لە غەززە بە بەردبارانکردن و چەقۆ  و خەنجەر دەستی پێکرد. لە ساڵی ١٩٨٧ بزووتنەوەی حەماس (لیواکانی عیز الدین قەسام) بۆ پشتیوانی لە ستراتیژی جیهادی و سیاسی بزووتنەوەکە لە فەلەستینی داگیرکراو دامەزرا، ئەم دامەزراندنە سەرەتای خۆڕاگری بزووتنەوەکە بوو لە سوپایەکی ڕێکخراو دەچێت کە لەلایەن فەرماندەیی سەربازییەوە بەڕێوەدەبرێت و ئامانجی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە دژی داگیرکارییەکانی ئیسرائیل.

بزووتنەوە چەکدارەکان بە فیشەک و بۆمبی دەستی دەستیانکرد بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل، ئیسرائیل لە ڕێگەی ڕێوشوێنی توندی ئەمنیەوە توانی بەشێکی زۆریان شەهید بکات. بەڵام لایەنە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین بە خێرایی ڕوویان لەو مەیدانەیە کرد کە ئیسرائیل هەمیشە هەوڵی داوە ڕێگری لێبکات، ئەویش "پیشەسازی موشەک"ە. ئەو مووشەکانە هێندە سادە بوون، کە مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین بە کارتۆنی وەسفی کردوون، بەڵام ئەمڕۆ دەگەنە تەلئەبیب و تەنانەت حەیفا، هەندێکجاریش دەبێتە هۆی داخستنی فڕۆکەخانەکانی ئیسرائیل،  ئیسرائیل سیستەمێکی پێشکەوتووی مووشەکی دروستکرد بە ناوی Iron Dome کە بە موشەکێکی تاک دادەنرێت لە جیهاندا، بەڵام سەڕەرای ئەوەش هەندێک هێزی بەرگریکار دەتوانێت بچێتە ناوەوە. بەرخۆدانی فەلەستین تاکتیکی بۆ فریودانی کڵاوە ئاسنینەکە یان کەوتنی مووشەک داڕشتووە، بەجۆرێک کە (dome)ـەکە بەشێکی زۆری لێ دەکەوێتەوە و ئەوەی دیکەش دەگاتە ئامانجەکانی.

ئیسرائیل لە بارەی حەماسەوە چی دەڵێت؟

ئیسرائیل هێزی حەماس بە هاوتای وڵاتێکی بچووکی ئەوروپی وەسف دەکات و لەبەر ئەم هۆکارانە نیگەرانی لەشکرکێشی بۆ سەر کەرتی غەززەیە سەرچاوە سەربازییەکانی ئیسرائیل هێزی سەربازیی حەماس بە هاوتای هێزی وڵاتێکی بچووکی ئەوروپی وەسف دەکەن. ڕەنگە هەموو ئەمانە هاندەرێک بن بۆ داگیرکردنی کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیل، جا لە جێبەجێکردنی ئەو ئەفسانە توندڕەوانە بێت یان بە هۆکاری پەیوەست بە نەهێشتنی بەرخۆدانی فەلەستین کە هێزەکەی لە زیادبووندایە.

ئەزموونەکان بە درێژایی مێژوو سەلماندوویانە کە شەڕی شارەکان قورسترە بۆ بەهێزترین سوپاکان و ئەمەش دەرکەوت لە  ستالینگراد ڕووسی لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمەوە تا شاری سوێزی میسر کە لە کاتی شەڕی ١٩٧٣دا ڕووبەڕووی سوپای ئیسرائیل بووەوە، تا دەگاتە فەلوجە و موسڵ لە عێراق و ماریۆپۆل لە ئۆکرانیا. ئەگەر شارێک بڕیاری بەرەنگاربوونەوەی سوپایەک بدات، زیانێکی زۆری لێدەکەوێتەوە هەرچەند بەهێزیش بێت. ئیسرائیل تەنیا ڕووبەڕووی حەماس و فراکسیۆنەکانی بەرخۆدان نابێتەوە، لە ڕووبەرووبونەوەی پێشتریاندا کە سەربازە داگیرکەرەکان چوونە ناو کەرتی غەززە بۆ هەردوولا کارەساتی لێکەوتەوە، سەربازە ئیسرائیلییەکان لە ناوەڕاستی شەڕی شارەکاندا گیریان خوارد و سوپای ئیسرائیلیش هەوڵیدا بە فرۆکەی هەڕەمەکی لە ناویان ببات کە پێشتر خەڵکی مەدەنی فەلەستین و چەکدارانی بەرخۆدانی گرتەوە، وەک ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤ لە کۆمەڵکوژی گەڕەکی شوجایەدا ڕوویدا، کە نزیکەی ٧٤ کەسی تێیدا فەڵەستینی شەهیدکران.

هەوڵدان بۆ داگیرکردنی غەززە بەو واتایە نایەت کە ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و کوتلە فەلەستینییەکان بەشداری شەڕەکان بکات، بەڵکو لە ئەنجامدا زیانێکی گەورەی لێدەکەوێتەوە بۆ سوپای ئیسرائیل و زیانی گەورەتر بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی فەلەستینی، ئەمەش فشارێکی گەورە لەلای ڕای گشتی دەردەخات، ئیسرائیل بەهۆی زیانەکانی تەلئەبیب، هەروەها فشارەکانی ڕای گشتی عەرەبی و نێودەوڵەتی لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژییە چاوەڕوانکراوانەی سوپای داگیرکەر دژی فەلەستینییەکان ئەنجامی دەدات. لە لایەکی دیکەوە، تەنانەت ئەگەر ئیسرائیل سەرکەوتوو بێت لە داگیرکردنی غەززە دوای ئەوەی تێچووی زۆری داوە، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا. چالاکییەکانی بەرخۆدان بەردەوام دەبن و توندتر دەبن، وەک ئەوەی دوای لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق ڕوویدا.

ڕەنگە هەوڵدان بۆ ڕووخاندنی بزووتنەوەی حەماس ببێتە هۆی سەرهەڵدانی جێگڕەوەویەکی توندڕەوتر، چ توندڕەوی نەتەوەیی فەلەستین بێت یان توندڕەوی ئایینی وەکوو داعش. هەرچەندە حەماس سەلماندوویەتی کە یەکێکە لە دوژمنە زیرەکەکانی ئیسرائیل و توانای بنیاتنانی تواناکانی لە سفرەوە هەیە، هەروەها دانوستانکارێکی سەختە، هاوکات بزووتنەوەیەکی بەهێز و مەشقپێکراون کە دەتوانرێت لە ڕێگەی نێوەندگیرییەوە لێکتێگەیشتنەکانی پێ بگات. توندڕەوە ئیسرائیلییەکان سەرەڕای بوونی هێزی یەکجار زۆری سوپاکەی هەروەها وەک ڕۆژئاوا لە خۆشگوزەرانیدا دەژین، لە کاتێکدا غەززییەکان دەیان ساڵە گەمارۆدراون و لە هەوڵدان بۆ داگیرکردنی کەرتەکەیان ڕەنگە وەک پێدانی دەرفەتێک بێت بۆ ئەوەی توڕەیی خۆیان لە بە سەر  ئەو کەسانە بڕێژن کە گەمارۆیان دەدەن و سەرەتاییترین مافە مرۆییەکانیان زەوت دەکەن.


سەرچاوەکان



812 بینین