ناوهڕۆك
ناساندن
زمانی ئیسپانی (بە ئینگلیزی: Spanish language، بە عەرەبی: اللغة الاسبانیة)، زمانی سەرەکی شانشینی ئیسپانیایە لەگەڵ زۆرینەی وڵاتەکانی هەردوو کیشوەری ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشوور، بە نزیکەیی ٤٧٧-٥٧٢ ملیۆن کەس لە جیهاندا زمانی ئیسپانی زمانی دایک و قسەکردنیانە، هەروەها لەسەر ئاستی جیهاندا بە یەکێک لە ڕۆمانسیترین زمانەکان دادەنرێت.
ئەو زمانەی کە لە وڵاتی ئیسپانیادا بەکاردەهێنرێت پێی دەوترێت ئیسپانی قشتالی کە بەناوی جێگەی قشتالییەوە ناونراوە کە ناوچەیەکە لە ئیسپانیا، لە کاتێکدا ئەو زمانە ئیسپانییەی کە لە کیشوەرەکانی ئەمریکادا بەکاردەهێنرێت، ناودەبرێت بە ئیسپانی ئەمریکی، بە گشتی و بە شێوەیەکی بنچینەیی هەردوو زمانەکە هاوشێوەن، تەنها لە ڕووی دەربڕین و لەسەر ئاستی هەندێک وشەی تاکەوە جیاوازییان تێدایە.
پۆڵێنکردن و مێژووی دروستبوونی
زمانی ئیسپانی لە بنەڕەتدا لاتینییە و سەر بە ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمایە، بەجۆرێکە کە لە نێوان سەدەکانی دووەم و سێیەمی پێش زاییندا، سەربازە ڕۆمانییەکان ئیسپانیای ئێستایان داگیرکردووە و زمانەکەیان تێدا بڵاوکردووەتەوە، پاشان لە نێوان ساڵەکانی ٩٥٠-١٠٠٠ی زایینیدا لە ناوچەی قشتالی ئیسپانیادا زمانی ئیسپانی و شێوەزاری خۆیان شێوەیەکی سەربەخۆی وەرگرت و جیابووەوە لە زمانە لاتینییە ڕۆمییەکە.
زانیاری گشتی دەربارەی زمانەکە
ڕێکخستنی ڕستەکان لە زمانەکەدا دابەشبووە بۆ بکەر، کردار، لەگەڵ تەواوکەر یاخود بەرکار، وشەکان کە بەکاردێن بۆ ڕەگەزەکانی نێر و مێ جیاوازە، جگە لە چەند دانەیەکی کەم نەبێت کە بۆ هەردوو ڕەگەزەکە هاوبەشە، هەروەها بۆ ئەو ناوانەی کە نێرن یاخود ئاژەڵێکی نێرە بە گشتی ناوەکە کۆتایی هاتووە بە یەکێک لە ئەم پیتانە (o,i,r)، لە زمانی ئیسپانیدا ١٧ دەمی کار هەیە کە بۆ ئاماژەدان بە کات سوودیان لێ وەردەگیرێت، لە ناویاندا هەشت دانەیان بۆ کردارە سادەکانن و حەوتیان بۆ کردارە تەواو و لێکدراوەکانن.
شێوەزاری زۆر لە زمانی ئیسپانیدا هەیە بەڵام بەگشتی دابەشبوون بۆ دوو دانەی سەرەکی کە بریتین لە شێوەزاری ئەورووپی لەگەڵ هی ئەمریکی، سەرەکیترین جیاکەرەوەشیان ئەوەیە کە لە ئەورووپییەکەدا پیتەکانی (z,v)، بە پیتی (ث) دەخوێنرێنەوە، بەڵام لە شێوەزارە ئەمریکییەکەدا ئەو دوو پیتە بە پیتی (س) دەخوێنرێنەوە.
ئەلفبێی ئیسپانی
ئەلفبێی ئیسپانی هاوشێوەی ئەلفبێی زمانی ئینگلیزییە و تەنها یەک جیاوازی هەیە لە نێوانیاندا، ئەویش ئەوەیە کە زمانی ئیسپانی یەک پیتی زیاترە ئەویش پیتی(Ñ)ە، واتە لە زمانی ئیسپانیدا ٢٧ پیت هەیە، کە بریتین لە ئەمانە:
- A
- B
- C
- D
- E
- F
- G
- H
- I
- J
- K
- L
- M
- N
- Ñ
- O
- P
- Q
- R
- S
- T
- U
- V
- W
- X
- Y
- Z
هەندێک لە دەستەواژە باوەکانی زمانی ئیسپانیا
دەستەواژە |
واتاکەی |
Hola |
سڵاو |
Hasta luego |
بە نیازی دیدار |
Adiós |
ماڵئاوا |
Por favor |
بێزەحمەت |
Gracias |
سوپاس |
?Hablas español |
ئیسپانی دەزانیت؟ |
Sí |
بەڵێ |
No |
نەخێر |
?Dónde está el baño |
حەمام لە کوێیە؟ |
?Cómo te llamas |
ناوت چییە؟ |
No entiendo |
تێناگەم |
Bienvenido |
بەخێربێیت |
?Qué tal |
چۆنیت؟ |
?Cómo va la vida |
ژیان چۆنە؟ |
?Y a vosotros |
ئەی ئێوە؟ |
Bien |
باش |
Árabe |
عەرەبی |
Inglés |
ئینگلیزی |
Corán |
قورئان |
Buenos días |
بەیانی باش |
Buenas noches |
ئێوارە باش |
?Cuántos años tienes |
تەمەنت چەندە |
? donde vive |
لە کوێ دەژیت |
?cual es la moneda de tu pais |
دراوی وڵاتەکەت چییە؟ |
estoy perdido |
من ونبووم |