پەتی پاککردنەوەی ددان

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2023-12-06-12:04:00 - کۆدی بابەت: 11688
پەتی پاککردنەوەی ددان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پەتی پاککردنەوەی ددان (بە عەرەبی: خیط ضمادات الأسنان، بە ئینگلیزی: Dental cleaning bandages)، پەتی پاککردنەوەی ددان بەکاردێت بۆ پاککردنەوەی ددانەکان و زیاتر پێویستە بۆ ئەو کەسانەی کە ددانیان جووتە و لەیەک نزیکە، پەتی پاککردنەوەی ددان زۆر گرنگ و پێویستە بۆ تەندروستی ددانمان کە ڕۆژانە بەکاریبهێنین.

چۆنیەتی بەکارهێنانی پەتی پاککردنەوەی ددان بە شێوەیەکی دروست

پەتی پاککردنەوەی ددان (نێڵی ددان) بۆ لابردنی پیسی زۆر و پاشماوەی خۆراک و بەکتریا لە دەمدا کە فڵچەی ئاسایی توانای لابردنی نییە. فلۆسکردن پێویستە کە ڕۆژانەی نێوان ددانەکانتی پێ بپاک بکەیتەوە و ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ ڕێگریکردن لە بۆنی ناخۆشی دەم و پاک ڕاگرتنی ددان و پووک و دەمت. لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لە نەخۆشەکان دان بەوەدا دەنێن کە وەکو پێویست بە بەردەوامی گرنگی بە ددانەکانیان نادەن و کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی پیسی و پاشماوەی زۆر لەسەر ددانەکانیان. بەڵام ئەوەی کە ڕەنگە ئاگاداری نەبیت ئەوەیە کە بەکارهێنانی پەتی ددان باشترین ڕێگایە بۆ ئەوەی ددان و پووکەکانت تا ئەو جێگایەی کە دەتوانرێت تەندروست بن، ئەمەش ڕەنگە دیار بێت ئەگەر بینیت پووکەکانت خوێنیان لێدێت و دوای بەستنی پووک ئازاریان هەیە. 

هەڵبژاردنی باشترین جۆری پەتی پاککردنەوەی ددان

پێش ئەوەی دەست بکەیت بە باکارهێنانی پەتی پاککردنەوەی ددان، پێویستە پەت (نێڵی) گونجاو بۆ خۆت هەڵبژێریت. زۆر جۆری جیاوازی فلۆس (یارمەتی لابردنی گەردیلەکانی خۆراک و پاشماوەکانی نێوان ددانەکانت و پووک دەدات کە فڵچەی ددانەکەت ناتوانێت بە تەواوی هەموویان لاببات) بەردەستە لەوانە شریتی ددان، فلۆسی ستاندارد و فلۆسی سوپەر. کام جۆری فلۆس باشترینە بۆ تۆ بەزۆری بەندە بەوەوە کە ئایا بڕێس، پرد، بۆشایی نێوان ددانەکانت هەیە یان نا و بێگومان کام جۆری فلۆس پێت باشە بەکاری بهێنیت.

  • شریتی ددان باشترین ڕێگایە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە بڕێس، بۆشایی کەم یان بۆشایی گەورەتریان لە نێوان ددانەکاندا هەیە بەهۆی پێکهاتە فراوانەکەی و هاوشێوەی شریت، ئەمەش وا دەکات مامەڵەکردنیان ئاسانتر بێت.
  • فلۆسی ستاندارد باوترین جۆری فلۆسە کە تاڵێکی نایلۆنی تەنک و بە ئاسانی لە نێوان ددانەکاندا جێی ببێتەوە. ئەم جۆرە فلۆسە بەزۆری تامی نەعنای لەگەڵدایە بەڵام دەتوانرێت بێ تامیش بێت. پەتی ستاندارد باشترە بۆ ددانی قەرەباڵغ یان ئەوانەی لە یەکتر نزیکترن.
  • هەروەها سوپەر فلۆس بە باشی گونجاوە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە بۆشایی، بڕێس یان پردیان هەیە کە کۆتاییەکەی ڕەق بووەتەوە کە ئاسانکاری دەکات بۆ فلۆس لە دەوری ئەم ناوچانە.

شێوازی بەکارهێنانی پەتی پاککردنەوەی ددان

بە بەکارهێنانی بەشێکی پاکی فلۆسەکە بە نەرمی فلۆسەکە لە نێوان ددانەکاندا بە جوڵەی زیگزاگ بخلیسکێنە. کاتی بۆ تەرخان بکە و هەوڵبدە پەلە نەکەیت ئەگینا زیان بە پووکەکانت دەگەیەنیت و ئەگەری زیاتر تووشی خوێنبەربوون و ئاوسانی پووکەکان دەبیت. خراپ بەکارهێنانی پەتی ددان دەتوانێت ببێتە هۆی ئاڵۆزییەکان، بۆیە ئەگەر بۆت دەرکەوت کە پووکەکانت خوێنیان لێدێت یان هەست بە ناڕەحەتی دەکەیت، پێویستە کاتێک دیاری بکەیت بۆ قسەکردن لەگەڵ پزیشکی ددانەکەت.

گەیشتن بە پشتی دەم

فلۆسکردنی ددان لە پشتی دەمدا دەتوانێت قورس بێت کاتێک دەستگەیشتن و پاککردنەوەی قورسترە لە ددانەکانی پێشەوە. بەو پێیەی ددانی پشتەوە دوورترە و دەستگەیشتن پێیان قورسترە ئەم ددانانە یارمەتیت دەدات لە جوین و گازگرتن، ئەگەری ئەوە زیاترە مەترسی تووشبوونت بە بۆشایی و بەکتریا زیاد بکات چونکە دەتوانرێت بەکتریا و گەردیلەکانی خۆراک کۆبکرێنەوە. دڵنیابە هەموو ڕۆژێک بە فڵچەی ددان و پەتی ددانەکەت دەوری ددانی پشتەوە پاک دەکەیتەوە. 

فلۆسەرەکانی ئاو

لە کاتێکدا کە شریتی ددان یان سوپەر فلۆس بەکاربهێنیت ئەگەر بڕێست هەیە، بەکارهێنانی فلۆسەری ئاویش دەتوانێت بژاردەیەکی زۆر باش بێت لەبری ئەوە. فلۆسەری ئاو و ئاو و فشار بەکاردەهێنێت بۆ لابردنی پیسی و پاشماوەی کۆبووەوە و خۆراک لە نێوان ددانەکان و هەربۆیە بەکارهێنانی ئاسانە ئەگەر هەوڵبدەیت لە نێوان ژەمەکاندا ددانت پاک بکەیتەوە. هەروەها فلۆسکردنی ئاو باشترین ڕێگایە بۆ پاککردنەوەی ددان و بێ زیانیشە و دەتوانرێت فلۆسەری ئاو لە دەرمانخانە بکڕیت.


سەرچاوەکان



489 بینین