زیانەکانی خواردنی بەفر

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-02-04-00:03:00 - کۆدی بابەت: 11933
زیانەکانی خواردنی بەفر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زیانەکانی خواردنی بەفر (بە عەرەبی: أضرار أكل الثلج، بە ئینگلیزی: Harms of eating snow)، لە وەرزی زستاندا زۆربەی ناوچەکانی جیهان زریانی بەفری گەورە بەخۆیانەوە دەبینن، هەروەها بێگومان کە یەکێک لە بەشە چێژبەخش و تایبەتەکان لە کاتی بەفرباریندا خواردنی بەفرە، بەڵام بێگومان زۆر خواردنی بەفر زیانی تەندروستی دیاری هەیە لەسەر مرۆڤ.

بەفر لە چی دروست بووە؟

"بەفر تەنها ئاوی بەستووە"، بەڵام ئاماژە بەوە دەکات کە دەتوانرێت بەفر لەگەڵ مادەی جۆراوجۆر تێکەڵ بکرێت و بخورێت. "کۆتا بیرکردنەوە ئەوەیە کە ئەو ئاوەی بەفر پێکدەهێنێت لە ئاوی بەهەڵمەوە دێت کە لە ڕووی زەویەوە بەرز دەبێتەوە"، واتا بەفر پێکهاتووی ئاوی ڕووبار، دەریاچە، یان زەریاکانە لە سەرانسەری جیهاندا.

بەڵام بەفر تەنها پێکنەهاتووە لە ئاو چونکە دەوترێت: "دڵۆپە دڵۆپەی بەفر پارچە تۆز و بەکتریا بچووکەکان یان شتەکانی دیکە کە لە هەوادا دەسوڕێنەوە لەخۆ دەگرێت". هەروەها پێکهاتەی بەفر کاریگەری دەبێت لەسەر ئەوەی لە بەرگەهەواوە ڕوودەدات و ماددە پیسیەکانی وەک گەردیلەکانی ئایرۆسۆڵ و ماددە خۆراکیەکان و پیسکەرەکان لەخۆدەگرێت.

ئایا بەفر خواردن سەلامەتە؟

هیچ ڕێنماییەکی فەرمی سەلامەتی بەفرخواردن لە سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی (CDC) نییە. بەڵام CDC ئاماژە بەوە دەکات کە بیرۆکەیەکی باش نییە کە بەفر بخۆیت، بەڵام تێکەڵکردنی بەفر لەگەڵ میوە و خواردنەوە گازییەکان و شەربەتەکاندا بیرۆکەیەکی باشە وەک ساردبوونی خواردن و خوارنەوەکان کە ئەمەش زیانی نییە، بەڵام ڕاستەوخۆ خواردنی بڕێکی زۆر بەفر زیان دەگەیەنێت بە بۆری هەوا و قوڕگ و سورێنچک

واتا زیانی بەفر دەبەسترێتەوە بەو بڕی بەفرەی کە خواردوتە، "خواردنی بەفر بە بڕێکی کەم سەلامەتە، و بڕێکی کەم بەفر نابێتە زیان". هەروەها لە هەمووی گرنگتر ئەگەر بڕیارە بڕۆیتە ناو بەفر و بەفر بخۆیت ئەوا هەوڵبدە بەفری ڕەنگ سپی و پاک بخۆیت، نەک بەفری ڕەنگ خۆڵەمێشی و پیس چونکە بێگومان ئەو بەفرە بەشتێک پیس بووە.

پیسبوونی بەفر

ئەو ئەو پیسبوونەی کە لە بەرگەهەوادا هەیە بە دەنکە بەفرەکانەوە دەلکێت. بیهێنە بەرچاوت پیسبوونی هەوا کە بەدەورماندا دەسوڕێتەوە و لەگەڵ بارینی بەفردا پیسکەرەکان بە بەفرەکەوە دەلکێن. ئەگەر بڕێکی کەم بەفر بخۆیت ئەوا ژمارەی پیسکەرەکان زیانی زۆری نییە و کاریگەری نییە، بەڵام ئەگەر بڕێکی زۆر بەفر بخۆیت ئەوا بڕێکی زیاتر لە پیسکەری ژەهراوی دەچنە جەستەتەوە. ڕەنگە بەفری سپی پاک کە لەلایەن مرۆڤ و ئاژەڵەوە پیس نەبووبێت ئێمە بە پاکی بزانین بەڵام لەڕاستیدا ئەو بەفرە پڕە لە پیسکەری بەرگەهەوا. ڕەنگە ئەو بەفرە کە لەسەر زەوی دەکەوێت پڕ بێت لە پیسکەری ئۆتۆمبێل، پیسکەری بەرگەهەوا و هەروەها پیسکەری مرۆڤ و ئاژەڵ.

بوونی بەکتریاکان لەناو بەفردا

بەشێک لە تەنۆلکەکانی پێکهاتەی دەنکە بەفر پێکدێت لە بەکتریا و زیندەوەری دیکە، بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن توێژەرانی ئەمریکی و فەرەنسییەوە پەرەی پێدراوە. باران و بەفر لە هەورەکاندا لە بەرزاییە بەرزەکاندا دروست دەبن، لەگەڵ کەڵەکەبوونی کریستاڵە سەهۆڵییە بچووکەکان کە بەهۆی تەنۆلکەکانی هەڵواسراو لە بەرگەهەواوە یان ئایرۆسۆڵەکانەوە کۆدەبنەوە. بەشێکی زۆری ئەم تەنۆلکانە پارچە خانەکانی بەکتریا یان زیندەوەری دیکە لەخۆدەگرێت کە دەتوانن کاریگەرییان لەسەر ڕووەک و مرۆڤ هەبێت. بەگوێرەی توێژەران باوترین بەکتریا کە لە بەفردا دەبینرێت بریتییە لە Pseudomonas syringae کە لەوانەیە زیان بە ژیانی ڕووەکەکان بگەیەنێت، بەڵام تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە هیچ کاریگەریەکی خراپی لەسەر مرۆڤ هەبێت یاخود نا.

کاریگەری پلەی گەرمی

خواردنی بڕێکی زۆر لە بەفر دەبێتە هۆی دابەزاندنی پلەی گەرمی لەش، هەروەها جەستە دەبێت وزە بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی پلەی گەرمی ناوەکی خۆی بپارێزێت هەروەها خواردنی بەفر زیانی بۆ ددانەکانت دەبێت. لەوانەیە خواردنی بەفر شتێکی بێ زیان دەرکەوێت چونکە زۆر کەس پێیان وایە بەفر "تەنها ئاوی بەستووە" بەڵام ڕەنگە بەفر زۆر ڕەق و سارد بێت بۆ ددانەکانت، جگە لە مەترسی شکاندنی ددانەکانت زیان بە مینای ددانەکان دەگەیەنێت.


سەرچاوەکان



184 بینین