دراو

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-26-23:56:00 - کۆدی بابەت: 3759
دراو

ناوه‌ڕۆك

دراو چییە؟

هەر شتێک بە شێوەیەکی گشتی لە لایەن خەڵکەوە پەسەند بکرێت وەک پێوەرێک بۆ ئاڵوگۆڕکردن و دانەوەی قەرزەکان دەگوترێ دراو. دراو بریتییە لە هەر شمەکێک کە ئەرکی دراو ڕآپەڕێنێت. هۆکارێکە بۆ ئاڵوگۆڕکردن، و پێوەرێکە بۆ بەهاکان و یەکەیەکە بۆ حساب کردن، وە کۆگایەکە بۆ بەهاکان، وە ئامرازێکە بۆ پاشەکەوتکردن، و هۆیەکە بۆ پێدانی پارە دواخراوەکان و پاکۆ (تسویة) کردن. لێرەدا بەدەردەکەوێت کە دراو شێوەیەکی ڕآستەوخۆ وەک خوودی دراو بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانی مرۆیی بەکابردەیی (استهلاکی) و بەهەرمیدا داوا ناکرێ، بەڵکو داوا دەکرێت بە مەبەستی بەکارهێنانی لە بەدەستهێنانی کەڵکێکی (منفعة)ـیەکی بەکاربردن بێت یان بەرهەمداریدا. واتا دراو پێویستییە مرۆییەکان لە بەکاربردن و بەرهەمهێنان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەستەبەر دەکات لە ڕێگای بەکارهێنانی وەک ئامرازێک بۆ بەدەستهێنانی شمەک و خزمەتگوزارییەکان.

بۆچی دراو بەکاردێت بۆ مامەڵە؟  

پەرەسەندنی پێداویستییە مرۆڤایەتییەکان و فراوانبوونی ئارەزووەکانی و گەشەکردنیان، بۆتە هۆی سەرهەڵدانی دراو، دوای ئەوەی سەوداکردن (گۆڕینەوە-المقایضة-Barter) نەیتوانی ئەو پێداویستییانە بە سووکی و ئاسانی دابین بکات، چونکە ئەو شێوازە لەبار و کرداری نەبوو، بۆیە دراوەکان بوونە ئامرازێکی گرنگ کە تاک و کۆمەڵگە پشتی پێ دەبەست وەک پێوەرێک بۆ ئاڵوگۆڕ کردن. بە ئامرازێکی گونجاو دادەنرێ بۆ هەڵگرتنی بەهاکان دوای ئەوەی کەوا خودی دراو بەهاکەی لەخۆگرتبوو و هێزی شت پێکڕینی خۆی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو پاراستبوو، وە ئامرازێکە بۆ کۆکردنەوە و پێوەرێکی هاوبەشە بۆ بەهای شمەکە جۆراوجۆرەکان، هاوکات ئەم هەل و دەرفەتە دەڕەخسێنێ بۆ ئەوەی ئارەزووی کڕیاران و فرۆشیاران بگونجێنێ و نزیکیان بکاتەوە. هەروەها دراوەکان شێوەی جیاجیایان هەبووە، شێوەی یەکەمی ''دراوی شمەکییە'' کە خۆی لە قەبووڵکردنی جۆرە شمەکێکی دیاریکراو دەنوێنێ لە لایەن تاکەکان بەرامبەر وازهێنانیان و دەست بەردانیان لە شمەکەکانی تردا، جۆری ئەم شمەکە بەکارهێنراوانە جیاجیابوون بۆ ئەوەی ببنە پێوەر لە ئاڵوگۆڕکردندا بەپێی جیاوازی کۆمەڵگاکان و ئەو قۆناغە مێژووییە یەک لە دوای یەکانەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی پێدا تێپەڕ بووە (بەروبووم و کانزاکان زیو یان زێڕ و کانزاکانی دیکە) تا دراوەکان ئەم شێوەی ئێستای وەرگرت کە دراوی کاغەزە.


سەرچاوەکان



3735 بینین