کتێبی مرۆڤ و ڕێبازی ژیان

له‌لایه‌ن: - شنۆ نەوزاد شنۆ نەوزاد - به‌روار: 2024-02-18-14:07:00 - کۆدی بابەت: 11980
کتێبی مرۆڤ و ڕێبازی ژیان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کتێبی مرۆڤ و ڕێبازی ژیان (بە ئینگلیزی: Human beings and the way of life، بە عەرەبی: البشر وطريقة الحياة) ئەم کتێبە بنەمای فیکری مرۆڤی موسوڵمان لە ڕووی جیهانبینی و تێڕوانینی بۆ مرۆڤ و بوونەوەر و بوون و ژیان بە دروستی دادەمەزرێنێت.

ناسنامەی کتێب

ناوی کتێب مرۆڤ و ڕێبازی ژیان
بەرهەمی ناسر سوبحانی
داڕشتنەوەی د.هادی عەلی
پێشەکی و هەڵەچنی د. عومەر عەبدولعەزیز
تایپیست حذيفە حام
دیزاین دەزگای بەرهەم
ژمارەی لاپەڕە  ٧٨ لاپەڕە
چاپی دووەم ناوەندی ڕاگەیاندنی سارا ٢٠١٨ لە بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکان ژمارەی سپاردنی لە ساڵی ٢٠١٨ پێدراوە.

پێشەکی

ئەم باسە لە بنەڕەتدا وتارێکی ناسری سوبحانییە لە هاوینی ساڵی ١٩٨٢ لە شاری مەریوانی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بابەتێکی جیهانبینییە لە ڕوانگەی ئیسلامەوە تیشک دەخاتە سەر دەزگاکانی وەرگرتنی زانست لە مرۆڤدا و مەودای ئەو زانیارییانەی کە ئەتوانێت بەدەستیان بهێنێ و پەیوەندی نێوان ئەو زانیارییانەی کە وەری ئەگرێ دەربارەی جیهانی هەستی و نادیار، واتە دانانی ئەحکام و هەڵوێست لە ڕووداو و شتە جۆراوجۆرەکان لە گشت ڕوویەکی ژیانەوە. 

ناوەڕۆک

  • بنەڕەتی مرۆڤ
  • ڕوونکردنەوەی سیفەتی (زانست) لەمرۆڤدا
  • دەزگاکانی وەرگرتنی زانست لە مرۆڤدا
  • (حقائق) و (إعتباریات)
  • پەیوەندی نێوان حقائق و إعتباریات
  • ئەحکامی ژیان لە بەشی ئیعتباریاتەوە
  • مرۆڤ و بەرنامە و ڕێبازی ژیان
  • نا دروستی فەلسەفە و ڕێبازی مارژسیزم
  • دیاریکردنی چاکە و خراپە
  • بنچینەی شەریعەت
  • شەریعەتی خوا چۆن دەتوانێ هەمیشەیی بێت
  • ئەرک و فەرمانی موجتەهیدەکان
  • قورئان و زانستەکان

بەشێک لە نووسینە گرنگەکانی ئەم کتێبە

  • قورئانی پیرۆز بە چاکی دەربارەی ئارەزوو (الهوی) ئەدوێ و مرۆڤەکان ئاگادار ئەکاتەوە کە ئاگایان لە خۆیان بێ و شوێن هەواو ئارەزوو نەکەون، چونکە لە ڕێگای راست لایان ئەدات و توشی چەندەها گیروگرفت و کێرەوەرییان ئەکات.
  • تاکە دەروازەیەک کە هەبێ بۆ ئەوەی مرۆڤ یاسای ژیانی لێ وەرگرێ ئەوەیە کە گوێ بگرێ بۆ خوای پەروەردگار و هێزی بیستن بکات بە دەزگای وەرگرتن لە خواوە بێگومان لە ڕێگای پێغەمبەرانەوە. زۆر جار لە قورئاندا وشەی (الشریعە) بەرامبەر وشەی (الهوی) هاتووە. ڕێبازی ژیان تەنیا دوو شێوەی شەریعەتی هەیە، یان شەریعەتە کە لە خواوە وەری ئەگرێ، ئەگەر ئەمە نەبوو بێگومان ئارەزووە.


سەرچاوەکان



179 بینین