کتێبی ئەتەکێتی ژیان

له‌لایه‌ن: - شنۆ نەوزاد شنۆ نەوزاد - به‌روار: 2024-02-17-20:37:00 - کۆدی بابەت: 11978
کتێبی ئەتەکێتی ژیان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن 

کتێبی ئەتەکێتی ژیان یان هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوە ژیان (بە ئینگلیزی: The morals of life، بە عەرەبی: اتیكیت الحياة) لەم کتێبەدا هەوڵدراوە بە زمانێکی سادە و پوخت ئاماژە بکرێت بە هەزار خاڵی سادە و گرنگ لە ئادابەکانی ژیان و ئەتەکێتی ژیان کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە خۆشەویستی تاکەکان، دروستکردنی پەیوەندیەکی باشتر لەگەڵ یەکتردا و هەروەها پاراستنی باڵانسی کۆمەڵگا. 

ناسنامەی کتێب

ناوی نووسەر خەلیل هەیبەتی
وەرگێڕانی بیلال باسام
نەخشاندنی نووسین مەریوان ئەحمەد
نەخشاندنی بەرگ کتێبخانەی گەشە
نۆبەی چاپ یەکەم ٢٠١٩ 
ژمارەی سپاردن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان ژمارەی سپاردنی (١١٧٧)ـی ساڵی (٢٠١٩)پێدراوە.
تیراژ ١٠٠٠ دانە
نرخ ٤٠٠٠ دینار
ژمارەی لاپەڕە ١٦٠ لاپەڕە

پێشەکی

مرۆڤێکی نەجیب و خاوەن کەسایەتی و بە ئەدەب و ڕێزدار بە کێ دەوترێت، هاوڵاتییەکی ڕۆشنبیر کێیە، ئەم کتێبە بۆ وڵامی ئەم پرسیارانە کۆکراوەتەوە، دەتوانێت وەک ئامرازێک لە پێناو خۆناسین لە بواری ئەنجامدانی ڕەفتارە پەسەندیدەکان، هەمووان سوودی لێوەربگرن. بە شارەزابوون لە ڕەفتارە پەسەندەکان دەتوانین لەگەڵ ئەوانی تردا پەیوەندییەکی باشتر ڕێکبخەین زووتر ببینە جێگای ڕێز و متمانە و دواجار سەرکەوتنی زیاتر بەدەستبێنین.

ناوەڕۆک

ئەم کتێبە پێکهاتووە لە چەن بابەتێک و هەریەکەیان ڕوونکراوەتەوە کە ئەمانەن:

  • پێشەکی نووسەر
  • پێشەکی وەرگێڕ
  • ڕەفتارە پەسەندەکان لە دروستکردنی پەیوەندیدا
  • تەوقەکردن
  • سڵاو و هەواڵپرسین
  • ماچ ماچێن
  • دیدار و ناساندن
  • سەردانی پزیشک
  • وەک بێژەر
  • وەک گوێگر
  • ڕەفتارە پەسەندەکان لە ماڵ و میوانیدا
  • بەر لە ڕۆشتن بۆ میوانی
  • لەکاتی میوانیدا
  • وەک خانەخوێ
  • نانخواردن
  • ماڵ
  • دراوسێیەتی
  • بەکارهێنانی تەلەفۆن
  • ڕەفتارە پەسەندەکان لە شۆفێریدا
  • خاڵە گشتییە پەسەندیدەکان لە شۆفێریدا
  • ئۆتۆمبێلی باهەڵگر
  • شۆفێری تاکسی
  • ماتۆڕسواری و پاسکیل سواری
  • ڕەفتارە پەسەندەکان لە شوێنە گشتییەکان
  • شەقام
  • پارک و سەیرانگا
  • شوێنەوارە دێرینەکان
  • فەرمانگە وەک بەڕێوەبەر یان فەرمانبەر
  • موراجیع
  • ناوەندی قوتابخانە
  • ڕەفتارە پەسەندەکان لە پۆلدا
  • شوێنە ئایینییەکان
  • ڕیز
  • نانەواخانە
  • درێژەی خاڵەکانی شوێنە گشتییەکان
  • تەلەفۆنی گشتی
  • هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی
  • مۆبایل
  • جلوبەرگ
  • پێڵاو
  • کڕین
  • فرۆشتن
  • ڕێوڕەسمی پرسە و ماتەمینی
  • سەردانی نەخۆش
  • دایک و باوک و منداڵان
  • ڕەفتارە پەسەندکراوەکانی تر

بەشێک لە نووسینە گرنگەکانی ئەم کتێبە

کاتێک دەچیتە ناو کۆمەڵێک پێویست ناکات تەوقە لەگەڵ هەموان بکەیت، باشتر وایە بە هێمنی بوەستی و چاک و چۆنی بکەیت بەتایبەت کاتێک ئەوانی تر دانیشتبن یان خەریکی ئەنجامدانی کارێک بن.

ئەگەر ئەوانی تر لە کۆمەڵێکدا وەک ڕێزلێنان هەستان ئێوەش هەستن هەرچەند کە نەشیان ناسن.

ئەگەر کەسێک وەک ڕێزێک لەبەر ئێوە هەستا بێگومان فەرمووی دانیشتن و ئاسوودەبوونی لێبکەن  نەک ڕێزگرتنەکەی لەبیر بکەیت و خەریکی هەواڵپرسینی کەسانی تر یا کارێکی تر بیت.

لە کاتی دیدار لەگەڵ کەسانێکدا کە پێویستە ئێوە بناسن پێش وەخت خۆتان بەناو و نازناوی خێزانییەوە بناسێننئەگەەر پێویستی کرد ناوی گچکە یان پلە و پۆستەکەشت باس بکە.

جوان نییە کاتێک پزیشک خەریکی ئەنجامدانی پشکنینە بۆ نەخۆشێک بە مەبەستی هەواڵپرسی یا دیداری دۆستانە دەرگاکە بکەیتەوە یا بچیتە ژورەوە.

شیاوترە کە هەمیشە بەرامبەری فەرمی یا گەورەتر لە خود بە ڕاناوی ئێوە و فەرمانی بدوێن سوود لە ڕاناوی تۆ و فەرمانی تاک وەرمەگرە.

هەر چەند کە تووڕە بیت ئەدەب وادەخوازێت زمانی خۆت بە وشەی ناشایستە پیس نەکەیت و زمان پاکیت هەبێت.

داخوازییەکانی خۆت بە شێوەی فەرمان  مەخەرە ڕوو، حاڵەتی پرسیاری گونجاوترە.

سەبارەت بە سەرکەوتن و پێشکەوتنەکانی نزیک و ئاشناکان بێباک مەبە. ڕاستگۆیانە خۆشحاڵی خۆت دەرببڕە لەیەکەم کەسانێک بە کە پیرۆزباییان لێدەکەن.

چاو مەبڕە کەسانێک کە خەریکی وێنە گرتنن.

لە خەریکبوون بە کاورباری دنیاییەوە لە شوێنە ئایینییەکان خۆت بە دوور بگرە.


سەرچاوەکان



255 بینین