ئامۆژگاری گرنگ بۆ پێش هاوسەرگیری

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-04-17-21:25:00 - کۆدی بابەت: 12558
ئامۆژگاری گرنگ بۆ پێش هاوسەرگیری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئامۆژگاری گرنگ بۆ پێش هاوسەرگیری (بە ئینگلیزی: Important advice before getting married، بە عەرەبی: نصائح مهمة قبل الزواج) هەندێک ئامۆژگاری هەیە کە دەبێت هەردوو هاوبەش پێش هاوسەرگیری بزانن و لەسەری ڕێکبکەون، چونکە پەیوەندی هاوسەرگیری دەبێت لەسەر بنەما گرنگەکان بنیاد بندرێت.

ئامۆژگارییەکان

  • ڕێزگرتن لە یەکتر: بۆ ئەوەی ژیانێکی تەندروست و ژیانی هاوسەرییەکی بەختەوەریان هەبێت، پێویستە هەردوو هاوسەر ڕێز لە یەکتر بگرن و هەستەکانی یەکتر لەبەرچاو بگرن و دووربکەونەوە لە ئەنجامدانی هەر کارێک کە هەردووکیان بێزار بکات، دەبێت بیروڕای یەکتری وەربگرن لەسەر ئەو بڕیارانەی دەیدەن یەکێکیان نابێت بە تەنیا بڕیارەکە بدات، وەک چۆن دەبێت کە یەکتر لەبەرچاو بگرن و بە میهرەبانی و خۆشەویستییەوە مامەڵە لەگەڵ یەکتردا بکەن.  
  • گوێگرتن لە یەکتر: گوێگرتن لە یەکتر بە یەکێک لە باشترین ڕێگاکان دادەنرێت کە هاوسەرەکان دەتوانن بەهۆیەوە لە  یەکتری تێبگەن و ڕەچاو هەستی یەکتر بکەن لەڕێگەی گوێگرتن لە یەکتر و سەرقاڵنەبوون بە بابەتی دیکە، وەک: ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەل کەسانی تر یان تەماشاکردنی تەلەفزیۆن. 
  • پاراستنی پەیوەندی بە بەردەوامی: قسەی میهرەبانانە و پەیوەندی بەردەوام شتگەلێکی گرنگن کە دەبێت لە پەیوەندییەکدا هەبن، دەبێت هاوسەران دووربکەونەوە لە وشەی توند کە  دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە هاوبەشی ژیانیان. بەردەوام بوونی گفتوگۆ لە نێوانیاندا بۆ ڕێککەوتن دەربارەی ئەو شتانەی کە هەردوکیان ڕازین لە داهاتوودا ئەنجامی بدەن.
  • پاراستنی متمانە: نابێت هاوسەرەکان متمانەی یەکتری بشکێنن کە یەکەم ئاستەنگە ڕووبەڕووی دەبنەوە، دەبێت ئاگادار بن کە نهێنی یەکتر بۆ کەسانی تر ئاشکرا نەکەن. ڕێزگرتن لە تایبەتمەندی  یەکتر و سیخوڕی نەکردن لەسەر بابەتی تایبەتی و کەسی وەک تەلەفۆن و ئیمەیڵی ئەلیکترۆنی.
  • بەکارهێنانی دەستەواژەکانی خۆشەویستی: وتنی وشەکانی سۆز و خۆشەویستی وەک وشەی خۆشمدەوێیت، پاشان سەلماندنی بە کردار یەکێکە لە ڕێگاکان بۆ سەرکەوتنی پەیوەندی لە نێوان هاوسەراندا. 
  • تەرخانکردنی کات بۆ یەکتر: ڕەنگە هەندێک لە هاوسەرەکان لەبیریان بچێت کات بۆ هاوبەشی ژیانیان تەرخان بکەن،  پیاسەکردن یان بەسەربردنی کاتێک پێکەوە لە چێشتخانەیەکدا یەکێکە لەو کارە دڵخۆشکەرانەی کە ژیانی هاوسەرگیری باشتر دەکات. 
  • تەرخانکردنی کات بۆ ئەنجامدانی کاری تایبەت: تەرخانکردنی کاتی پێویست بۆ هەر هاوسەرێک بۆ ئەنجامدانی هەندێک لەو شتانەی کە بە تەنها دەیەوێت بیکات، بەسە بۆ پاراستنی سەربەخۆیی کە ئەمەش هۆکارە بۆ بوونی ژیانێکی بەختەوەر و ئاسوودە.
  • پاڵپشتی کردنی یەکتر لە کاتە سەختەکاندا: پێویستە هەردوو هاوسەر لە کاتە سەختەکاندا پشتگیری یەکتر بکەن و ڕۆمانسیەتی نێوانیان بپارێزن.

ئەو شتانەی کە دەبێت بیزانن بۆ ئەو کەسانەی هاوسەرگیری دەکەن  

 

چەند شتێک هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت هاوسەرگیری بکەن پێویستە بیزانن، لەوانە: 

