بۆچی مردن و گۆڕستان سیمای دیاری بەرهەمە ئەدەبییەکانی سەردەمی ڤیکتۆیان؟

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-21-21:40:00 - کۆدی بابەت: 12602
بۆچی مردن و گۆڕستان سیمای دیاری بەرهەمە ئەدەبییەکانی سەردەمی ڤیکتۆیان؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بۆچی مردن و گۆڕستان سیمای دیاری بەرهەمە ئەدەبییەکانی سەردەمی ڤیکتۆریان؟ (بە عەرەبی: لماذا الموت والمقابر من سمات الأعمال الأدبية الفيكتورية، بە ئینگلیزی: Why are death and the cemetery characteristic of Victorian literary worksبە دەگمەن بەرهەمێکی وێژەیی وەکو کورتە چیرۆک یان ڕۆمان یاخود هۆنراوە لە سەردەمی ڤیکتۆریان دەدۆزیتەوە کە باس لە مردن و نەخۆشی و مەراسیمی ناشتن و گۆڕستان نەکات، بەڵام ئایا ئەمە بێ هۆ بوو؟ ئایا نووسەرانی ئەم سەردەمە لەبەرچی ئەو شتانەیان زۆر لە بەرهەمەکانیان بەکاردەهێنا؟ لە کەتواردا ئەمە بۆ مرۆڤێکی مۆدێرنی ئەم سەردەمە تا ڕادەیەک سەیر و نامۆیە کە بۆ ئەم شتانە لە زۆربەی بەرهەمەکان بە دیدەکرێن، بەڵام بۆ تاکێکی سەردەمی ڤیکتۆریان شتەکە بەتەواوی جیاوازە.

هۆکارەکەی

لە ڕاستیدا مردن و نەخۆشی و گۆڕستان سیمایەکی دیاری سەردەمی ڤیکتۆریان بوو، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی (تیفوو) لەو سەردەمە خەڵکێکی یەکجار زۆر گیانیان لە دەستدا، وە بەهۆی ئەوەی خێزانەکانی سەردەمی ڤیکتۆریان لە بەڕیتانیا زۆر گەورەبوون ئەوە گەورەی خێزان نەیدەتوانی هەموویان بەخێوبکات زۆرێک لە خەڵکی بەهۆی برسیەتیەوە دەمردن. بۆیە نووسەرانی ئەم سەردەمە ڕۆژ نەبوو کەسێک لەبەر چاوەکانیان نەمرێت و مردن ببووە شتێکی زۆر ئاسایی لەلایان، بەهۆی ئەم هۆکارانەی کە باسمان کرد. ئەمەش کاریگەری لەسەر نووسەرانی ئەم سەردەمە بە جێهێشتووە پێی کاریگەری بوون بۆیە ئەم شتەنەیان کردە بەشێک لە نووسینەکانیان و ئەمە بووە سیمایەکی دیاری بەرهەمە وێژەیەکانی سەردەمی ڤیکتۆریان. لە دیارترین نموونەش ڕۆمانەکانی چارلس دیکنسە کە بە ئەستەم دانەیەکیان دەدۆزیەوە باسی ئەم شتانەیان تێدانەبێت.


سەرچاوەکان



39 بینین