  • خۆگونجاندن لەگەڵ ژیانی نوێ: هەر هاوسەرێک دەبێت خۆی لەگەڵ ئەو ژیانە نوێیەدا بگونجێنێت کە دوای هاوسەرگیری دەیبێت.  
  • زانینی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ فشارەکان: پێویستە هاوسەران بزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو فشارانە بکەن کە لە ژیانە نوێیەکەیاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە وەک خەم و ئاستەنگەکان، هەروەها بزانن چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن و هەوڵی ڕزگارکردنی ژیانی خۆیان بدەن هاوبەشی.  
  • توانای گۆڕان: مرۆڤ نابێت ڕێگە بە کەسانی تر بدات بەها و بۆچوونەکانی بگۆڕن، بەڵام لە ژیانی هاوسەرگیریدا هەر هاوسەرێک دەبێت هەندێک گۆڕانکاری بکات بۆ ئەوەی لە ژیانی بەردەوام بێت.  
  • هاوبەشکردنی هەموو شتێک لەگەڵ یەکتر: پەیوەندی هاوسەرگیری لەسەر بنەمای هاوبەشکردنە، بۆیە دەبێت هەر هاوسەرێک هەموو شتێکی لەگەڵ لایەنی بەرانبەردا هاوبەش بکات. 
  • چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ناکۆکییەکان: زانینی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ناکۆکی و کێشەکان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی پەیوەندی و زانینی چۆنیەتی گەیشتن بە چارەسەر و ڕێککەوتنێک کە هەردوولا ڕازی بکات لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ یان قوربانیدانی یەکێکیان و وازھێنان لە دڵڕەقی و خۆپەرستی. 
  •  زانینی دابەشکردنی کارەکانی ماڵەوە: هاوسەرەکان کۆمەڵێک ئەرک و بەرپرسیارێتییان هەیە کە دەبێت هاوکاری یەکتر بکەن. پێویستە کارەکان لە نێوان خۆیاندا دابەش بکەن بەپێی توانا و کاتەکانیان.  

ئامۆژگاری بۆ پیاوێک کە  هاوسەرگیری دەکات 

کۆمەڵێک ئامۆژگاری هەیە کە دەتوانرێت بدرێت بە پیاوێک کە دەیەوێت هاوسەرگیری بکات بریتین لەم ئامۆگارییانە:

  • مێرد دەبێت کاتێک لەگەڵ ژنەکەی بەسەر ببات و کاتێکی زۆری بۆ تەرخان بکات، لە هەمان کاتدا کات بۆ خۆی دەهێڵێتەوە بۆ ئەوەی ناوبەناو لەگەڵ هاوڕێکانیدا بچێتە دەرەوە.
  • نابێت ئازاری هاوسەرەکەی بدات و دەبێت ڕێزی لێبگرێت، ڕەنگە هەندێک ناکۆکی لە پەیوەندی هاوسەرگیریدا ڕووبدات، بەڵام ئەم ناکۆکییانە نابێت کاریگەرییان هەبێت لەسەر ڕێزی مێرد بۆ هاوسەرەکەی.  
  • یارمەتیدانی ژن وەک چۆن دەبێت مێرد چەند شتێک لەبارەی کارەکانی ماڵەوە بزانێت بۆ ئەوەی یارمەتی ژنەکەی بدات، ئەگەری هەیە ژنەکە بەر هەندێک بارودۆخ بکەوێت، وەک: دووگیانی، فشاری کار، یان نەخۆشی، بەو پێیەی مێردەکە دەبێت هاوکاری بکات لەم جۆرە بارودۆخانەدا.
  • پاراستنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ خێزانی ژنەکە، بەو پێیەی نزیکبوونی مێرد لەگەڵ خێزانی هاوسەرەکەی پەیوەندی نێوان هاوسەرەکان بەهێزتر دەکات. 
  • خۆگونجاندن لەگەڵ ژیانی نوێ و وەرگرتنی بەرپرسیارێتی.

ئامۆژگاری بۆ ئەو خانمانەی کە دەیانەوێت هاوسەرگیری بکەن  

کۆمەڵێک ئامۆژگاری هەیە کە ژنان دەتوانن پێش هاوسەرگیری لەبەرچاوی بگرن، بریتین لە: 

  • ژن لە کاتی هەڵبژاردنی هاوسەردا دەبێت کەسێک هەڵببژێرێت کە خاوەنی ڕەوشتی بەرز بێت و ڕێزی بگرێت و بایەخی پێبدات بەبێ ئەوەی گرنگی بە هیچ لایەنێکی تر بدات، وەک چۆن ژن دەبێت بزانێت کە کەسایەتی  و ڕێزی پیاو بۆی زۆر لە هەموو شتێک گرنگترە. 
  • متمانە بەخۆبوون: پێویستە ئافرەت خودی خۆی خۆش بوێت و کەسایەتی خۆی بە باشی و خراپەکانیەوە قبوڵ بکات، ئەو ئافرەتەی متمانەی بەم خودی خۆی و ڕوخساری هەبێت خۆکارانە خۆشەویست دەبێت لەلایەن هاوسەرەکەیەوە. 
  • پشتیوانیکردنی هاوسەرەکەی بە وەستان لە تەنیشتی بۆ گەیشتن بە ئاوات و خەونەکانی.
  • پاراستنی سۆز و خۆشەویستی لە نێوانیاندا، دەبێت ڕۆمانسیەت و سۆزەکە بپارێزرێت و هەوڵی بۆبدرێت بۆ ئەوەی ژن و مێردەکە چێژ لە پەیوەندییەکی هاوسەرگیریی خۆش وەربگرن.  
  • دەبێت ئافرەتان بە شێوەیەکی ڕاستەقینە هەڵسوکەوت بکەن چونکە نابێت چاوەڕوانی ژیانێکی هاوسەرگیری خەیاڵی بکەن، ئافرەت دەبێت بزانێت کە ژیانی هاوسەرگیری جیاوازە لە چیرۆکە خەیاڵییەکان و ئەو چیرۆکانە دەتوانێت نائومێدی بکات و ژیانی ناخۆش بکات چونکە ژیانی هاوسەرگیری هاوشێوەی دراماکان نیە.


سەرچاوەکان



118 بینین